GNS3 نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە کە بەشێوازی خۆڕایی لەبەردەستە و هەوڵ دەدات کە تۆڕەکانی کۆمپیوترمان بە باشترین تایبەتمەندی بۆ هاوشێوە بکات.ئەم نەرمەکالا بە ڕەقەکالا بۆ درووستکردنی ڕایڵە پێویستی نییە .واتە بە شێوازی خەیاڵی دەتوانن تۆڕ یان خود ڕایەڵەی زانکۆ، ئیدارە ،… ڕێک بخەی، ئینجا لە جیهانی ڕاستەقینە کاری پێبکەن و دایمەزرێنن.تەنانەت تۆڕە بەهێزەکان و قەرەبالغەکانی جیهان زۆر بە ئاسانی بەم نەرمەکالا درووست دەبێت.هەروا بە شێوازی گرافیکی تۆڕێکی پێچەڵاو پێچمان بۆ درووست دەکات.
نەرمەکالای GNS3 لە سەر بنەمای کۆدەکانی Dynamips نووسراوە ، تواناییەمان پێدەدات کە بتوانین IOS ەکانی سیسکۆ لە سەر کۆمپیوترەکەمان ئیجرا بکەین ،تاکوو لە سەر ئامێرە گرانەکانی سیسکۆ ، نەرمەکالای GNS3 یەکێک لە نەرمەکالاکانی هاوشێوەکردنی سیسکۆیە. هەر وا کە گوتم دەتوانن لەم نەرمەکالا لە IOS ەکانی سیسکۆ بەهرە بگرن.
تایبەتمەندیەکانی :
١) مەترسی لە دەست دانی ڕایلە یان خۆد تۆڕەکەتان سفرە ،
٢) بۆ فێرکاری لە زانکۆکان و وانە وتنی تۆڕ نایابە.
٣)سەرچاوە کراوەیە.
٤)خۆڕاییە.
٥)قەبارەی زۆر کەمە.
٦) درووستکردنی تۆپۆلۆژیەکانی تۆڕە.
٧) لکاندن بە تۆڕەکانی ڕاستەقینە.
٨) پەیوەندی لە گەڵ کۆمپیوترەکەتان و تەنانەت رایەلە خەیالیەکان وەک ئۆراکڵ.
٩) هاوشێوەکردنی تۆرەکانی وەک frame relay,ATM,Ethernet.
١٠) داگرتن بۆ وەشانی جیاوازی لینوکس ، ویندۆز و ماک.
١١) …

ئەو کۆمپانیانە کە کاری پێدەکەن :


قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 193

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=61


نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوە بۆ پیشاندانی وێنە
2025/09/05

دامەزراندنی MySQL Workbench لەئوبونتوی ٢٢.٠٤
2022/08/05

ئامرازێکی پەستێنەری وێنە بۆ لینوکس
2022/07/24

پاراستنی زانیارییەکانت بە پیکا
2022/07/16

دامەزراندنی دەستکاریکەری نانۆ(Nano) بۆ فری‌بی‌ئێس‌دی
2021/05/07

٥ ئامێری پاڵپشتی لە لینوکس
2021/01/16

کتێب خوێنەری Foliate بۆ لینوکس
2020/02/19

دامەزراندنی گەڕاڵی بیرگەی ئاژووری مایکرۆسۆفت لە لینوکس
2020/01/27

ئاگاداری لە وردەزانیاری لینوکس بە StatusPilatus
2020/01/07

ڕۆژمێری گنو لینوکسی (day-planner)
2019/04/08

Octave هاورێیێکی ئازاد بە جیاتی Matlab
2017/08/07

Colibri وێبگەرێکی خنجیلانە
2016/12/12

نەرمەکالای Kdenlive و دامەزراندی
2016/10/14

ئەپی کەش و هەوا بۆ گنو لینوکس
2016/10/11

دامەزراندنی (Docky) بۆ ئۆبنتو
2016/09/28


GNS3 خیاڵیسازی ڕایەڵە