پێناسەیێک دەربارەی سیستەمی Freebsd

سەرەتا لە ساڵانی ١٩٧٠، زانکۆی کالیفۆرنیا دەستی کرد بە گەشەپێدانی سیستەمێکی یونیکس. لە ١٩٩٣دا ناوی FreeBSD لێنرا و وەک سیستەمێکی سەرچاوە کراوە بڵاوبۆیەوە. بۆچی سۆنی FreeBSD ی هەڵبژارد؟ هەموو کونسوڵەکانی PlayStation (PS3، PS4، PS5) لەسەر FreeBSD کاردەکەن. سێ هۆکاری سەرەکی: PS3 بە هاردوێری کەم (CPU: Cell 3.2GHz، RAM: 256MB، GPU: NVIDIA 7800 256MB) یاریی قورس […]
نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوە بۆ پیشاندانی وێنە

کورتە: LeafView، نەرمەکالایێکی خێرا و سەرچاوەکراوەی وێنەیە کە، ئەزموونێکی کارا و نەرم لە گەڕان بەدوای وێنەدا پێشکەش دەکات. بۆ هەر سێ سیستەمی وەگڕخەری ماک، ویندۆز و لینوکس لەبەردەستە و چەند سەکۆییە. ڕووکارێکی بەکارهێنەری سادە و ساکاری ڕچاوگرتووە. پشتگیری لە فۆرمات و تایبەتمەندی جۆراوجۆری پەڕگەی وێنە وەکو، گەورەنوێیی، خولانەوە و دۆخی سلایدشۆ دەکات، ئەزموونێکی بێ کەموکوڕی […]
بەکارهێنەر و گروپەکان

لە لینوکسدا، دەکرێت سیستەمەکەت زیاتر لە بەکارهێنەرێکی هەبێت و هەر یەکەشیان کۆمپیتەرەکە تایبەت بەخۆی بەکاربێنێت بەبێ ئەوەی پەڕگە و بەڵگەنامەی یەکتر ببینن. واتا هەر بەکارهێنەرێک خاوەنی بوخچەی ماڵی خۆیەتی و دەتوانن پەڕگە و بەڵگەنامەی تایبەتی خۆیان تێیدا دابنێین و کاری لەسەر بکەن. بۆیە لەم بابەتەدا، بە کورتی هەوڵدەدەم باسی بەکارهێنەران و گروپەکان لە لینکوسدا بکەم […]
بەکارهێنانی wget بۆ داگرتنی پەڕگە لە لینوکسدا

توڵی wget چییە؟ توڵێکی خۆڕایی و سەرچاوە-کراوەیە کە بۆ داگرتنی پەڕگە (فایل) لە وێبەوە دیزاینکراوە. ئەم توڵە پاڵپشتی لە HTTP و HTTPS و پرۆتۆکۆلەکانی FTP دەکات. یەک لە باشترین تایبەتمەندییەکانی بریتییە لە بەردەوامیدانەوە بە پرۆسەیەکی وەستاو. بە واتایەکی تر، کاتێک پەڕگەیەک دادەگریت، لەوەیە ئینتەرنێتەکەت بپچڕێت یان لەوەیە ڕاژەکارەکە (سێرڤەر) پەیوەندی بپچڕێت و ئەوەندەی کە داگیراوە، […]
زیادکردنی تایبەتمەندی بۆ فایلسی (Files)ی گنۆم

گنۆم بریتییە لە ڕووکارێکی گرافیکی بەکارهێنەر کە بەهۆیە بەکارهێنەرانی لینوکس دەتوانن ئاسانتر کار لەسەر سیستەمەکانیان بکەن. گنۆم خاوەنی چەند نەرمەکاڵایەکە وەکو لێدەری دەنگ و ڕەنگ، نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی پەڕگە و بوخچەکان (Files and Folders) و زیاتر… فایلس کە پێشتر بە نۆتلەس ناسرابوو، نەرمەکاڵای بنەڕەتییە لە گنۆمدا بۆ بەڕێوەبردنی پەڕگە و بوخچەکان. نەرمەکاڵاکە خاوەنی ڕووکارێی سادە و […]
دروستکردنی پەڕگەی بە تێپەڕەوشە پارێزراو لەسەر لینوکس

