دابەشکراوەی گنو لینوکسی سالیکس

سالیکس(Salix) دابەشکراوەیێکی گنو لینوکسییە لەسەر بنەمای Slackware ، کە خێراو سادەو کارپێکردنێکی سانا دەبەخشێتە بەکارهێنەرانی.سالیکس بە تەواوی گەراوەتەوە بۆ باوانی خۆی واتە سلەکوێر(Slackware).هەر وا بەکارهێنەرانی سلاکوێر زۆر سوود لە کانگاکانی سالیکس وەردەگرن.هەر چەند کە سەرچاوەکانی سالیکس زۆر سووک و خێران.

تایبەتمەندییەکانی ئەم دابەشکراوە بریتین لە :

  • دامەزراندن لە سەر فایلی ISO.
  • بەتەواوی لەگەڵ  Slackware هاوئاهەنگە.
  • کانگاکانی بە کوالێتییکی زۆر بە پاڵپشتیێکی باش بڵاو دەبن.
  • ئامرازەکانی زۆر خێران.
  • ئامرازەکانی بەرێوەبردنی تۆر بەباشی خۆماڵی کراوەن.
  • جوانکاری و قەشەنگی فرە.
  • پاڵپشتی لە سیستەمی کارپێکردنی ۳۲ و ۶۴ بیت.
دامەزراندن:

بە ژینگەی دەق دادەمزرێت بەڵام بۆ جوانکاری دەتوانن لە شێوازی گرافیکی کەڵک وەر بگرن کە لە ۵ خولەک دەتوانن دایبمەزرێنن.ئەم دامەزراندنە بە سێ شێواز ئەنجام دەدرێت:

تەواو (Full) : بە تەواوی لێرە دەتوانن سالیکس دامەزرێنن هەر وا روومێزیێکی جوان لەگەڵ تەواو ئامرازەکان کە بەکارهێنەر کاری پێدەکات.

سەرەتایی (Basic) : تەنها روومێزیێکی سادەو سووک لە گەڵ چەند ئامرازی دیکە وەک وێبگەرێک و پاکەتی دامەراندنیgslapt ، بۆ ئەو کەسانە باشە کە پێیان خۆشە سیستەمەکەیان سووک و خێرایێکی باشی هەبێت.

ناوەرۆک(Core): بریتییە لە ناوەرۆکی سیستەم کە تایبەتمەندی خۆی هەیە بە شێوازی دەق و بە کەمترین ئامرازەکان دێتە سەر.ژینگەی روومیزی گرافیکی لەم دامەزراندنە بوونی نییە.گەر ئێوە کاربەرێکی پێشکەوتوون و چالاک ئەم دامەزراندنە پێشنیارێکی بە هێزە.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *