EagleGet: پڕۆگرامێکی خۆڕاییە بۆ داگرتنی پەڕگە جیاوازەکان لە تۆڕی ئینتەرنێت. پاڵپشتی پڕۆتۆکۆڵەکانی HTTP، HTTPS، FTP، MMS، RTSP دەکات لەگەڵ چەندین ماڵپەڕی ڤیدیۆیی سەرهێڵ. ئەم پڕۆگرامە دەتوانرێت ببەسترێت بە هەریەک لە وێبگەڕەکانی Chrome، IE، Firefox، Opera. تەکنەلۆژیای فرە-کارکردن بەکاردێنێت بۆ خێراکردنی داگرتنەکان.ئەم بەرنامە بۆ سیستەمی کارپێکردنی ماک،ویندۆز و لینوکس لە بەردەستە بۆ داگرتن.
تایبەتمەندییەکانی پڕۆگرامەکە:
– داگرتنی چەندین شێوەی جیاوازی پەڕگە.
-خێراکردنی داگرتنەکان بەشێوەیەکی باش.
– بەستنەوەی بە وێبگەڕە جیاوازەکان.
– داگرتنی ڤیدیۆ لە چەندین ماڵپەڕ وەک YouTube و Facebook.
– نەبوونی هیچ بانگەشەیەک لە ڕووکاری بەرنامەکە.
– پاڵپشتی نوێکردنەوەی خۆکارانەی بەستەری بەسەرچوو دەکات.
– ڕووکارێکی سادەی هەیە و تەواوی تایبەتمەندییەکانی بەخۆڕاییە.
– ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە.
ئەم بابەتە هەڵگیراوە لە ماڵپەڕی کوردئایتیگرووپ لە بەشی پرۆژە.سپاس بۆ بەرێز کاک Haval.abdulkarim کە وەرگێرانی ئەم بەرنامەی بۆ زمانی کوردی لە ئەستۆ گرت.