دابەشکراوەی گنولینوکسی تەیێلز

پێشەکی :

ئازیزان هەنێ جار پێمان خۆشە کە لە نێو ئینتەرنێت بە شێوازی نەناسراو چالاکیمان بێت.هەروا زۆر شوینی گشتی هەیە وەک ئیدارە ،فەرمانگەو …هتد کاتێک بە هێڵی ئینتەرنێتەکەی پەیوەندی دەگرین، چیت سەیرکراوەکانت،وشەی نهێنیەکانتو … لە سێرڤێرەکەی پاشکەوت دەکرێت و دیارە لە ئەدمین.هەر بۆیە کەسانی خۆبەخش هاتن سیستەمێکی کار پێکردن یان وەگەرخەریان درووستکردووە کە ئاسایشی بەکارهێنەر لە تۆر، زۆرتر بپارێزێت.واتە کەس شوێنتان نەکەوێت و سانسۆر کاریگەری لەسەر دستپێگەیشتن بە زانیاریەکان نەبێت.

Tails چییە :

Tailsسیستەمێکی کارپێکردنە کە دەتوانن بە شێوازی زیندوو واتە بێ دامەزراندن لەسەر USB ، CD یان کارتیکی SD ئیشی پێبکەن و لەو شوێنە کە مەترسی چاودێریتان لێی هەیە چالاکی بکەن.مەبەست لە درووستکردنی ئەم سیستەمە کە لەسەر گنو لینوکسی دێبیانە و خۆڕاییە پارێزەری لە سنووری تایبەت بە بەکارهێنەر و نەناسراوی لە نێو تۆڕە.

لە تەیێلز چەندین نەرمەکالا دەبینین کە بریتییە لە نەرمەکالاکانی گرافیلی وەک گیمپ،ئینکسکەیپ و…هتد .نەرمەکالای تۆڕ کە ویبگەریکی زۆر بەهێزە لەبواری گەڕانی پەڕەکانی ئینتەرنێت،دەستکاریکەر ،لیبرە ئۆفیس بۆ دروستکردنی دۆکیومێنت.پەیامنێر،کلاینیتی ئیمەیڵ بۆ خویندنەوەی ئیمەیلەکان.دەستکاریکەری دەنگ،خوێنەری فیدی ماڵپەڕ و… هتد.رومێزی تەیێلز بە شیوازی گنوم و ویندۆز  لەبەردەستە.وێنەی خوارەوە ڕومێزی گنومە و ویندۆزی ۱۰.

 

بەشێواز یان ڕوومێزی ویندۆز ۱۰،لەبەردەستە.

 

 

پێداویستی لە ڕووی ڕەقەکالا :

– ئامێرەکانی USB ، CD یان کارتیکی SD.

-کۆمپیترێکی لاواز بۆ کارپێکردن جیاوازی نێو ماک و ویندۆز رێکخەرەکانی کۆمپانیاکانی ئینتێڵ و ARMنییە.

-ڕامێکی ۲ گیگ ئەڵبەت بۆ باشتر کارکردن.

دامەزراندن:

دامەزراندن و ئامادەکردن لە سەر کۆمپیوتری ماک

دامەزراندن و ئامادەکردن لەسەر کۆمپیوتری ویندۆز

دامەزراندن و ئامادەکردن لەسەر کۆمپیوتری دێبیان ، ئوبونتو و مینیت .

داگرتن و ئامادەکردن بێ دامەزراندن

بۆ بەشەکانی دیکە سەردانی ئێرەبکەن.

نەرمەکالاکانی نێو ئەم دابەشکراوە بەم شێوازن :
  • بۆ بواری درووستکردنی دۆکیومێنتی لە نەرمەکالای LibreOffice سوود دەرێت کە بریتییە لە :

Writer, دەستکاریکەری وشە هاوتای وۆردی ئۆفیسی مایکرۆسۆفت.
Calc, بۆ ژمێریاری و هاوشێوەی ئێکسێڵی مایکرۆسۆفت ئۆفیسە.
Impress,بۆ پرێزێنتەیشێن و هاوشێوازی پاوەرپۆینتە  لە ئۆفیسی مایکرۆسۆفت.
Draw, بۆ کێشانی چارتە.
Math, بۆ نووسینی فرموولی بیرکاری .

شوێنی دەستپێگەیشتن لەم مەسیرەیە :Applications ▸ Office ▸ LibreOffice.

  • بۆ بواری گرافیک

GIMP(گیمپ )بۆ دەستکاری وێنە هاوشێوەی ئادۆب فتۆشۆپە.

Inkscape (ئینکسکەیپ) هاوشێوەی کرۆڵە لە ویندۆز.

Scribus بۆ دیزاینی ڕۆژنامەو گۆڤارە.

بەم مەسیرە چالاکیان بکە:  Applications ▸ Graphics

  • بۆ بواری دەنگ و ڤیدیۆ

Audacity دەستکاریکەری بەهێزی دەنگە و فایلەکانی دەنگە.

Brasero بۆ سووتاندنی زانیاری و فایل لە سەر دی ڤی دییە.

Pitivi دەستکاریکەری بەهێزی فایلی ڤیدیۆیە.

بەم مەسیرە دیانکەوە :  Applications ▸ Sound & Video

هەروادەتوانی کاتێک داتمەزراند نەرمەکالا یان ئەپی دیکەی پێ زیاد بکەی.

رێنمایی :

روومێزی گنوم و کار بەتۆر و گۆڕانی ip (ڤیدیۆ)

دامەزراندن و ئامادەکردن بۆ dvd تەیێلز (ڤیدیۆ)

دامەزراندن لەسەر ماشینی خەیاڵی (ڤیدیۆ)


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *