دەستپێکێک بۆناو جیهانی دیزاین

له‌لایه‌ن

لە

سڵڵڵاو!

پێمخۆشە لەم بابەبەتدا یەکێک لە پڕۆفیشناڵترین زنجیرەوانە دەقییەکانتان پێ بناسێنم، ئەویش زنجیرەوانەکانی پێگەی Hack Designە.

دەربارەی ئەم زنجیرە وانەیە

هەرلەسەرەتای دێڕەوە: “Hack Design” بریتییە لە هەمووشتێک بێجگە لە “هاک“.

بەپوختی: بریتییە لە خولێک یاخود زنجیرەوانەیەک، کە لەلایەن چەند کەسانێکی بەرچاو و زۆرشارەزا سەرپەرشتی دەکرێت. ئەم زنجیرەوانەیە ئیلهامی خوێنەر بەرەو قووڵاییەک ڕادەکێشیت، کە پڕە لە گەوهەر و زانستی گرانبەها. لەم خولەدا زۆر بەپوختی باس لە پرینسیپڵەکان و شێوازی کارکردنی دیزاینی سەردەم دەکرێت، لەگەڵ چەندین سەرچاوەی بەهێز.

ئامانجی ئەم زنجیرە وانانە چییە؟

ئامانجی ئەم زنجیرە وانانە بریتییە لە پێگەیاندنی:

  • ئەوانەی کە شارەزاییان لە بواری دیزاین نییە.
  • ئەوانەی کە کەمێک شارەزاییان لە بوارەکانی دیزایندا هەیە.
  •  ئەوانەی کە تەنها لە بوارێکی دیزایندا شارەزاییان هەیە.

 

لەم خولە دەقییەدا باس لەزۆر شت دەکرێت، لەوانەش:
  • تایپۆگرافی – Typography*
  • دیزاینی ئامێر – Product Design
  • ئەزموونی بەکارهێنەری – User Experience*
  • دیزاینی نێوانەڕوویی – User Interface*
  • ئایکۆنۆگرافی – Iconography*
  • وێب دیزاین – Web design
  • ڕەنگزانی (لەگرافیکدا) – Colorology
  • دیزاین کردنی نەرمەواڵا بۆ ئایفۆن
  • ئەوکێشانەی ڕووبەڕووی دیزاینەران دەبێتەوە
  • دیزاین و کۆدچنین
  • چەندانی تر…
دەستپێکی وانەی یەکەم بۆناو جیهانی دیزاین

لەوانەی دەستپێکدا، بەدەقی باس لە هیچ شتێک ناکرێت. لەجیاتی دەق، یەکێک لە بەهێزترین و ناوازەترین بەڵگەنامەییم بۆهێناون لەسەر دیزاین، کە شێوازی بیرکردنەوەی هەزارەها کەسی گۆڕیوە بەرامبەر بە دیزاین.

ناوی بەڵگەنامە: Objectified: A documentary for design

ساڵی دەرچوون: ٢٠٠٩

کات: ١ کاتژمێر و ١٦ خولەک

پلەی دەنگدان لە پێگەی IMDB: ٧،١/١٠

بەداخەوە کە هیچ ژێرنووسێکی کوردی بۆ ئەم فیلمە بەڵگەنامەییە نییە، دەتوانن لێرەوە بە زمانی ئینگلیزی سەیری بکەن.

چی تر؟

شێوازی بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی داهاتوو هەفتانەیە، لە بابەتەکانی داهاتوودا بەشێوازێکی پوختتر باس لە پرینسیپڵەکانی* دیزاین دەکرێت.

تا هەفتەیەکی دی، خوداتان لەگەڵ. ؛)

فەرهەنگۆک

پرینسیپڵ – Principle: بنەما

Typography: تایپۆگرافی بریتییە لە هونەری یاخود تەکنیکی ڕێکخستنی دەق یاخود نووسینە.

User Experience(UX): بریتییە لە هەبوونی ئەزموون(تەجروبە) بەسەر بەکارهێنەرەوە، بەشێوەیەک، کە هەست بەو هەستە یاخود کاردانەوەیە بکەیت کە ئەو دەیکات (لەکاتی چوونە نێو ماڵپەڕێک، یاخود بینینی دیزاینێک یاخود شتێک کە لەلایەن دیزاینەرێکەوە نەخشێنرابێت).

User Interface: بریتییە لەو ڕوویەی کە بەکارهێنەر دەیبینێت. ڕووکار.

Iconography: هونەری وێنۆچکە (لەبواری دیزایندا).


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *