چۆنیەتی دامەزراندنی ئاپاچی سۆلر

له‌لایه‌ن

لە

پێشەکی

ئاپاچی سۆلر پلاتفۆرمی گەڕانێکی خێرا و سەرچاوە کراوەیە کە لەسەر ئەپاچی لوسین (Lucene)و جاڤا دروستکراوە.سۆلر لەگەڵ API ی هاوشێوەی REST بەکاردێت کە ڕێگە بە هەڵگرتنی(پاشکەوتی) بەڵگەنامە (indexing) دەدات لە ڕێگەی JSON، XML، CSV یان باینێری لەسەر HTTP. تۆ لە ڕێگەی HTTP GET‌‌‌‌ـەوە پرسیار لە داتاکان دەکەیت و ئەنجامەکانی JSON، XML، CSV یان باینێری وەردەگریت.

کۆمپانیاکانی گەڕان وەکو LucidWorks و PolySpot سەکۆی خۆیان لە سەر ئاپاچی سۆلار دروستکردووە.

داگرتن و دامەزراندن

وەک لە سەرەوە باسمان کرد، ئەپاچی سۆلر پلاتفۆرمی گەڕانێکی خێرا و سەرچاوە کراوەیە کە لەسەر ئەپاچی لوسین و جاڤا دروستکراوە.بۆ ئەوەی سۆلر دابمەزرێنیت سەرەتا دەبێت جاڤا دابمەزرێنیت. جاڤا سەرچاوە کراوەیە و لەگەڵ سۆلر بە باشی کار بکات.بۆ دامەزراندنی OpenJDK لەسەر ئوبونتو لینوکس ئەم فرمانانەی خوارەوە جێبەجێ بکە. بەم شێوەیە وەشانی جێگیری ئێستای OpenJDK بۆ ئوبونتو لینوکس دادەمەزرێنێت.

sudo apt update
sudo apt install default-jdk

بۆ زانینی وشانی چاڤا هێڵێ فەرمانی خوارەوە جیبەجێ بکە

java --version

دەرئەنجام بەم جۆرە دەبینرێت

openjdk 11.0.15 2022-04-19
OpenJDK Runtime Environment (build 11.0.15+10-Ubuntu-0ubuntu0.20.04.1)
OpenJDK 64-Bit Server VM (build 11.0.15+10-Ubuntu-0ubuntu0.20.04.1, mixed mode, sharing)

پاش دامەزراندنی جاڤا، دەبێ سۆلر دابگریت، بۆ ئەم مەبەستە لەم ماڵپەڕە دایبگرە. ئەم نووسراوە لە سەر وشانی ٩ـی سۆلر نووسراوە.
دەتوانی بە فەرمانی خوارەوەش دایبگریت:

wget https://dlcdn.apache.org/solr/solr/9.0.0/solr-9.0.0.tgz 
tar xzf solr-9.0.0.tgz solr-9.0.0/bin/install_solr_service.sh --strip-components=2 

پاش داگرتنی سۆلر و گردنەوەی بۆخچەکەی، فەرمانەکەی خوارەوە بۆ دامەزراندن بنووسن:

sudo bash ./install_solr_service.sh solr-9.0.0.tgz 

لە کاتی قۆناغەکانی دامەزراندن بەکارهێنەرێک بەناوی solr دروست دەکرێت کە لە سەر دەرگا(پۆرت)ی 8983 دەکرێتەوە.
کاتێک Solr دامەزرا دەتوانیت ئەم فرمانانەی خوارەوە جێبەجێ بکەیت بۆ وەستان و دەستپێکردن و پشکنینی دۆخی خزمەتگوزاری Solr.

sudo service solr stop
sudo service solr start
sudo service solr status

فەرمانەکانی دۆخ، دێرێکی هاوشێوە وەک لە خوارەوە نیشان دراوە دەردەکەون

solr.service - LSB: Controls Apache Solr as a Service
     Loaded: loaded (/etc/init.d/solr; generated)
     Active: active (exited) since Sat 2022-05-28 17:44:47 CDT; 5s ago
       Docs: man:systemd-sysv-generator(8)
    Process: 4947 ExecStart=/etc/init.d/solr start (code=exited, status=0/SUCCESS)

