Glances چاوێک لە سەر سیستەمەکەت

نەرمەکالایێکی خۆراییە کە لە سەر بڕوانامەی LGPL درووستبووە.ئەم نەرمەکالا بۆ مانیتۆڕینگی سیستەمی کارپێکردنی GNU/Linux یان BSD بە شێوازی دەق لە ترمیناڵ ئیشدەکات.نەرمەکالای Glances لە کتێبخانەی پایسۆن سوود وەردەگرێت بۆ نیشاندانی زانیاریەکانی.

دامەزراندن :

دەچینە نێو پەنجێرەی ترمیناڵ Ctrl+Alt+T ، ئەم فەرمانەمان دەنووسی:

sudo apt-get install python-pip build-essential python-dev
sudo apt-get install Glances
sudo apt-get install PySensors

بۆ دەستپیکردنی ئەم نەرمەکالا لە ترمیناڵ دەبێ وەشەی glances لە نێو ترمیناڵ بنووسن.

لەم نەرمەکالا ئێوە زانیاری زۆر لە بارەی سیستەمی کارپێکردن دەبینن بۆ وێنە : ڕێکخەر ،ڕام ،هارد ،سواپی تۆر ، ..هتد بە نیشاندانی ڕەنگی کۆدەکان.
زانیاری ڕەنگەکان :

سەوز واتە ڕەقەکالا بە باشی کار دەکات.

شین واتە چاو لە ڕەقەکالا بکە بەڵام جێگای مەترسی نییە.

وەنەوشە واتە ڕەقەکالا لە حاڵی وەریاکەرە (ئاگاداربە).

سوور واتە ڕەقەکالا جێگای مەترسییە قەیراناویو مەترسیدارە.

 

کاتێک کە گەرکتانە نەرمەکالای Glances دەتسپیکەن دەتوانن بە چەند کلیلی جیاواز یان ئاپشێن ئەم کارە ئەنجام بدەن:

c: نیشاندانی ڕێزکردنی  چالاکی CPU%  
m: نیشاندانی ڕێزکردنی پرۆسەی ڕام MEM%  
p: نیشاندانی  ڕێزکردنی پرۆسە بە  name  
i:نیشاندانی  ڕێزکردنی پرۆسە بە  IO Rate  
d: شاردنەوەو ئاشکراکردنی ئاستی I/O 
f:شاردنەوەو ئاشکراکردنی ئاستی سیستەم  
n: شاردنەوەو ئاشکراکردنی ئاستی ڕایەڵە یان تۆڕ  
s: شاردنەوەو ئاشکراکردنی ئاستی سێنسۆڕ  
b: Bit/s or Byte/s for network IO  
w: سڕینەوەی ڵاگی مەترسییەکان  
x: سڕینەوەی ڵاگی قەیراناوی و ئاگاداری  
1: نیشاندانی ڕێکخەر و ناوەرکی 
h: شاردنەوەو ئاشکراکردنی فەرمانەکانی یارمەتی
q: دەرچوون (Esc و Ctrl-C بۆ کارکردن)  
l: شاردنەوەو ئاشکراکردنی پەیامی ڵاقەکان.

ئێوە دەتوانن بۆ کانفیگی ئەمنەرمەکالا بۆ مەسیرەکەی خۆوارەو بڕۆنە فایلی کانفیگ :

/etc/glances/glances.conf

سڕینەوەی نەرمەکالا:

sudo apt-get remove glances

دیتنی ڤیدیۆی بابەت لە یوتیوب


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *