دامەزراندنی دەستکاریکەری نانۆ(Nano) بۆ فری‌بی‌ئێس‌دی

له‌لایه‌ن

لە

نانۆ دەستکاریکەرێکی زۆر بە هێز و سادە بۆ کارپێکردنە. بە گشتی لەگەڵ سیستەمەکانی یونیکس و هاوشێوەکانی وەک فری‌بی‌ئێس‌دی دادەمەزرێ. زۆر هاوشێوی دەستکاریکەری پیکۆیە (Pico text editor)، بەڵام تایبەتمەندی فرەی تایبەت بە خۆی هەیە.تەنها کێشەیەکی هەیە کە ناتوانرێت لە چەند حاڵەت سوودی لێبگرین. ئەمە فێرکاریێکی خێرایە بۆ دامەزراندنی دەستکاریکەری نانۆ لە سەر فری‌بی‌ئێس‌دییە.

دامەزراندنی نانۆ

بۆ دامەزراندنی نانۆ لە سەر فری‌بی‌ئێس‌دی سوود لە (pkg) دەگرین و کۆکردنی دەرگاکان، گونجاوترین بژاردەی ئێوەن. بەڕێوەبەری پاکەتەکان لە فری‌بی‌ئێس‌دی (FreeBSD package manager(pkg)) لەگەڵ پاکەتەکان دادەمزرێت و دەرگاکان کۆ دەکاتەوە ئێوەش بەڕیووەبردنێکی تەواوتان هەیە بۆ دامەزراندنی پاکەتەکان.

دامەزراندنی نانۆ بە پاکەتەکان FreeBSD

بەفەرمانەکەی خوارەوە و بە یارمەتی pkg، دەتوانن زۆر بە ئاسانی نانۆ دامەرێنن

$ pkg install nano

دەرئەنجام:

دامەزراندن نانۆ بە یارمەتی دەرگاکان(ports )

ئێوە دەتوانن بە یارمەتی دەرگاکان دەستکاریکەری نانۆ دامەزرێنن.وەک شوێنی خوارەوە دایرێکتۆرییەکەتان بگۆڕن بۆ جێگای نانۆ

$ cd /usr/ports/editor/nano

ئینجا، فەرمانەکەی خوارەوە بنووسن بۆ دامەزراندنی پاکەتەکان

$ make install clean

ئیشکردن بە نانۆ

تا ئەو شوێنە کە بۆ لای رووخساری بەکارهێنەر ئەم نەرمەکالا دەروات نانۆ لە گەشت دەستکاریکەرەکانی دەقی فری‌بی‌ئێس‌دی سادەترە. هێلەفەرمانەکان لە نێو نانۆ زۆر بەرجاوەو بەکارهێنەر تەواو فەرمانەکان دەبینێت. دە با بێ هیچ زەحمەتێک بڕۆین بۆ دەستکاری کردنی ئەم نەرمەکالا و دەستپێکردنی.

دروستکردنی پەڕگەی نوێ

بە فەرمانەکەی خوارەوە بڕگەی نوێ دروست دەکەین

$ nano [Enter Filename]

هەروەهە ئێوە دەتوانن لە هێڵێ فەرمان تەنها وەک وێنەی خوارەوە ناوی نانۆ بنووسن و پەڕەیێکتان بۆ دەکرێتەوە بۆ دروستکردنی پەڕگەی نوێ.

$ nano

پاش تەواو بوون لە نووسین دەتوانن کلیلەکانی ctrl+o هاو کات لێبدەن بۆ پاشکەوتکردنی پەڕگەی دروستکراوەکەتان.

  • هەروەها بزانە بۆ دەرچوون لەم پەڕە ڕەشەو لە دەستکاریکەری نانۆ دەبێ هاوکات کلیلەکانی ctrl+x لێبدەن.
  • کلیلەکانی ctrl+6 هاوکات لێبدە بۆ ڕوونووسکردنی دەق واتە کۆپی.
  • کلیلەکانی  alt+6 هاوکات بۆ نیشانکردنی دەق.(دەتوانی بە مەبەستی روونووکردن و بڕینی دەق سوودی بێت)
  • کلیلەکانی ctrl+u هاوکات لێبدە بۆ لکاندنی دەق لەو شوێنە کە هەرەکتە.
  • کلیلەکانی ctrl+w هاوکات لێبدەن بۆ گەڕان لە نێو دەقەکانی پەڕگە. وشەیەک بنووسن و ئینتێر لێبدەن بۆ گەڕان.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *