پێشەکی

FTP کورتکراوەی File Transfer Protocol یان دەرگاو پرتۆکۆلی گواستنەوەی فایلەکانە. ئیشی ئەم دەروازە یان درگا یان پۆرتە هاوبەشکردن و گواستنەوەی فایلەکانە. زۆر خزمەتگوزاری هەیە کە لە ژێر ئەم پرتۆکۆلە نووسراوەن و لەسەر ڕاژە ئیشدەکەن .یەکێک لەم نەرمەکالانە کە زۆر بەهێز و پارێزراوە لە بواری ئاسایش vsftpd ـە. لەم بابەتە فێری دامەزراندن و رێکخستنی دەبین.
بۆ دامەزراندنی پاکەتی vsftpd فەرمانەکەی خوارەوە دەنووسین :

sudo apt-get install vsftpd 
کانفیگ

ئێستا دەبێ وەک دەقەکەی خوارەوە فایلی etc/vsftpd.conf/ دەستکاری و گۆرانکاریەکان پاشکەوت بکەین.
بە شێوازی پێشگریمان vsftpd ئەم نەرمەکالا بۆ خزمەتگوزاری لە سەر بنەمای دەرگای IPv6 رێکخراوە، گەر لە تۆڕەکەتان سوود لە IPv6 ناگرن وەک فەرمانەکەی خوارەوە کردار بکەن :
یەکەم فایلەکەی خوارەوە لە شێوازی شرۆڤە دەربێنن و بیگۆرن بە وشەی YES .

listen=YES  

ئێستا وشەی NO بۆ IPv6 دابین بکەن.

listen_ipv6=NO  

بە شێوازی پێشگریمان ئەم خزمەتگوزارییە لە سەر Anonymous FTP رێکخراوە. لەم حاڵەتە هەر بەکارهێنەر بە ناوی بەکارهێنەری Anonymous و هەر وشەی نهێنییێک دەتوانێت لەم خزمەتگوزارییە سوود بگرێت و ئەو فایلانە کە هاوبەشکراوەن بیانبینێت. گەر گەرەکتانە ئەو بەکارهێنەرانە کە رێیانپێدراوە ئەم فایلانە کە هاوبەشکراوە بیبینن، دەبێ Anonymous ناچالاک بکەن.بەم شێوازە :

anonymous_enable=NO  

خاڵ)‌ زۆرتر حاڵەتی Anonymous FTP لەو خزمەتگوزاریانە سوودیان هەیە کە Public ـن و پێویستیان بە رێپیدان نییە.
ئێستا بۆ چالاککردنی موڵەتدانی دەستپێگەیشتن بەو بەکارهێنەرانە کە رێگاتان پێداوە ،دەبێ هیڵی خوارەوە لە حاڵەتی شرۆڤە دەربێنن و وشەی NO بە YES بگۆڕن.بەم جۆرە ؛

local_enable=YES  

بۆ رێگەدان بە نووسین لەسەر فایلەکان دەبێ هێڵەکەی خوارەوە لە حاڵەتی شرۆڤە دەربێنن و بەم شێوازە بیگۆڕن:

write_enable=YES  

ئێستا ئەم هێڵەش لە حاڵەتی شرۆڤە دەر دێنین :

chroot_local_user=YES  

خاڵ) لە وشانی نوێ vsfptd توانایی چالاککردنی خزمەتگوزاری بە حاڵەتی chroot_local_user بوونی نییە، دەبێ بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە، هێڵەکەی خوارەوەی پێ زایاد بکەین :

allow_writeable_chroot=YES  
هەڵگرساندن

لە کۆتایی فەرمانەکەی خوارەوە بۆ هەڵگرساندنی دووبارەی خزمەتگوزاری vsftpd دەنووسین :

systemctl restart vsftpd.service

قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 192

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=200

QR Code For:  دامەزراندنی خزمەتگوزاری vsftpd لە لینوکسی دێبیان

دامەزراندنی تەختەی Hestia لە سەر دێبیان ١١
2022/08/29

دامەزراندنی ڕاژەکاری چات(ده‌مه‌ته‌قێ)
2022/08/14

دامەزراندنی ڕاژەیێک بۆ بەڕێوەبردنی کتێبە دیجیتاڵیەکان
2022/08/07

دامەزراندنی ڕاژەکاری LLMP لە ئوبونتو٢٠.٠٤
2022/07/11

چۆنیەتی دامەزراندنی ئاپاچی سۆلر
2022/06/14

دامەزراندنی جوملا لە سەر ویندۆز ١١
2021/08/15

دامەزراندنیLAMP لەسەر ویندۆز١١
2021/08/14

دامەزراندنیNextcloudلەسەر ویندۆز١١
2021/08/06

دامەزراندنی بنکەدراوی CouchDB لەسەر ئوبونتوی ۲۱.۰٤
2021/01/15

دامەزراندنی سیستەمی DokuWiki لە سەر CentOS 8
2020/02/17

دامەزراندنی ڕاژەی خۆماڵی Gitea بە جیاتی Git
2020/01/21

دامەزراندنی(Ntop)بۆ مانیتۆرینگی تۆڕ بۆ ئوبونتو ١٨ و ١٦
2020/01/08

دامەزراندنی ڕاژەیPostgreSQL لە ئوبونتوی ١٦-١٨
2019/02/05

دامەزراندنی درووپاڵ لە سەر ڕاژەی ئوبونتو
2018/10/16

ئاسایشی Apache2 بە دامەزراندنی Let’s Encrypt لە سەر ئوبونتو
2018/10/14


vsftpd دێبیان ڕاژە