LVM کورتکراوەی Logical Volume Manager شێوازێکی پێشکەوتوو بۆ بەڕێوەبردنی پارتیشێنەکان و بۆشایی هاردە، کە ئیمکاناتێکی فرە بە بەراوەرد لە گەڵ شێوازە کۆنەکان دەخاتە بەردەست بۆ بەڕێوەبەری ڕاژە.
لە LVM دەتوانین کۆی هاردەکان و پارتیشێنەکان کە بە Physical Volume ناسراوەن بەشێوازی چەند دیسکی مەنتەقی، گەورەتر و یەکپارچە بە ناوی Volume Group دروست بکەین و لە سەر ئەم دیسکانە پارتیشێنی خۆمان کە بە Logical Volume ناسراوەن بخولقێنین.
سوودی ئەم شێوازە لەوەدایە کە کاتێک کە قەبارەی ئەکێک لە پارتیشینەکان تەواو بوون دەتوانیی بۆشاییێکی بخەینە سەر واتە قەبارەی پێ زیاد بکەین بێ ئەوە کە کێشەیێک درووست بێ.
بەداخەوە LVM هەڵەچنین و گەڕانەوەی دەیتاکانمانی نییە ئەمەش بە پێچەوانەیRAID ، ئەکامی ئەمەش ئەوەیە کاتێک یەکێک لە پارتیشێنەکانمان خراپ بێ دەیتاکان خاپوور دەبن. ?
لەم فێرکارییە دامەزراندن و کانفیگی LVM لە لینوکس فێر دەبین،پێس دەستبەکار بوون چاوێک لەم وێنە بکە.
سەرەتا دەبێ پاکەتی lvm2 لە سەر لینوکس دامەزرێنین.
بۆ دابەشکراوەکانی دێبیان:
sudo apt install lvm2
بۆ دابەشکراوەکانی ڕێدهەت:
sudo yum install lvm2
ئێستا دەبێ بە فەرمانی pvcreate پارتیشێن یان دیسکەکان بگۆڕین بە Physical Volume .
pvcreate /dev/sda /dev/sdb
پاش ئەنجامدانی فەرمانی سەرەوە بۆ ئاگاداری لە Physical Volume لە فەرمانی خوارەوە سوود دەگرین.
pvdisplay
ئامانجی فەرمان بە شێوازی خوارەوەیە:
"/dev/sda" is a new physical volume of "8.00 GiB" --- NEW Physical volume --- PV Name /dev/sda VG Name PV Size 8.00 GiB Allocatable NO PE Size 0 Total PE 0 Free PE 0 Allocated PE 0 PV UUID cAwfbX-Nik0-X1iR-lAzP-GJGD-5FNS-tX5fuY "/dev/sdb" is a new physical volume of "8.00 GiB" --- NEW Physical volume --- PV Name /dev/sdb VG Name PV Size 8.00 GiB Allocatable NO PE Size 0 Total PE 0 Free PE 0 Allocated PE 0 PV UUID VRDlaw-eeXm-p3XP-2w4t-fCZ8-92NP-2izZb3
هەروا دەبینن کە دیسکەکانی sda و sdb بە قەبارەی 8گیگ ناسراوەن.
vgcreate vg_server /dev/sda /dev/sdb
ئێستا دەبێ ئەو Physical Volume ـانە کە دروستمان کردووە بە Volume Group بیانناسێنین.
vgdisplay vg_server
ئامانجی فەرمانەکەی سەرەوە بەم شێوەیە:
--- Volume group --- VG Name vg_server System ID Format lvm2 Metadata Areas 2 Metadata Sequence No 1 VG Access read/write VG Status resizable MAX LV 0 Cur LV 0 Open LV 0 Max PV 0 Cur PV 2 Act PV 2 VG Size 15.99 GiB PE Size 4.00 MiB Total PE 4094 Alloc PE / Size 0 / 0 Free PE / Size 4094 / 15.99 GiB VG UUID udnHV5-QwGw-PkA4-zsF3-5ABo-WhOA-XI51SZ
هەروا کە لەسەرەوە دەبینن کۆی ئەو بەشە کە زیادمان کردووە لە بەر ڕەستەی Free PE/ Size نیشان دراوە.
بۆ زیادکردنی دیسکی فرەتر بە Volume Groupدەتوانن بەم شێوازە کردار بکەن:
pvcreate /dev/sdd vgextend vg_server /dev/sdd
ئێمە لێرە دانەێێک Physical Volume بەناوی sdd بە Volume Group زیاد دەکەین.
ئینجا دەتوانین بە شێوازی خوارەوە Logical Volume ـانە کە خوازمان لێیەتی و لە سەر Volume Group کە درووستکراوە بیناسێنین.
lvcreate -L 1G -n Vol01 vg_server
ئێمە لێرە دانەیێک Logical Volume بە قەبارەی 1Gb و بەناوی Vol01 دەناسێنین.
بۆ دیتنی ئامانجی کارەکەمان و بارودۆخەکە لە Logical Volume دروستکراوە، فەرمانی خوارەوە دەنووسین.
lvdisplay vg_server
ئامانج بەم شێوەیە :
--- Logical volume --- LV Path /dev/vg_server/Vol01 LV Name Vol01 VG Name vg_server LV UUID dwdyI0-yy7l-jF9U-bPHB-QNpO-15RO-0uKlPH LV Write Access read/write LV Creation host, time debian, 2016-08-11 11:48:48 -0400 LV Status available # open 0 LV Size 1.00 GiB Current LE 256 Segments 1 Allocation inherit Read ahead sectors auto - currently set to 256 Block device 253:0
ئێستا دەتوانین Logical Volume ـی درووستکراوە لە گەڵ فۆرماتی فایلی سیستەمی دڵخوازمان بە شیوازی خوارەوە فۆرمات یان بسڕینەوە .
mkfs -t ext4 /dev/vg_server/vol01
لە کۆتایی بە فەرمانی mount ئەو ماونت بکەین.
mount /dev/vg_server/vol01 /mnt
ئەگەر بمانهەوێ ئەندازی Logical Volume دڵخوازمان بگۆڕین بەم شێوازە کردار دەکەین.
lvextend -L +800 /dev/vg_server/vol01
ئینجا بەفەرمانەکەی خوارەوە ئەو گۆڕانکارییە کە لە سەر Logical Volume ئەنجامان داوە تۆماری دەکەین:
resize2fs /dev/vg_server/vol01
لە نمونەی سەرەوە 800Mb لە بۆشایی چۆڵ لە Volume Group بە Logical Volume مان زیاد کرد.
lvremove /dev/vg_server/vol01
بۆ سڕینەوەی Volume Group فەرمانی خوارەوە دەنووسین:
vgremove vg_server
سەرکەوتوو بن . ?