بەکارهێنانی wget بۆ داگرتنی پەڕگە لە لینوکسدا

بەکارهێنانی wget بۆ داگرتنی پەڕگە لە لینوکسدا

توڵی wget چییە؟

توڵێکی خۆڕایی و سەرچاوە-کراوەیە کە بۆ داگرتنی پەڕگە (فایل) لە وێبەوە دیزاینکراوە. ئەم توڵە پاڵپشتی لە HTTP و HTTPS و پرۆتۆکۆلەکانی FTP دەکات. یەک لە باشترین تایبەتمەندییەکانی بریتییە لە بەردەوامیدانەوە بە پرۆسەیەکی وەستاو. بە واتایەکی تر، کاتێک پەڕگەیەک دادەگریت، لەوەیە ئینتەرنێتەکەت بپچڕێت یان لەوەیە ڕاژەکارەکە (سێرڤەر) پەیوەندی بپچڕێت و ئەوەندەی کە داگیراوە، سفر ببێتەوە. ئەم توڵە لەم بابەتە زۆر بە کەڵکە بە جۆرێک ئەوەندەی کە داگیراوە نافەوتێت و لە کوێ پسابێت لەوێ گرێی دەداتەوە.

دامەزراندن

لەسەر زۆرینەوەی دابەشکراوەکانی وەکو زۆرین، ئوبونتو، دێبیان، ئلێمێنتری، هتد. پێشوەختە دامەزراوە. خۆ ئەگەر دابەشکراوەیەکی تۆ تێدا نەبوو، بەم فەرمانەی خوارەوە دایبەزێنە.

sudo apt-get install wget (دێبیان و ئوبونتو) 
sudo yum install wget (CentOS/RHEL) 
sudo pacman -S wget(Arch Linux)

با ناوی خوای لێبێنین…

سینتاکسی سەرەکی بەکارهێنانی ئەم فەرمانە هێڵییە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ناوی توڵەکە (wget) + بژاردەکان + بەستەر (لینک – URL)

بۆ نموونە:

wget http://linux.krd/file.zip

١. توڵەکە خۆی ئەو ناوە وەردەگرێت کە لە بەستەرەکەدایە، بەڵام دەتوانیت ناوی ئەو پەڕگەیەی دایدەگریت بگۆڕیت بۆ ناوێکی دیاریکراو بە بەکارهێنانی بژاردەی -O

wget -O newfilename.zip http://example.com/file.zip

٢. سنووردارکردنی خێرایی داگرتن بژاردەیەکی ترە کە دەکرێت تۆ نەتەوێت توڵەکە هەموو باندویدسی ئینتەرەنێتەکەت بەکاربهێنێت ئەمەش بە بەکارهێنانی بژاردەی –limit-rate

wget –limit-rate=400k http://example.com/file.zip

ئەم فەرمانەی سەرەوە پەڕگەکە بەخێرایی ٤٠٠ کیلۆبایت لە چرکەیەکدا دادەگرێت.

٣. ئەگەر ویستت پەڕگەیەک دابگریت و پڕۆسەکە پچڕا، دەتوانی بە بژاردەی -c دوبارە بەردەوامی بدەیەوە بە پڕۆسەکە، بڕوانە ئەم فەرمانەی خوارەوە:

wget -c http://example.com/file.zip

٤. داگرتنی کۆمەڵێک پەڕگە بەیەکەوە یەکێکی تر لە تایبەتمەندییە نازدارەکانی ئەم توڵە. سەرەتا تۆ پەڕگەیەک دروست بکە و بەستەری ئەو پەڕگانەی بخە ناو کە دەتەوێت دایانبگریت، پاشان ئەم فەرمانەی خوارەوە بدە:

wget -i list_of_files.txt

٥. ئەگەر هاتوو ئینتەرنێتەکەت خراپ بوو یان بە هەر هۆکارێکی تر پەیوەندی بپچڕێت و پەیوەندییەکە جێگیر نەبێت، دەتوانی ئەم فەرمانە بەکاربهێنیت. لەم فەرمانەدا توڵەکە ٥ جار هەوڵدەدات پەڕگەکە دابگرێت پێش ئەوەی کۆڵبدات!

wget --tries=5 http://example.com/file.zip

٦. هەندێک جار ئەو شوێنەی کە پەڕگەکەتی لێدادەگریت، بە ئیمێڵ و تێپەڕەوشە پارێزراوە، واتا پێویستە تۆ بچیتەژورەوە ئینجا پەڕگەکە دادەگیرێت. ئەمەش بە بژاردەکانی –user و — password ئەنجام دەدرێت. بڕوانە ئەم فەرمانەی خوارەوە:

wget --user=username --password=password http://example.com/protectedfile.zip

هەڵبەتە توڵەکە کاری زیاتری پێدەکرێت لێ ئەمانەی سەرەوە گرنگترینەکان بوون. لەم بەستەرەش دەتوانن زانیاری زیاتر دەستبخەن. هیوادارم سوودێکی هەبێت.


سەرنجەکان

یەک وەڵام بۆ “بەکارهێنانی wget بۆ داگرتنی پەڕگە لە لینوکسدا”

  1. Very interesting points you have observed, thank you for posting.Raise your business

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *