سیستەمی ٣٢ بت و ٦٤ بت

پێشکی :

زۆر جار کە گەرەکمانە سیستەمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت دامەزرێنین ، چەند ناو بە گوێمان ئاشنایە، وشانی ویندۆزی ماڵۆ(Home)، وشانی ویندۆزی پێشکەوتوو(Pro)، وشانی ویندۆزی بازرگانی(Enterprise)، وشانی ئینترنێتی شتەکان(IoT)، وشانی خوێندن(Education) وە … هتد.بەڵام هۆکاری جیاواز، لە نێو خۆدی ئەم سیستەمانەش هەن، جا چ لە لینوکس و ماکیش. ئەوەش جۆری نەخشەسازی رێکخەر-ئەندازیاریی رێکخەر- (CPU)ـە.ویندۆزەکانی ٩٥، ٩٨ ،xp باوترین سیستەمەکانی ویندۆزی ٣٢ بتی بوون کە لە دەیەکانی ١٩٩٠ لە نێو تەواو کۆمپیوترەکان سوودی لێدەگیرا.بەڵام رێکخەری ٦٤ بیتییەکان لە ساڵی ١٩٦٢ لە لایەن کۆمپانایای IBMبۆ کەڵە کۆمپیوتریIBM 7030 Stretch ناسرا. مایکرۆسۆفت وشانی ٦٤ بتی لە سەر ویندۆز ٧ تاقیکردەوە کە بازاری ٦٤ بتی بگرێتە دەستی بەڵام زۆر سەرکەوتوو نەبوو.

چی وا دەکا کۆمپیوتر ٣٢ بت یان ٦٤ بت بێ؟

رێکخەر (CPU) هۆیەکە بۆ جوداکردنی کۆمپیوترەکان لە یەک دی. دوو جۆر رێکخەرمان هەیە ٣٢ بت و ٦٤ بت کە بە سادەیی دەتوانین بڵێین کە، جۆری ٦٤ بت، توانایی هەڵگرتن و ڕێکخستنی فرەتری زانیارییەکانی هەیە. بۆ باش تێگەیشتنی ئەم دوو جۆرە ڕێکخەرە دەبێ زانیاریمان لە ژمێریاریی دوودووی لە نێو کۆمپیوتر هەبێت؛ واتە دوو خانوو کە بریتین لە سفر یان یەک.کۆمیپوتر هەموو شتێک دەگۆڕیت بە توانێک لە سەر دوو، ئێمە لە قسە کردنی ڕۆژانەمان، ژماردن بە پاکەتی دەیی ئەنجام دەدەین، وەک ٢٠ ، ٣٠ ، ٤٠ …بەڵام کۆمپیوتر ئەمە دەگۆڕێت سەر توانێکی لە سەربنەمای دوو.گەر لەمە حاڵی بیت واتە رێکخەری ٣٢ بت دەکاتە ٢ بە توانی ٣٢ واتە دەکاتە ٤ ملیار و ٢٩٤ ملیۆن و ٩٦٧ هەزار و ٢٩٦ ناونیشان یان ئادرەس لە ڕێکخەر. بەڵام ٦٤ بت دەکاتە ٢ بە توانی ٦٤ کە دەکاتە ۱۸،۴٦٦،۷٤٤،۰۷۳،۷۰۹،٥٥۱،٦٢٦ واتە ١٨ کوێنتێلیۆن (١٨ بیلیۆن گیگابایت یان ١٦ ئێگزابایت) ناونیشان،شوین یان ئادرەس لە ڕێکخەرجێگیر دەبێت.، جا ئێستا ئەم ژمارانە جیاوازیان ڕوون دەکەنەوە.

جیاوازی ویندۆزی ٣٢ بت و ٦٤ بت ؟

گەر کەڵک لە رێکخەری ٦٤ بیتی دەگرن، دەبێت بۆ سوود وەرگرتن لە زۆرینەی تەوانی رێکخەرەکە ویندۆزی ٦٤ بیتی بەکاربهێنن. ئەڵبەت وشانی ٣٢ بیتی ویندۆز لە سەر ڕێکخەری ٦٤ بتی بە باشی ئیش دەکا بەڵام ناتوانێت لە تەواو هێزی CPU  سوود بگرێت. ئاگادار بە! ناتوانرێت وشانی ویندۆزی ٦٤ بتی لە سەر رێکخەری ٣٢ بتی دامەزرێنیت؛ بەڵام ویندۆزی ٦٤ بتی دەتوانێت بەرنامەکان و نەرمەکالا و نەرمەواڵەی ٣٢ بتی جیبەجێ بکات و لەسەر خۆی دایمەزرێنێت.

لە ویندۆز ئەم دوو نەخشەسازییە، دوو جیاوای ڕوونیان هەیە:

١- وشانی ٣٢ بیتی ویندۆز لە حاڵەتی زۆرینەی خۆی دەتوانێت تا ٤ گیگ ڕام بەکاربهێنێت. ئێستا گەر ئێوە لە سەر کۆمپیوترەکەتان ١٦ گیگابایت ڕامتان هەیە و ویندۆزەکەتان ٣٢ بت بێت، سیستەمی کارپێکردن ناتوانێت زۆرتر لە ٤ گیگ لە ڕام بەکاربهێنرێت.، ئیتر ئەو ١٢ گیگەی ڕامە بەتاڵ و بێ کەڵکە.

