Colibri وێبگەرێکی خنجیلانە

 

Colibri وێبگەرێکی بەهێز و خێرا بە کەمترین تایبەتمەندی کە دەتوانی بۆ سەردانی ماڵپەڕەکان سوودی لێبگریت.بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ وێبگەڕەکانی فایرفۆکس،کرۆم،ئۆپێرا زۆر مینیمالیستی دیزاین کراوە.لەم بارە دەبینین کە Tab Bar بە یەکسەری سڕاوەتەوە.کۆلیبری، زۆرتر ئەم کارەی کردووە کە رەقەکالاو سەرچاوەکانی سیستەم بە فیرۆ نەگرێت.بە جێگای Tab Bar لە توانایێک بە ناوی Links سوود دەگرێت.Links ئەرکەکانی Bookmarks و History لە ئەستۆ دەگرێت.گەر پێشتر ماڵپەرێکت سەردان کردبێت دەتوانی بە کرتەیێک بە Links زیادی بکەی و هەر کات بتهەوێت سەردانی بکەیت لە Links دەتوانی بیدۆزیتەوە.
Lists : گەر بتهەوێت کە ئەو لینکی ماڵپەڕانە کە پاشکەوتت کردووە بە شێوازی پێرست دەری بێنیت ئەوە لە تایبەتمەندیێک بەناوی لیست سوود دەگریت.خاڵێکی بەهێز ئەوەیە کە هەم Links و هەم Lists لە ڕاژەیێک بە ئاسایشی زۆرەوە بە ناوی ئێوە پاشکەوت دەکرێن کە تەنها کاربەر توانایی دەستپێگەیشتنی تێیدا هەیە.ئەم سیستەمە لە ئێستا دا بۆ ماک وشێندراوە بە ڵام لە داهاتوو بۆ ئەندرۆید و ویندۆزیش لەبەردەست دەبێت.

لە سەرچاوە دایبگرە…


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *