گواستنەوەی پەڕگەکان بۆ ڕاژە بە Taxi

،ئەپێکی نایاب و خێرا بۆ گواستنەوەی پەڕگەکان لە رێگای دەرگاکانی گواستنەوەی پەڕگە لە ئێلێمێنتری Taxiــیە. پشتیوانی لە پرۆتۆکۆلەکانی(FTP, SFT, etc.)دەکا. ئێوە دەتوانن ناوی ڕاژەکار و ڕاژەخوازەکەتانی لەسەر نیشانە بکەن و دووبارە نووسی نەکەن لە چوونە ژوورەوە.

بە ئازموونی خۆم زۆر خێرایە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانە کە پەڕگە زۆر دەنێرنە سەر ڕاژەکەیان یان بەکاپ لە ماڵپەڕەکەیان دەگرن.

ئیشکردنی فرە سادەیە:

سەرەتا ناوی ماڵپەڕەکەتان یان ئای-پیەکەتان دەنووسن .

Enter لێدەدەن و پەنجێرەیەک دەکرێتەوە ، داوای وشەی نهێنی و ناوی بەکارهێنەری ڕاژەتان لێدەکا و تەواو.

سێ بژاردەشتان لە بەردەستە کە دووبارە نووسی ناوی بەکارهێەنەر و تێپەڕ وشە نەکەن.

دەبێ بەکارهێنەر بۆ دەرگای گواستنەوەتان چالاک بێت لە سەر ڕاژە.ئینجا بە کێشان و بەردانی پەڕگەکان دەتوانن گواستنەوە لە نێوان کۆمپیوترەکەتان(ڕاژەخواز) و ڕاژەکارەکەتان ئەنجام بدەن.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *