بەهۆی ئەوەی بەشێک لە دا دابەشکراوەکانی سیستەمی لینوکس شێوازەی ڕیز کردنی ئایکۆنەکانی دیسکتۆپیان بە شێوەی سیستەمی ویندۆسە دەردەکەوێت بەڵام لە بەرامبەر ئەوەشدا بەشێک لە بەکار هێنەرانی ئەم سیستەمە ئارەزوی جۆرێکی تر لە شێوازی شریتی ئایکۆنەکان دەکەن بۆ نموونە وەک ئەوەی کە لە سیستەمی ماک و چەند دابەش کراوەیەکی لینوکسیشدا هەیە ئەویش وەک ئیلیمێنتەری، بۆیە لێرەدا ئێمە باس لە دامەزراندنی نەرمەکاڵایەک دەکەین بۆ دابەش کراوای ئۆبنتوو کە دەتوانین ئەم کردارەمان بۆ ئەنجام بدات بە چەند هەنگاوێک:

سەرەتا بچۆ نەرماکاڵای (Terminal) بکەرەوە دواتر ئەم کۆدە داخڵ بکە و پەنجە بنێ بە ئینتەردا :

sudo add-apt-repository ppa:docky-core/ppa

ئینجا ئەگەر کۆمپیتەرەکەت پاسۆوردی لەسەربوو ئەوا لەدوای ئەم هەنگاوە داوای پاسوردی کۆمپیتەرەکەت دەکات تۆش داخڵی بکە کە ئەمەبۆ هەموو نەرمەکاڵیەک وایە کە بتەوێت لە ڕێگای تێرمیناڵەوە دایبگریت، دواتر ئەم کۆدە بنوسە و پەنجە بنێ بە ئینتەردا:

sudo apt-get update

ئینجا لە کۆتایدا ئەم کۆدە بنوسە و دەست بکە بەدامەزراندنی پەنجە بنێ بە ئینتەردا:

sudo apt-get install docky

دوای ئەوەی داگرتنی پڕۆگرامەکە تەواو بوو پێویست دەکات بچی لە بەشی گەڕاندا بە دوای (Docky)دا بگەرێیت و وە نەرمەکاڵاکە بکەیتەوە وەک لە وێنەکەدا دیارە تاوەک و چالاکبێت:

دوای کردنەوەی نەرمەکاڵاکە دەتوان بە کرتە کردن لە سەر ئایکۆنەکەی دەسکاری تایبەتمەندیەکانی بکەن و شیوازو ڕوکارەکەشی بگۆڕن،هەروەها بۆ زیادکردنی هەر ئایکۆنێک بۆ شریتەکە پێویست دەکات کە نەرمەکاڵای ویستراو بکەیەوە و دواتر کرتەی ڕاست لەسەر ئایکۆنەکەی بکەن لە شریتەکەدا و دواتر کرتە لە بەشی (Pin to dock)دا بکەن و تازیادبێت بۆ شریتەکە.
بەهیوای سودبینین.


قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 193

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=165


نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوە بۆ پیشاندانی وێنە
2025/09/05

دامەزراندنی MySQL Workbench لەئوبونتوی ٢٢.٠٤
2022/08/05

ئامرازێکی پەستێنەری وێنە بۆ لینوکس
2022/07/24

پاراستنی زانیارییەکانت بە پیکا
2022/07/16

دامەزراندنی دەستکاریکەری نانۆ(Nano) بۆ فری‌بی‌ئێس‌دی
2021/05/07

٥ ئامێری پاڵپشتی لە لینوکس
2021/01/16

کتێب خوێنەری Foliate بۆ لینوکس
2020/02/19

دامەزراندنی گەڕاڵی بیرگەی ئاژووری مایکرۆسۆفت لە لینوکس
2020/01/27

ئاگاداری لە وردەزانیاری لینوکس بە StatusPilatus
2020/01/07

ڕۆژمێری گنو لینوکسی (day-planner)
2019/04/08

Octave هاورێیێکی ئازاد بە جیاتی Matlab
2017/08/07

Colibri وێبگەرێکی خنجیلانە
2016/12/12

نەرمەکالای Kdenlive و دامەزراندی
2016/10/14

ئەپی کەش و هەوا بۆ گنو لینوکس
2016/10/11

ئەپی تویتێر بۆ لینوکس
2016/09/25


ئوبونتو دۆک شریتی ئەرک