ئەمرۆ دەگەڕام بۆ دەفتەرچەی یاداشتێک کە بتوانێت فایلی نووسراوەکان بە شێوازی خۆکارانە پاشکەوت بکات .خوشبەختانە چاوەم بەم نەرمەکالا کەوت کە بە شێوەی رووخساری دابەشکراوەی ئیلیمێنتری دیزاین کراوە. لەم بابەتە شرۆڤەیێکی کورتی لەسەر ئەنجام دەدەم.

ناساندن :
هەروا کە لە ماڵپەڕی فەرمی نووسراوە، دەفتەرچە یادداشتێکی زۆر سووک و سادەیە کە دەتوانێت لە نێوان کۆمپیوترەکەتان و تەلەفۆنەکەتان خۆی هاوئاهەنگ بکات.بۆ ئەم مەبەستە لە دراپ-بۆکس سوود دەگرێت .دەتوانن زۆر بە سادەیی پێرستێک لە یادداشتەکانی رۆژانەتانی پێ بنووسن. من خۆم زۆرتر فەرمانەکانی لینوکس یان ئادرەسی ئەو ماڵپەرانەی تێدەنووسم کە گەرەکمە لە کاتێکی دیەکە سەردانیان بکەم.بەهەر حاڵ ئەو شتە کە لای من سەرنجی ڕاکێشام سادەیی و پاشکەوتی یادداشت بە دوو شێوەی پڕگە(فایل)ـی “text” و”md”ـە.کە لە دایریکتۆری Home پاشکەوتی دەکات .هەروا یادداشتەکان زۆر ساکار و سادەن.

دامەزرادن :
بە سێ شێوە دەتوانن دایمەزرێنن یەکەم لە رێگای ترمیناڵ دووهەم لە رێگای فایلی دێبەوە و سێهەم لە رێگای ناوەندی نەرمەکالا.
۱- لە رێگای ترمیناڵ ئەم دوو هێلە بنووسن:

sudo add-apt-repository ppa:thejambi/thejambi
sudo apt-get update && sudo apt-get install psnotes

۲- بۆ داگرتنی پاکەتی deb. دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرە بکەن.
۳- یان لە پێگەی ناوەندی نەرمەکالای ئوبونتو دایبگرن .

شڕۆڤە :

  1. بۆ گەورەبوون بە شیوازی تەواو
  2. مێنیۆی رێکخستنەکانی نەرمەکالا
  3. دەربارەی نەرمەکالا
  4. ژماردنی وشەکان
  5. ناوی نەرمەکالا
  6. خشتی گەڕان
  7. ئارشیڤکردنی یادداشت
  8. زیادکردنی یادداشتی نوێ
  9. کردنەوەی نووسراوەکان یان فایلی دەق
  10. داخستن
  11. شوێنی نووسینی یادداشت
  12. سەردێری یادداشتەکان

ناساندنی مێنیۆی رێکخستن :

 

هەروا کە لە وێنەی سەرەوە لە ژمارەی 1 دەیبینن .مێنیۆکەی زۆر سادەیە کە ناساندنێکی لە سەر دەکەین.

Set Font : رێکخستن و گۆڕینی جۆری پێنووس و ئەندازەی پینووس.

Word Count : بۆ نیشاندانی ژماردنی وشەکان.

Sort by recently modified : ریزبەندی بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە پێرست.

Write Mode : رووکاری نووسین بە داشاردنی پێرست و خشتی گەڕان.

Work with .txt : پاشکەوت کردن بە پاشگەری ” txt.” .

Work with .md : پاشکەوت کردن بە پاشگەری “md.” .

Keyboard Shortcuts : کۆرتە کلیلەکانی تەختەکلیل بۆ ئەم نەرمەکالا.

About P.S. Notes : دەربارەی نەرمەکالاو خولقێنەرەکەی.

شۆرتکۆدەکان (کورتەکلیلەکان)

Ctrl+N: درووستکردنی یادداشتی نوی.
Ctrl+F: چوون بۆ خستی گەڕان .
Escape:لابردنی خشتی گەڕان.
Ctrl+W: چوونە نێو رووکاری نووسین واتە Write Mode.
Ctrl+O: هەڵبژاردنی دایریکتۆری یان بوخچەی یادداستەکان.
Ctrl+=: گەورەکردنی ئەندازەی پینووسەکەت.
Ctrl+-: کەم کردنەوەی ئەدازەی پینووسەکەت.
Ctrl+0: گەڕانەوەی سایزی پینووسەکەت بۆ سەرەتا.