May 28 17:44:35 ubuntu2004 systemd[1]: Starting LSB: Controls Apache Solr as a Service...
May 28 17:44:35 ubuntu2004 su[4949]: (to solr) root on none
May 28 17:44:35 ubuntu2004 su[4949]: pam_unix(su-l:session): session opened for user solr by (uid=0)
May 28 17:44:47 ubuntu2004 systemd[1]: Started LSB: Controls Apache Solr as a Service.

ئاپاچی سۆلر داتاکان لە کۆمەڵەیەکدا هەڵدەگرێت، کە یەک ئیندێکسی لۆجیکییە کە پەڕگەیەکی جیاوازی solrconfig.xml بەکاردەهێنێت لەگەڵ یەک سکیمای ئیندێکس.
دەتوانیت کۆمەڵەیەکی نوێ دروست بکەیت بە بەکارهێنانی سوودمەندی یان API ی ناوەکی Solr. لە خوارەوە چۆنیەتی دروستکردنی کۆمەڵەیەکی نوێ بە ناوی testcol1 دەخەینەڕوو.دەتوانیت کۆمەڵەیەکی نوێ دروست بکەیت بە بەکارهێنانی سوودمەندی یان APIی ناوەکی سۆلر. لە خوارەوە چۆنیەتی دروستکردنی کۆمەڵەیەکی نوێ بە ناوی testcol1 دەخەینەڕوو.

sudo su - solr -c "/opt/solr/bin/solr create -c testcol1 -n data_driven_schema_configs"

پاش دروستکردنێکی سەرکەوتووانە، پەیامێکی هاوشێوەی ئەم نامەیەی خوارەوە ببینیت:

Created new core 'testcol1'

دوای دروستکردنی کۆمەڵەی(collection) نوێ خزمەتگوزارییەکانی Solr دووبارە هەڵگرسێنەوە.بە شێوەیەكی بنەڕەتی، دەتوانیت تەنها لەسەر ئامێری localhost دەستت بگات بە دۆلر. ئەگەر بتەوێت دەستڕاگەیشتنێکی دەرەکی دابین بکەیت، دەبێت دەستکاری پەڕگەی ڕێکخستنی سۆلر بکەیت و ڕێگە بدەیت دەستڕاگەیشتن لە سیستەمی دوورەوە.
بۆ کردنەوەی پەڕگەی ڕێکخستنی سۆلر فرمانەکانی خوارەوە جێبەجێ بکە:

sudo nano /etc/default/solr.in.sh 

پاشان هێڵی دیاریکراو بگۆڕە بۆ هەموو سفرەکان بۆ ئەوەی ڕێگە بە ڕاژەخوازی دەرەکی بدەیت.

# Solr to accept connections on all network interfaces.
SOLR_JETTY_HOST="0.0.0.0"

پاش گۆڕانکاری، پاشکەوت ،چوونەدەرەوە.
هەڵگرسانەوەی سۆلر پاش دەستکاری :

sudo service solr restart

ئەگەر دیواری ئاگرت(firewall) لە سێرڤەری ئوبونتوەکەتدا چالاک کردووە، لەوانەیە پێویستت بە جێبەجێکردنی ئەم فرمانانەی خوارەوە بێت بۆ ئەوەی ڕێگە بدەیت بە هاتوچۆ لە سیستەمەکانی دوورەوە.

sudo ufw allow proto tcp from 192.168.0.0/24 to any port 8983

لە کۆتایی وێبگەڕەکەت بکەرەوەو بە ژمارە دەرگای 8983 ىچۆ ژوورەوە:

 http://localhost:8983/

ئێستا داشبۆردی بەڕیوەبەری سۆلر دەبینیت.

دەتوانی ئەم زنجیرە ڤیدیۆ بۆ فێرکاری کارپێکردن بە زمانی ئینگلیزی ببینیت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *