5 توڵی لینوکس بۆ هونەرمەندانی دیجیتاڵ (Digital Artists)

5 توڵی لینوکس بۆ هونەرمەندانی دیجیتاڵ (Digital Artists)

لەم بابەتەدا، هەوڵدەدەم بە شێوەیەکی کورت و پوخت، باسی چەند بەرنامەیەک بکەم کە دەتوانیت لەسەر لینوکس دایانەمزرێنیت و کاری گرافیک دیزاین و لۆگۆ و پۆستەر و هتد.یان پێ بکەیت.

ڕاستە ئەم توڵانە زۆر بەناوبانگ نین، بەڵام زۆر بەهێز و بێ کێشە کار دەکەن، بۆیە ئەگەر بەدوای شتێکی خۆڕایی و سەرچاوە-کراوەدا دەگەڕێت، ئەوا هیچ کێشەیەکت لەگەڵیان نابێت.

١. گیمپ

گیمپ یان GIMP کورتکراوەی (GNU Image Manipulation Program)ـە و، یەکێکە لە باشترین بەرنامە خۆڕاییەکانی هونەری دیجیتاڵی کە دەتوانیت لەسەر هەر دابەشکراوەیەکی لینوکس دایمەزرێنیت. گیمپ بەرنامەیەک نییە تایبەت بێت بە کەسانی زۆر شارەزا یان کەسانی ئاست سەرەتایی، لەهەر ئاستێکدا بیت، دەتوانیت کاری خۆتی پێ بکەیت. ئەوەی زیاتر گیمپ بەهێز دەکات، بریتییە لە کۆمەڵێک پێوەکراوە کە تایبەتمەندی زیاتر بە گیمپ دەبەخشن.

یەک شتی تر، دەتوانیت وەکو جێگرەوەی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ لەسەر لینوکس لێی بڕوانیت!

دامەزراندن:

١. ئەگەر کار بە ئوبونتو دەکەیت یان دابەشکراوەیەکی بنچینە ئوبونتو، دەتوانیت لە سەنتەری نەرمەکاڵای ئوبونتو بیدۆزیتەوە و دایمەزرێنیت.

٢. بەم فەرمانەش دادەمەزرێت:

sudo apt install gimp

٣. یانیش سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی بکە بۆ داگرتن و وەرگرتنی زانیاری زیاتر.

5 توڵی لینوکس بۆ هونەرمەندانی دیجیتاڵ (Digital Artists)

 

٢. کریتا

ئامرازێکی تر لە بوارەکەدا، بریتییە لە کریتا! کریتا کە دروستبوو بڕیاربوون وەکو پێوەکراوەیەک یان پلەگینێک بێت بۆ کەی-ئۆفیس، بەڵام دواتر کە بینرا زۆر بەهێز و تایبەتمەندی زۆری هەیە، هیچ هۆکارێک نەما کە نەبێت بە بەرنامەیەکی سەربەخۆ.

ئەم بەرنامەیە وەکو گیمپ نییە، بەڵام ڕووکارێکی باشتری هەیە لەچاو گیمپ و، زۆر جێی سەرنجی وێنەکێشان، و کارتۆنیستەکانە. ئەمەش هەر وەکو گیمپ پێوەکراوەی زۆری هەیە کە وای لێ دەکات زیاتر سوودی هەبێت و باشتر بێت. هەڵبەتە چونکە من گرافیک دیزانەر نیم، زۆر باش شارەزایی ئەم بەرنامانە نیم، بۆ ئەوەی وردەکاری تەواوت دەست بکەوێت، سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی بکە.

دامەزراندن:

١. دەتوانی لە سناپ دایمەزرێنیت.

٢. دەتوانیت بە  AppImage دایگریت.

5 توڵی لینوکس بۆ هونەرمەندانی دیجیتاڵ (Digital Artists)

 

٣. ئینک-سکەیپ

ئینک-سکەیپ یان InkScape دەستکاریکەرێکی ڤێکتۆر گرافیکە کە خۆڕایی و سەرچاوە-کراوەیە. دەتوانیت وەکو جێگرەوەی Adobe Illustrator لەسەر لینوکسەکەت دایمەزرێنیت. ئەمە هەتا بەکاری نەهێنی نازانی کە چەند بەهێزە، من خۆم بەکارمهێناوە و، بەڕاستی نایابە! پاڵپشتی پەڕگەکانی ئەدۆبی دەکات، هەروەها دەتوانی کە کارێکت بەمە کرد، بە پاشرەکانی ئەدۆبی هەناردەی بکەیت و لەناو بەرهەمەکانی ئەدۆبیدا کار دەکات. پێوەکراوەی زۆریشی هەیە کە ناوازەتری دەکات.

دامەزراندن:

١. ئەگەر کار بە ئوبونتو دەکەیت یان دابەشکراوەیەکی بنچینە ئوبونتو، دەتوانیت لە سەنتەری نەرمەکاڵای ئوبونتو بیدۆزیتەوە و دایمەزرێنیت.

٢. بەم فەرمانەش دەتوانیت دایمەزرێنیت:

sudo apt install inkscape

٣. زانیاری زیاتر و دامەزراندنی لەسەر دابەشکراوەکانی تر، سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی بکە.

Inkscape5 توڵی لینوکس بۆ هونەرمەندانی دیجیتاڵ (Digital Artists)

٤. کاربۆن

ئینک-سکەیپ بۆ دەستکاریکردنی ڤیکتۆر گرافیک بوو، کاربۆن بۆ کێشانی ڤیکتۆری گرافیکییە، ئەمەش خۆڕایی و سەرچاوە-کراوەیە. ئەم بەرنامەیە ناوی تریشی هەیە وەکو (Karbon 14، Kontour، KIllustrator). کۆمەڵێک توڵی باشی تێدایە لەوانە: گرادیێنت، پاث شەیپ، قەڵەم، خۆشنووسی، و هتد.

دامەزراندن:

١. ئەگەر کار بە ئوبونتو دەکەیت یان دابەشکراوەیەکی بنچینە ئوبونتو، دەتوانیت لە سەنتەری نەرمەکاڵای ئوبونتو بیدۆزیتەوە و دایمەزرێنیت.

٢. بەم فەرمانەش دەتوانیت دایمەزرێنیت:

sudo apt install karbon

٣. زانیاری زیاتر و دامەزراندنی لەسەر دابەشکراوەکانی تر، سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی بکە.

 

٥. ڤێکتر

ڤێکتر یان Vectr، هەروەکو لە ناوەکەیەوە دیارە، هەر بۆ بابەتی گرافیک و ڤیکتۆر و ئەم هەڵاو و هوریایەیە، بەڵام ئەمە سەرچاوە-کراوە نییە. ڤیکتۆر بەشێوەی وێبیش بەردەستە و ڕێگەت دەدات نەخشناندنەکەت لەگەڵ خەڵکی تردا بە بەستەر بەش بکەیت. باسی ڕووکارەکەی ناکەم کە زۆر نایابە!

دامەزراندن:

١. ئەگەر کار بە ئوبونتو دەکەیت یان دابەشکراوەیەکی بنچینە ئوبونتو، دەتوانیت لە سناپەوە دایمەزرێنیت.

٢. بەم فەرمانەش دەتوانیت دایمەزرێنیت:

sudo snap install vectr

٣. زانیاری زیاتر و دامەزراندنی لەسەر دابەشکراوەکانی تر، سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی بکە.

5 توڵی لینوکس بۆ هونەرمەندانی دیجیتاڵ (Digital Artists)

 

 


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *