پێشەکی

فایل سیستەمیNFS فایل سیستەمی دابەشکراوە بۆ ڕایەڵەیە کە لە ساڵی 1984 لە لایەن Sun Microsystems گەشەپێدراوە .ئەم خزمەتگوزارییە بە بەکارهێنەرانی ڕایەڵە ئەم تواناییە دەدات کە بە فایلەکانی تۆڕ وەک فایلی Local خۆیان دەستپێگەیشتنیان بێت. لەم فێرکارییە بە چۆنیەتیدامەزراندنی NFS وە هەروەها Mount کردنی ئەو سیستەمانە لە سەر Client ئاماژە دەکەین.

دامەزراندن

بۆ دامەزراندنی NFS لەسەر ڕاژە بەم جۆرە کردار دەکەین :

sudo apt-get install nfs-kernel-server  

ئینجا فایلی etc/exports/ دەستکاری دەکەین و ئەو دایکریکتۆرییە کە گەرەکمانە هاوبەشی بکەین دیاری دەکەین.

/home 192.168.1.0(rw, sync, no_root_squash)  
شڕۆڤەی دەقەکەی دەسڕینەوە
  • home/: ئادرەسی ئەو دایرێکتۆرییە کە گەرەکمانە هاوبەشی بکەین.
  • 192.168.1.0: ئادرەسی تۆر FQDN یان هاستێکە گەرەکمانە بەو دایرێکتۆرییە بە شێوازی Remote چوونەژوورەوەی بۆ بکەین .
  • rw: موڵەتی دەستپێگەیشتن دابین دەکات rw بۆ نووسین و ro تەنها بۆ خوێندنە.
  • no_root_squash: مۆڵەتی دەستپێگەیشتنی بەکارهیێنەر root بۆ دایریکتۆری دەدات.
  • sync: شێوازی نووسینی زانیاری بۆ سینک کردنی دایریکتۆری هاوبەشی نیشان دەدات.

پاش دەستکاری کردنی فایلی سەرەوە دەبێ ئەم دەستوورە بنووسین :

exportfs -a 

ئینجا لەسەر کلاینێتەکان دەبێت ئەم پاکەتە nfs-common دامەزرێنین. بۆ ئەم کارە ئەم فەرمانە بنووسن :

sudo apt-get install nfs-common  

بۆ mount کردنی فایل سیستەمی هاوبەشی دەبێت بە شێوازی خوارەوە کردار بکەن:

mount SERVER_IP:/SHARED_DIR /LOCAL_DIR  

لێرە مەبەست لە SERVER_IP ئادرەسی ئای پی کلاینێت وە NFS وە SHARED_DIR ئادرەسی دایریکتۆری هاوبەشکراوە. LOCAL_DIR ئادرەسی ئەو شوێنەیە کە گەرەکمانە ئەو فایلانە لەوێ mount ببن.
هەر وا بۆ ئاسانی و mount بوونی خۆکاری فایل سیستەمی هاوبەشکراوە دەتوانن فایلی etc/fstab/ وەک فایلی خوارەوە دەستکاری بکەن و ئەم چەند هێڵەی تێدا بنووسن :

SERVER_IP:/SHARED_FOLDER  /LOCAL_DIR  nfs  defaults  0  0  

ئیتر کاتێک فایلەکە بووت دەبێت ئەم فایل سیستەمە بە شیوازی خۆکارانە mount دەبێت.


قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 192

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=219

QR Code For:  دامەزراندنی خزمەتگوزاری NFS لە لینوکسی دێبیان

دامەزراندنی تەختەی Hestia لە سەر دێبیان ١١
2022/08/29

دامەزراندنی ڕاژەکاری چات(ده‌مه‌ته‌قێ)
2022/08/14

دامەزراندنی ڕاژەیێک بۆ بەڕێوەبردنی کتێبە دیجیتاڵیەکان
2022/08/07

دامەزراندنی ڕاژەکاری LLMP لە ئوبونتو٢٠.٠٤
2022/07/11

چۆنیەتی دامەزراندنی ئاپاچی سۆلر
2022/06/14

دامەزراندنی جوملا لە سەر ویندۆز ١١
2021/08/15

دامەزراندنیLAMP لەسەر ویندۆز١١
2021/08/14

دامەزراندنیNextcloudلەسەر ویندۆز١١
2021/08/06

دامەزراندنی بنکەدراوی CouchDB لەسەر ئوبونتوی ۲۱.۰٤
2021/01/15

دامەزراندنی سیستەمی DokuWiki لە سەر CentOS 8
2020/02/17

دامەزراندنی ڕاژەی خۆماڵی Gitea بە جیاتی Git
2020/01/21

دامەزراندنی(Ntop)بۆ مانیتۆرینگی تۆڕ بۆ ئوبونتو ١٨ و ١٦
2020/01/08

دامەزراندنی ڕاژەیPostgreSQL لە ئوبونتوی ١٦-١٨
2019/02/05

دامەزراندنی درووپاڵ لە سەر ڕاژەی ئوبونتو
2018/10/16

ئاسایشی Apache2 بە دامەزراندنی Let’s Encrypt لە سەر ئوبونتو
2018/10/14


NFS دێبیان ڕاژە