نەرمەکالای سەرچاوەکراوە بۆ گەڕانەوەی زانیاریەکان زۆر کەمن.زۆر جار فایلێک دەسڕینەوە یان ئاگاداری نێو بوخچەیێک نین و دەیسڕینەوە پاش ماوەیێک دەزانین کە بەڕاستی ئەو فایلە زۆر  گرێنگ بووە.گەر بە پارەش بێت چاوەڕوانین فایلە سڕاوەکەمان بۆ بگەڕێننەوە.بەڵام بەم نەرمەکالانە ئێوە بێ ئەوە کە پارەش بدەن دەتوانن زۆر بە ئاسانی  فایلەکانتان ریکاوێر بکەن.

١- Parted Magic :

نەرمەکالایێک  لە دابەشکراوەکانی لینوکس بۆ گەڕانەوەی زانیاریەکان و دابەشکردنی پارتیشێنەکان بەکار دێت.هەر بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن بە شێوازی بووت لە کاتی دامەزراندنی لینوکسی تایبەت بە خۆتان یان لە چەند دابەسکراوەی دیکە کەڵکی لێبگرن.

٢-Foremost :

بەرنامەیێک کە لەسەر بنەمای Header وە Footer لە ئەندازیاری ناوخۆی زانیاریەکان بۆ گەڕانەوەی فایلەکان بەسوود بێت.هەر وا ئەم نەرمەکالا سەرچاوەکراوە دەتوانێت ئەو فایلە وینانە کە لە سەر DD، Safeback،Encase و …هتد درووستکراوەن لەسەر درایڤێک ئیش بکات.

٣-Recuva :

نەرمەکالایێکی گەڕانەوەی زانیاریەکان بۆ ویندۆزە کە توانایی گەڕانەوەی ئەو فایلانە کە بۆ هەمیشە سڕاونەتەوە لە سەر بۆشایی بەتاڵی هارد، ئیش دەکات.

٤-HDAT2 :

ئەم بەرنامەیە بۆ ناسین و تاقیکردنەوە لە ATA / ATAPI / SATA، SSD و دەزگاکانی SCSI / USB بەکاردەبێت.لە شوێنی DOSی ویندۆز ئیش ناکات.بەڵام دەتوانن لە سەر فلۆپی دیسکی بووتی DOS یان CD / DVD درووستیبکەن و سیستەمەکەتان بووت بکەن ئینجا لەسەر فلۆپی یان دی-ڤی دی کاری پێبکەن.

٥- PhotoRec :

بەرنامەیێکی بەهێز بۆ ریکاویری زانیاریەکانی وێنە،سەندی سەر هارد،فیلم،دی ڤی دی یان فایلەکانی سەر بیرگە بەکار دێت.گەر فایلەکانی میدیای ئێوە لەدەست چووە ئەم نەرمەکالا توانایی نیازەکانی ئێوەی هەیە.

٦- TestDisk:

نەرمەکالایێک کە لە هەنگاوی یەکەم بۆ گەڕانەوەی زانیاریەکانە ئینجا لە هەنگاوی دووهەم بۆ ئەو پارتیشینانەیە کە لەسەر هارد لەدەست چوون یان توانایی بووتکردنیان نەماوە.بەیارمەتی TestDisk ئێوە دەتوانن زۆر بە ئاسانی خشتی هاردەکان بێنەوە.

٧-Ubuntu Rescue Remix:

ڕووخساری گرافیکی تێدا نییە.تەنانەت لە سەر ڕەقەکالای زۆر کەم ئیشدەکات.بۆ گەڕانەوەی زانیاری بەکار دێت و نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە.توانایی بووتیشی هەیە.

٨- Ddrescue :

GNU Ddrescue ئەبزارێک بۆ گەرانەوەی زانیاریەکانە.زانیاریەکان لە سەر هارد یان CD-ROM لە شوینیکی دیکە کۆپی دەگرێت.تەواوی هەوڵی بۆ هاوردنەوەی زانیاریەکانە لە کاتێک مەترسیان لەسەرە.


قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 193

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=70


نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوە بۆ پیشاندانی وێنە
2025/09/05

دامەزراندنی MySQL Workbench لەئوبونتوی ٢٢.٠٤
2022/08/05

ئامرازێکی پەستێنەری وێنە بۆ لینوکس
2022/07/24

پاراستنی زانیارییەکانت بە پیکا
2022/07/16

دامەزراندنی دەستکاریکەری نانۆ(Nano) بۆ فری‌بی‌ئێس‌دی
2021/05/07

٥ ئامێری پاڵپشتی لە لینوکس
2021/01/16

کتێب خوێنەری Foliate بۆ لینوکس
2020/02/19

دامەزراندنی گەڕاڵی بیرگەی ئاژووری مایکرۆسۆفت لە لینوکس
2020/01/27

ئاگاداری لە وردەزانیاری لینوکس بە StatusPilatus
2020/01/07

ڕۆژمێری گنو لینوکسی (day-planner)
2019/04/08

Octave هاورێیێکی ئازاد بە جیاتی Matlab
2017/08/07

Colibri وێبگەرێکی خنجیلانە
2016/12/12

نەرمەکالای Kdenlive و دامەزراندی
2016/10/14

ئەپی کەش و هەوا بۆ گنو لینوکس
2016/10/11

دامەزراندنی (Docky) بۆ ئۆبنتو
2016/09/28