گەر ئێوە کار بە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکسی دێبیان و ئوبونتو دەکەن و پێتان خۆشە کە بزانن چەندە پاکەت و نەرمەکالاتان دامەزراندووە باش وایە ئەم بابەتە بخوێنن. هەروا گەر پێتان خۆشە کە پاکەتەکان لە ڕاژەی یەکەم بگوازنەوە بۆ ڕاژەی دووهەم ئەم بابەتە بەسوود دەبێت بۆتان.
ئێوە پێویستان بە دامەزراندنی dpkg و چەن فەرمانە کە لێرە بە ئاسانی ئەنجامی دەدەین.
-نیشاندانی ئەو پاکەتانە کە داتمەزراندووە بەم فەرماە :
dpkg --get-selections | grep -v deinstall
ئەمەش ئەنجامەکەی :(من چەند هێڵ دێنم گەر نە فرەس)
qezwan@eos:~$ dpkg --get-selections | grep -v deinstall accountsservice install acl install acpi-support install acpid install adduser install adwaita-icon-theme install alsa-base install alsa-utils install anacron install apg install app-install-data install apparmor install appcenter install apport install apport-gtk install apport-symptoms install appstream install appstream-data-pantheon-loki-stable install appstream-data-pantheon-loki-stable-icons install apt install apt-transport-https install apt-utils install aptdaemon install aptdaemon-data install aspell install aspell-en install ... .
رێگایێکی دیکە :
هەروا ئێوە دەتوانن لە سوێچەکان یان ئۆپشێنی apt سوود بگرن:
$ apt list --installed
$ apt list --installed | grep php
-ئێستا دەبێت پێرستی نەرمەکالاکان پاشکەوت بکەین لە نێو فایلیکی دەق :
dpkg --get-selections | grep -v deinstall > mylist.txt
بڕۆ نێو مەسیری /home/qezwan/ (قەزوان ناوی بەکارهێنەرەکەمە)، فایلێک دەبینی بەناوی mylist.txt .
رێگای دووهەم بۆ پاشکەوت بەم فەرمانە :
$ dpkg -l | grep ^ii | awk ‘{ print $2}’ > mylist.txt
ڕوونووسگرتن(کۆپی) بۆ ڕاژە یان سێرڤێری دووهەم بەم فەرمانە :
$ scp mylist.txt user@server2:~/
گەڕانەوە یان restore بۆ سێرڤێری دووهەم ؛
$ dpkg --clear-selections $ sudo dpkg --set-selections < mylist.txt
یان لە رێگای ئەم فەرمانە :
$ sudo apt-get install -y $(< mylist.txt)
لە کۆتایی دەتوانن بەم فەرمانە ئەو پاکەتانە کە گەرەکتان نییە بیسڕنەوە:
$ sudo apt-get autoremove