زیپ (ZIP) ئامرازێکی بەناوبانگی پەستێنەری پەڕگەکانە هەم ویندۆز هەم بۆ ئەو سیستەمانەی کە هاوشێوەی یونیکسن. بە شێوەیەکی گشتی زۆرینەوەی دابەشکراوەکان پاکێجی ZIPـیان تێدایە، بۆ ئەوەی بزانیت تێیدایە یان نا، لە تێرمیناڵ بنووسە zip و دوگمەی Enter داگرە. ئەگەر نەت بوو، بەم فەرمانەی خوارەوە دایبەزێنە: $ sudo yum install zip [On CentOS/RHEL] $ sudo dnf install […]
گورزە و بەڕێوەبەری گورزە لە لینکوسدا

یەکێک لەو تایبەتمەندییە سەرەکییانەی کە دابەشکراوەیەکی لینوکس لە یەکێکی تر جیا دەکاتەوە بریتییە لە بەڕێوەبردنی گورزە (Package Management). لەم وتارەدا، فێردەبین کە گورزە چییە و بەڕێوەبەرەکەی چییە، هەروەها چۆن کاردەکات و چەند جۆر لە بەڕێوەبەری گورزە بەردەستە. بەڕێوەبەری گورزە (Package Manager) لە لینوکسدا چییە؟ زۆر بە سادەیی، بەڕێوەبەری گورزە بریتییە لە توڵێک یان ئامرازێک کە […]
دامەزراندن و بەکارهێنانی XAMPP لەسەر ئوبونتو

وەکو لاتان ئاشکرایە کە زامپ ئامرازێکە لە بواری گەشەپێدانی وێبدا بەکاردێت و یارمەتی گەشەپێدەر دەدات کە سێرڤەرێکی ناوخۆیی و بنکەدراوەکانی چالاک بکات، بەمەش دەتوانێت پڕۆژەیەکی وێب دروست بکات و پێش بڵاوکردنەوە تاقیبکاتەوە. هەوڵدەدەم لەم وتارەدا بە سادەیی باسی دامەزراندن و بەکارهێنانی XAMPP بکەم. هەنگاوی یەکەم: دامەزرادندنی (XAMPP) سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی پڕۆژەکە بکە بۆ داگرتنی پەڕگەی […]
چەند لێدەرێکی مۆسیقا لەسەر لینوکس

هەرچەندە ڕێژەیەکی زۆری خەڵک ئەمڕۆ لەڕێگەی ئەو نەرمەکاڵایانەی کە پەخشی موزیک و گۆرانی بەشێوەیەکی سەرهێڵ دەکەن، گوێ دەگرن، خەڵکێکی کەم نەبێت پێیان خۆشە کە لێدەرێکی موزیکی جیاوازتر بەکار بهێنن. گومانی تێدا نییە کە دابەشکراوەکەت لێدەرێکی میوزیکی تێدایە، بەڵام لەوەیە لە ئاست پێشبینییەکانی تۆدا نەبێت و، یانیش بتەوێت دانەیەکی باشتر و چاتر تاقی بکەیەوە، بۆیە منیش […]
باشترین دەستکاریکەرە خۆڕاییەکانی ڤیدیۆ بۆ لینوکس

لەم بابەتەدا، هەوڵدەدەم باسێکی کورت و پوخت لە سێ نەرمەکاڵا بکەم کە دەتوانی بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بەخۆڕایی لەسەر لینوکس بەکاریان بهێنیت، هەروها پێتان بڵێم چۆن دایانمەزرێنن، هاوکات لیستێک لە نەرمەکاڵای ترتان پێ ئاشنا دەکەم کە دەتوانن سوودیان لێ وەربگرن. تێبینی: خوێنەری بەڕێز، زۆرێک لە دەستەواژە و تایبەمەندییەکان وەکو خۆی بە زمانی ئینگلیزی دەنووسمەوە بۆ ئەوەی […]
پێکردنی گڵۆپی پشت تەختەکلیل

