لە بابەتەکانی ڕابردوو، چەند نەرمەکالا یان خۆد ئەپی نیشاندانی کەش و هەوامان ناساند(بابەتی ۱)(بابەتی ۲ ) لەم بابەتە ئەپێکی دیکە دەناسێنین کە زۆرتر ئاسانی لە کارکردن و خێرایی بوو  بە هۆکاری نووسینی ئەم بابەتە.

ئەپێکی سادە بەڵام زیرەک بۆ ئاگاداری لە کەش و هەوای ناوچەکەتان.تایبەتمەندی ئەم ئەپە بریتین لە :

زانیاری و ئاگاداری لە کەش وهەوای هەر ناوچە.

زانیاری ۴ رۆژی داهاتوی کەش و هەوا.

گراف یان نیگارەی لە هەر کاتژمێرێک.

زانیاری دەرخستن لە مینیۆ بار.

نیشاندانی کاتی بارانی،بەرفی و هەورەتریشقە .

دیزاینی زۆر سادەو ڕەنگاوڕەنگ.

بەڵاش و خۆرایی بوون.

ئەم ئەپە بۆ هەر سێ سیستەمی ماک،ویندۆز و گنو لینوکسی ۳۲ و ۶۴ لە بەردەستە.

هەروا ئێوە دەتوانن بە یارمەتی ئەم کورتە کلیلانە باشتر و خێراتر کاربکەن بەم نەرمەکالا :

ئەم ئەپە سەرچاوەکراوەیە وە ئێوە دەتوانن زۆر بە ئاسانی گۆڕانکاری تێبدەن هەر بۆیە ئەم دوو بەسترە لە بەردەستە:

پەڕەی فەرمی ئەپ و زانیاری


کەش و هەوا