ناساندنی چەند نەرمەکالای سەرچاوەکراوە

نگەرانی زۆر یەک لەبەکارهێنەران بۆ کارکردن بە لینوکس ئەوەیە کە چەند ساڵ بە نەرمەکالای ویندۆز کاردەکەن بەڵآم گومان دەکەن کە لینوکس ئەم نەرمەکالانەی نییە. لەم نووسراوە چەند نەرمەکالای سەرچاوەکراوە دەناسێنم کە دەتوانن لە ویندۆز و ماکیش بیبینن. ئەو نەرمەکالا فەرمیانە کە پێویستمان پێیان هەیە دەتوانین ئاماژەیان پێ بکەین کە بریتین لە :نەرمەکالای ناردن و وەرگرتنی ئیمەیل، پلەیەری موسیقا و ڤیدیۆ، دەستکاریکەری دەنگ و وێنە، دەستکاریکەریHTML، نەرمەکالای سووتانی سی-دی و دی ڤی دی، درووستکردنی داکومێنت و سەنەد وەکوو word و ئیکسێڵ و … . هاوتای ئەم نەرمەکالانە لە لینوکس بەم شێوازەن:

Microsoft Outlook

نەرمەکالاکانی Evolution و Thunderbird باشترین نەرمەکالای سەرچاوەکراوەن. من خۆم لە Mozilla Thunderbird سوود وەردەگرم بەڵآم Evolution هەڵبژاردەیێکی باشە کە ڕووخساێکی هاوشێوەی Outlookی بۆ دیزاین گراوە.

Mirosoft Office

هاوتاوی ئۆفیسی مایکرۆسۆفتە،لینوکس دەتوانێت ئاماژە بەWPS Office، Calligra Suite،Apache OpenOffice، GNOME Office، Libre Office و Yozo Office،OpenOffice ،Softmaker Office،Google Docs،Zoho Docs،Joeffice،Siag Office،EuroOffice،ThinkFree Office، Hancom Office.

Adobe Photoshop

نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوە و بەتوانا کە بەڕاستی بە قەبارەی کەمی خۆی توانیویەتی شان بدات لە شانی فتۆشۆپ ئەمەش تەنها GIMPە . ئەڵبەت نەرمەکالای دیکەشمان هەیە وەکوو CinePaint بەڵام لە بواری بەهێز بوون ناگەنە پای نەرمەکالای گرافیکیGIMP.

Windows Media Player

نەرمەکالای Kplayer، VLC Player، Mplayer و xine هەڵبژاردەیێکی باشن .

Adobe Audition

نەرمەکالایێکی بەهێز تەنها لەم بوارە Audacity یە

DreamWeaver

لەم بوارە بۆ بەرنامەنووسەکان هەڵبژاردەی باشمان هەیە وەک :

Aptana
Bluefish
Geany
BlueGriffon

Nero Burning suite

بۆ سوتاننی داتا لە سەر dvd و cd پێشنیاری ئەم چەن نەرمەکالای سەرچاوەکراوەتان پێ دەکەم:

Brasero
GNOME Baker
Graveman
k3b

Visual Studio

بەهێزترین ئێدیتۆری کۆدەکان Visual Studio یە.ئەم نەرمەواڵە بۆ ویندۆز،ماک و لینوکس دابین کراوە.ئەم نەرمەکالا دەتوانێت زۆر بە سادەیی یارمەتیمان بدات لە نووسینی کۆد بۆ بەرنامەکان و ئەپەکان کە پێمان خۆشە درووستیان بکەین.هەروا دەتوانین هەڵدۆزین لەسەر کۆدەکانیش بکەین.پاڵپشتی لەم کۆدانە دەکات :

JavaScript, C#, C++, PHP, Java, HTML, R, CSS, SQL, Markdown, TypeScript, LESS, SASS, JSON, XML, وە Python


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *