گەشەپێدەرانی تۆر(Tor)سیستمێکی ئەندرۆیدیان درووستکردووە بە ناوی Tor Phone ،ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای Copperhead OS پەرەی سەندووە کە خۆی لە سەر بنەمای ئەندرۆیدە.Tor Phone بەیارمەتی OrWall ، بەم جۆرە کاردەکات کە هەر پەیوەندیێک لە گەڵ ئینترنێت بگریت لە Tor دەیگوزەرێنێت.ئەمەش بە هۆکارێکە کە بەکارهێنەران بتوانن بە موتمانەیێکی فرەتر پەیوەندی بەهێڵی ئینتەرنێت بگرن.Copperhead تەنها ROMـێکی ئەندرۆیدە کە تواناییVerified Boot هەیە و رێنادات کە لە بووتی سیستەم ،گەڕانەوەی فایلەکان و پارتیشێنەکان دەستکاری بکرێت.
OrWall ، فایرواڵێ ئەم سیستەمەیە کە تەواو پەیوەندیە سەر هێڵەکانی بەکارهێنەر بۆ نێو تۆر دەگوازێتەوە ئینجا ئەوانی تر بلۆک دەکات.OrWall یارمەتیتان دەدات کە تەواو پەیوەندی ئەپەکان بە هێڵی ئینتەرنێت بە ئیزنی ئێوە ئەنجام ببێت.هەر چەند کە ئەم پرۆژە کەم و کوری فرەی هەیە بەڵام گەشەپێدەران گەرەکیانە پاڵپشتی فرەتریان لە بواری MicroG ، API Netfilter، Orbot ببێت و لە سەر ئەم تەلەفۆنە هۆشمەندە دابینی بکەن.تا ئێستا ئەم سیستەمە لەسەر تەلەفۆنەکانی Nexus و Pixel پاڵپشتی دەکرێت.