لەبەر ئەوەی زۆرێک لە کۆمپانیاکان ڕێککەوتنێکیان هەیە لەگەڵ ویندۆز، بۆیە زۆر جار بەرهەمەکانیان تایبەتمەند دەکەن بەو سیستەمە، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێژەی بەکارهێنەری ویندۆز زیاتر ببێت. بەڵام هێشتا ئێمە دەست و پێمان نەبەستراوە و دەتوانین وردە وردە داواکارییەکانمان جێبەجێ بکەین. یەکێکی تر لە کێشەکان کە ڕوبەڕوی بەکارهێنەری سەرەتایی لینوکس دەبێتەوە، بریتییە لە دەستنەکەوتنەوەی هەمان ئەو تایبەتمەندی […]
چاککردنەوەی گروب (GRUB) دوای نوێکردنەوەی ویندۆز

زۆر کەس هەیە ناچارە کە هەردوو سیستەمی لینوکس و ویندۆزی هەبێت لەسەر کۆمپیتەرەکەی؛ جا بەهەر هۆکارێک بێت. بەڵام ئەمە دەرد و سەر ئێشەشی کەم نییە، هەر چەندە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی من بێت کە خەتاکە لە لینوکس و بووتی گروب (GRUB) نییە، بەڵکو لە ویندۆزە کە لەگەڵ نوێبوونەوەی وا دەکات بووتەکەی خۆی جێگەی هەموو بووتەکانی تر بگرێتەوە، […]
5 توڵی لینوکس بۆ هونەرمەندانی دیجیتاڵ (Digital Artists)

لەم بابەتەدا، هەوڵدەدەم بە شێوەیەکی کورت و پوخت، باسی چەند بەرنامەیەک بکەم کە دەتوانیت لەسەر لینوکس دایانەمزرێنیت و کاری گرافیک دیزاین و لۆگۆ و پۆستەر و هتد.یان پێ بکەیت. ڕاستە ئەم توڵانە زۆر بەناوبانگ نین، بەڵام زۆر بەهێز و بێ کێشە کار دەکەن، بۆیە ئەگەر بەدوای شتێکی خۆڕایی و سەرچاوە-کراوەدا دەگەڕێت، ئەوا هیچ کێشەیەکت لەگەڵیان […]
ئایە لینوکس بژاردەیەکی دروستە؟

دەستپێک ئەگەر تۆ ئەم وتارەت کردبێتەوە، ئەوا تۆ لانی کەم ئارەزووی جیهانی پەنگوینەکان دەکەیت و بە پەرۆشی بۆی. پێمخۆشە بزانیت کە تۆ بەخوێندنەوەی ئەم بابەتە، سەرنجت بۆ جیهانێکی سەرچاوە کراوە، تایبەت و تەواو ژێر دەستی خۆت ڕا دەکێشرێت. هەندێک خەڵک لەگەڵ ویندۆز هەست بە ئاسوودەیی دەکەن و، هەرگیز بیر لە جێگرەوەیەک ناکەنەوە بۆی، لەوانەشە هەر […]
باکئەپ و گەڕاندنەوە لە ئوبونتودا

سڵاوتان لێ بێت ئازیزانی لینوکس بە کوردی و، دنیای سەرچاوە-کراوە لە کوردستان، بە هیوام هەمووتان تەندروست باش بن. لەم بابەتەمدا، هەوڵدەدەم بە کورتی و سادەیی باسی چۆنییەتی باکەئەپکردن و گەڕاندنەوەی زانیارییە باکئەپکراوەکان بکەم لەسەر ئوبونتو، یان هەر دابەشکراوەیەکی دێبیان یان هەر دابەشکراوەیەکی تر کە لە ئوبونتووەوە سەرچاوەی گرتبێت. تێبینی: من سیستەمی وەگەڕخەری ئێلیمێنیتری بەکاردەهێنم. وەکو […]