پێشەکی

CUPS کورتکراوەی  Common UNIX Printing System کە لە سیستەمەکانی هاوشێوەی یونیکس(ماک ، لینوکس و BSD) بۆ پرینتکردن سوودی لێوەردەگرن.زۆرتری دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس بە شێوازی پێشگریمان ئەم نەرمەکالایان بۆ چاپکردنی دۆکیومینتەکان لەسەرە .بەڵام کاتێک کار لە سەر سێرڤێر دەکەن یان لە شوێنێک کە ئەم نەرمەکالا لە سەر دابەشکراوەکەتان نەبێت، دەتوانن بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە ئەم نەرمەکالا  دامەزرێنن.

دامەزراندن

بۆ دامەزراندن CUPS سەرەتا دەبێت دڵنیا بن کە پەیوەندیتان هەیە بە ئینتەرنێتەوە ئینجا لە دابەشکراوەی ئوبونتو ئەم فەرمانە بنووسن :

sudo apt-get install cups $

پاش دامەزراندنی CUPS، ئێستا دەبێت نەرمەکالاکە وەگرخەین و بەرێوەی ببەین  و لەترمیناڵ ئەم فەرمانە دەنووسین :

sudo /etc/init.d/cups start $

بۆ Restart کردنی نەرمەکالا دەبێت لەم فەرمانە سوود بگرین:

sudo /etc/init.d/cups restart $

بۆ ئەوە کە بزانین نەرمەکالاکە بە باشی ئیش دەکات دەبێت ئەم فەرمانە بنووسین :

sudo /etc/init.d/cups status $

بۆ وێستاننی نەرمەکالا دەبێت لەم فەرمانە سوود بگرین :

sudo /etc/init.d/cups stop $

کاتێک گەرەکتانە نەرمەکالا لە کاتی بووت بوونی سیستەمەکەتان بێتە سەر لەم فەرمانە سوود بگرن :

sudo update-rc.d cups enable $

کاتێک گەرەکتانە کە لە کاتی بووت کردنی سیستەمەکەتان، چاپکەر نەکەوێتە کار دەبێت ئەم فەرمانە بنووسن لە ترمیناڵ‌:

 sudo update-rc.d cups disable $

زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس بە شێوازی گرافیکی و پێشگریمان وێنۆ چکەیێک(Icon) لە بەشی رێکخستنەکانی سیستەم هەیە کە توانایی بەرێوەبردنی پرینتێر/پرینتیرەکانیان بۆ دابینکراوە. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن
بڕۆنە بەشی System Settings  ئینجا لە سەر دوکمەی Printer کرتە بکەن. بۆ وێنە لە گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری بەم شێوازەیە :


قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 192

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=210


دامەزراندنی تەختەی Hestia لە سەر دێبیان ١١
2022/08/29

دامەزراندنی ڕاژەکاری چات(ده‌مه‌ته‌قێ)
2022/08/14

دامەزراندنی ڕاژەیێک بۆ بەڕێوەبردنی کتێبە دیجیتاڵیەکان
2022/08/07

دامەزراندنی ڕاژەکاری LLMP لە ئوبونتو٢٠.٠٤
2022/07/11

چۆنیەتی دامەزراندنی ئاپاچی سۆلر
2022/06/14

دامەزراندنی جوملا لە سەر ویندۆز ١١
2021/08/15

دامەزراندنیLAMP لەسەر ویندۆز١١
2021/08/14

دامەزراندنیNextcloudلەسەر ویندۆز١١
2021/08/06

دامەزراندنی بنکەدراوی CouchDB لەسەر ئوبونتوی ۲۱.۰٤
2021/01/15

دامەزراندنی سیستەمی DokuWiki لە سەر CentOS 8
2020/02/17

دامەزراندنی ڕاژەی خۆماڵی Gitea بە جیاتی Git
2020/01/21

دامەزراندنی(Ntop)بۆ مانیتۆرینگی تۆڕ بۆ ئوبونتو ١٨ و ١٦
2020/01/08

دامەزراندنی ڕاژەیPostgreSQL لە ئوبونتوی ١٦-١٨
2019/02/05

دامەزراندنی درووپاڵ لە سەر ڕاژەی ئوبونتو
2018/10/16

ئاسایشی Apache2 بە دامەزراندنی Let’s Encrypt لە سەر ئوبونتو
2018/10/14


CUPS چاپکەر ڕاژە لینوکس