بەرێز”btd1337” سکریپتێکی زۆر سووکی نووسیوە ، کە لە سەر گیتهاب بڵاوی کردوەتەوە.کاری ئەم سکریپتە ئەوەیە کە زۆر بە ئاسانی ئەو نەرمەکالانە کە گەرەکمانە کە لە سەر لینوکسی ئێلیمێنتری لۆکی بمانبێت، دایمەزرێنین،قەبارەی سکریپتەکە ۱۴۰ کیلۆ بایتە و لە سێ فایل پێکهاتووە.ئەم سکریپتە پاڵپشتی لە دوایین وشانی ئێمیمێنتری واتە “elementary OS 0.4 Loki ” دەکات و ئەو دابەشکراوانە کە لەسەر بنەمای ئوبونتون.کاتێک کە سکریپت دادەمەزرێنن پەنجێرەیێک دەکرێتەوە کە بەم شێوازەیەو ئێوە تەنها چوارخانەی نەرمەکالا یان ئەپەکان کە گەرەکتانە دایمەزرێنن ، هەڵیدەبژێرن، ئینجا لەسەر دوکمەی OK کرتە دەکەن.

 

بۆ وێنە دەتوانن نەرمەکالای  لیبرەئۆفیس و گیمپ ،ئێلێمینتری تویک ،وێنۆچکە یان ئایکۆن ،فایرواڵ،کۆدێکەکان یان فۆرماتی مێدیاکان،وێبگەرەکانی کرۆم،فایرفۆکس،سکایپ و …هتد.هەڵبژێرن و دایمەزرێنن.

داگرتن لە گیت هاب

دامەزراندن:

پاش داگرتنی سکریپت بیکەرەوە ، بۆ وێنە من دەیخەمە نێو دایرێکتۆری داونلۆدەکان .

دەچمە نێو ترمیناڵ و بە فەرمانی CD دەچمەناوی ئەو دایرێکتۆرییە واتە دانڵۆدەکان ( cd Downloads )

ئینجا دەچمە نێو دایریکتۆری سکریپتەکە :

qezwan@chawg:~/Downloads/elementary-script-master$

ئێستا لە دایرێکتۆری سکریپتم و دەبێت بەم فەرمانە ،سکریپتەکە ئیجرا بکەم.

 sudo ./elementary-script.sh

ئێستا پەنجێرەی سکریپت دەکرێتەوە و من دەتوانن ئەو نەرمەکالانە کە گەرەکمە هەڵیبژێرم بۆ دامەزراندن.


قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: ١٩٣







linux.krd/?p=585


نوێ: باشترین دابەشکراوەکانی لینوکس بۆ ئەپڵ سیلیکۆن (M1, M2, M3, M4)
٢٠٢٦/١١/٠٦

نوێ: لینۆکس مینت تایبەتمەندییە کلاسیکەکە دەگەڕێنێتەوە: دۆخە نوێیەکانی خەوتن (Sleep Modes)
٢٠٢٦/١١/٠٤

دامەزراندنی Zorin OS 18 لەسەر Surface Laptop 3
٢٠٢٦/٠٥/٠٨

پێناسەیێک دەربارەی سیستەمی Freebsd
٢٠٢٥/١٠/٢٥

بەکارهێنەر و گروپەکان
٢٠٢٥/٠٥/١٩

بەکارهێنانی wget بۆ داگرتنی پەڕگە لە لینوکسدا
٢٠٢٥/٠٥/٠٢

پێکردنی گڵۆپی پشت تەختەکلیل
٢٠٢٢/١٢/٠٨

چاککردنەوەی گروب (GRUB) دوای نوێکردنەوەی ویندۆز
٢٠٢٢/١١/٢٤

ئایە لینوکس بژاردەیەکی دروستە؟
٢٠٢٢/١٠/٢٠

کاراکردنی کردنەوەی قوفڵ بە دەموچاو (Face Unlock)
٢٠٢٢/١٠/١٣

چۆنێتی گەڕاندنەوەی زانیاری ونبوو و سڕاوەکان
٢٠٢٢/٠٨/١٧

چۆنیەتی دامەزرندنی چوارچێوەی Ionic
٢٠٢٢/٠٧/١٩

پەیوەندی بە لینوکسی ئۆبونتو لە ویندۆز١١
٢٠٢٢/٠٦/٠٧

دامەزراندنی وۆردپرێس لە سەر ویندۆز ١١
٢٠٢٢/٠٦/٠٤

دامەزراندنیphpMyAdminلەسەر ویندۆز١١
٢٠٢٢/٠٦/٠٣


ئێلێمێنتری دامەزراندن