٢-جیاوازی دیکە لە بوخچەی Program Files ـە.لە وشانی ٣٢ بت تەواوی بەرنامەکان لە بوخچەی Program Files دادەمەزرن.بەڵام لە وشانی ٦٤ بت، بوخچەیەکی زیادە بەناوی (Program Files (x86 بۆ دامەزراندنی بەرنامەکان و نەرمەکالاکانی ٣٢ بت دروست دەکرێت.هۆکاری نووسینی ئەم دوو جۆرە خشتەسازین.

کاتێک بەرنامەیەک هەرەکیەتی زانیاری هاوبەش وەک DLLــەکان بگرێت، بوخچەی تایبەت لە Program Files ـەکان دەبێ بپشکنێ.ئەمە هۆکاری دروستکردنی ئەو دوو بوخچەیە لە وێنەی سەروە. بۆ نمونە نەرمەکلای ٣٢ بت نازانێت چی لە پەڕگە DLL وشانی ٦٤ بت بکات.ڕاستی ویندۆزی ٣٢ بت بە عینوانی x86 وە ویندۆزی ٦٤ بت بە عینوانی x64 ـی دەناسرێن.

وشانی کۆنەی ویندۆز وەک وشانی ویندۆز ٣.١، نەرمەکالای ١٦ بتی جێ بەجێ دەکرد.وشانی ٣٢ بتی ویندۆز لەگەڵ ئەم وشانەکۆنانە سازگاری هەیە. بەڵام ویندۆز ٦٤ بتی ناتوانێت ئەوانە جێ بەجێ بکا. گەر هەرەکتانە ئەوانە لە ویندۆزی ٦٤ بتی بەکاربهێنن، دەبێ لە نەرمەکالای هاوشێوەکردنی ویندۆز ٣٢بت، سوود بگرن.

ویندۆزی ٦٤ بتی بە درایڤی ٦٤ بتی نیازی هەیە .گەر چاپکەرەکەتان ٣٢ بیتە ئەوە لە ویندۆز ٦٤ بت چالاک نابێت گەر ئەو درایڤەرەی بۆ دامەزراندن نەبێت.

جیاوازی بەرنامەکانی ٣٢بت و ٦٤ بت

گەشەپێدەران زۆر جار تەنها وشانی ٣٢ بتی نەرمەکالا بڵاو دەکەنوە زۆربەیان هەر دوو وشانی ٣٢ بت و ٦٤ بت دەوەشێنن.کاتی داگرتن لە ماڵپەڕە فەرمییەکان بە شێوازی خۆکارانە سیستەمی وەگڕخەرەکەت دەناسێت و خۆی پێشنیاری داگرتنی جۆرێکت پێ دەدا.

گەر ویندۆزەکەتان ٦٤ بتییە، تا بۆتان دەکڕیت نەرمەکالای وشانی ٦٤ بتی بەکاربهێنن.بەڵام گەر وشانی گونجاوتان پەیدا نەکرد دەتوانن لە وشانی ٣٢ بت سوود بگرن، بۆ ئەوە کە ئەم نمونە زۆر بە باشی ئیش دەکا لە سەر کۆمپیوترەکەت.

خێرایی وشانی ٦٤بتی وا دوچاری سەرسووڕمانتان ناکا بەڵام ئاسایشتان بەهێز دەبێت و دەتوانن لە ڕامی فرەتر لە ٤ گیگ سوود بگرن، وە بەهێزتر و قاییم تر لە هاوشێوەی ٣٢ بتی خۆیانن.

چۆ ن بزانین ویندۆزەکەمان ٣٢ بتییە یان ٦٤ بتی؟

باش تا ئێرە زانیمان جیاوازی نخشە سازی ٣٢ بتی و ٦٤ بتی چییە.ئێستا چۆن بزانین ویندۆزەکەمان کام نەخشەسازییە. لە ویندۆز ١٠ بەم شوێنە بڕۆن:

Settings > System > About

لە بەشی  Device specifications لە بژاردەی System Type دەتوانین وشانی ویندۆزەکە بخوێنین.

لە ویندۆز ٧ لە سەر وێنۆچکەی Computer  کرتەی ڕاست بەکن بژاردەیProperties هەڵبژێرن یان کلیلەکانی  Win + Pause لێبدەن دەڕۆن نێو پەڕەی زانیاری ویندۆز وە لە ڕووبەڕووی System Type دەتوانن جۆری نەخشەسازی ویندۆز پەیدا بکەن.

بە هێڵێ فەرمانیش دەتوانن لەم ڕێگەیەوە کردار بکەن:

Run>cmd>systeminfo

گەر ویندۆزی ٣٢ بتی لەسەر ڕێکخەری ٦٤ بتییە دەتوانن ویندۆز بەرزبکەنەوە سەر وشانی ٦٤ بتی. تا بڵاو کردنی وشانی ٦٤ بتی ویندۆز ٧ زۆر کەس خۆی بەڵای ڕانەدەکێشا. بەڵام ئێستا ئەم ئەندازییارییە بە عینوانی پێوەرێک بۆ ویندۆز ١٠ بڵاو دەبێتەوە و هەر وەها زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکسیش وشانی ٣٢ بتیان نەماوە.

لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس

لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس بەم فەرمانە دەتوانن وشانی گنو/لینوکس لە سەر ٣٢ یان ٦٤ بتی پەیدا بکەن:

uname -a
Linux samplehost 2.6.18-8.el5 #1 SMP Fri Jan 26 14:15:14 EST 2007 x86_64 x86_64 x86_64 GNU/Linux

 x86_64 واتە ٦٤ بت ~ i386, i686 واتە ٣٢ بت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *