۱۰ هۆی جیاوازی ویندۆز و گنو/لینوکس

پێشەکی :

ئەم باسە کە لینوکس و ویندۆز کامیان بەهێزترن، هیچ کات کۆنە و کۆتایی پێ نایێت . ناتوانین چاو داپۆشین لەوە کە ویندۆز تا ئێستاش، بەرچاوکراوترین سیستەمی کارگێڕییە و دەتوانێت هۆهکاری جیاوازی لە نێو بەکارهێنەرانی هەبێت. زۆر کەس دەڵێت کە ” هۆکار نەبوونی بەرنامەکان لە نێو سیستەمەکانی دیکەیە، زۆر کەس نەرمەکالاکانی ئادۆبی دەکاتە هۆکار و زۆر کەسی دیکەش جوانکیلانە بوونی … “.

بەڵام لە لایەکی دیکەوە گنو/لینوکس هۆگر و سەرنجی فرەی بەلای خۆیەوە ڕاکێشاوە وە وادیارە تا ساڵی ۲۰۲۷ نزیکەیە ۱۹.۲٪ بەکارهێنەر بەڵای خۆی ڕابکێشێت.هەر چەند ئەمە نیشانەیەکی باشە بەڵام زۆر بەکارهێنەر خۆی لێ دەدزنەوە و حەزی پێ ناکەن.هەر بۆیە لێرە ۱۰ هۆی بەهێز بوونی گنو/لینوکس لە ویندۆز دهێنینیەوە.

هۆکاری ۱ :‌باشی سەرچاوەکراوە

بە زمانێکی سادە، کاتێک دەڵێین کۆدی سەرچاوە (مەنتیقی بەرنامە) بۆ هەمووان لەبەردەستە و توانایی دەستپێگەیشتنیان هەیە بۆ دەستکاری، مەبەستە قسە لەسەر سەرچاوەکراوەیە. واتە پاش داگرتنی نەرمەکالایەکی سەرچاوەکراوە ئێوە خاوەنی ئەون.

هەروا کە دەزانن گنو/لینوکس سەرچاوەکراوەیە واتە هەزاران گەشەپێدەر وشانی کۆدە باش کراوەکەی خۆیان دەخەنە بەردەست ئیوە تا لە کاتی خوێندنەوەی کۆد، بە باشتر کردنی کۆدەکانیان؛ لە ئاکام ببێتە باشتر کردنی سیستەمی کارپێکردنەکە. هەر بۆیە گنو/لینوکس سیستەمێکی قاییم، گونجاو و بەهێزە.

هۆکاری ۲ : دابەشکراوەکان

سەرچاوەکراو بوونی گنو/لینوکس رێگەی داوە بە پەرەپێدەران کە وشانی تایبەت بە سیستەمی کارگێڕی خۆیان دروستبکەن و بوەشێنن.سەدان دابەشکراوە وشێندراوە کە گەشەپێدەرانیان پێیان خۆش بوو کە پاکەت و تایبەتمەندی و رووکاری خۆیان لە نێو سیستەمەکەیان بوونی بێت.

لەم ڕووە بۆ بەکارهێنانی لینوکس پێویست بە بەڵگە و شەهادەی تایبەت نییە،بۆ ئەوە کە سەدان دابەشکراوەی قەشەنگ و جوان بوونیان هەیە کە دەتوانن هەڵیانبژێرن و کاری ڕۆژانەتانی لە سەر ئەنجام بدەن.بۆ نمونە دابەشکراوەکانی Ubuntu, Linux Mint, Pop!_OS، وە بۆ بەکارهێنەرە سەرەتاییەکان دابەشکراوەکان لە دێبیان و ئوبونتو زۆر بژاردەی بەهێزی لەبەردەست داناون.

هۆکاری ۳ : ژیانگەی ڕوومێزی

بیرێک لە روومێزیە بەرچاوکراوەکانی MIUI, ZUI, ColorOS لە ئەندرۆید بکەنەوە. ئێستا بێنەوە نمونەیەک بێنینەوە لە ئوبونتو بە ڕومێزی گنوم(GNOME) ؛ لێرە ئوبونتو سیستەمی بنەڕەت و گنوم پێسێکە لەسەر ئەو سیستەمە کە بەکارهێنەر دەتوانێت ئەم پێسە بە پێی حەز ی خۆی بگۆڕدرێت.

ڕومێزی پلاسما وشانی ٥.۲۰

ژینگەی رومێزی لە لینوکس زۆر توانای رێکخستنیان هەیە لە هەر بوارێک کە بەکارهێنەر حەزی لێیەتی. لە ۲٤ ژینگەی روومێزی لە لینوکس رومێزییەکانی GNOME ، KDE ،Mate, Cinnamon وە Budgie. زۆرتر بەناوبانگن.

هۆکاری ٤ : نەرمەکالاکان و بەڕێوەبرەی پاکەتەکان

زۆربەی نەرمەکالاکان لە لینوکس سەرچاوەکراوەن؛ بۆ وێنە هاوشێوە و جێگری مایکرۆسۆفت ئوفیس ئێمە لیبرەئۆفیسمان هەیە.[ ئەڵبەت لە نێو ۱۸ ئۆفیسێک کە ئێمە بۆ لینوکس لەبەردەستمانە.] تەنها شتێک کە لینوکس دواکەوتووە لە ویندۆز، یاری و گەمەیە؛ ئەمەش هەواڵی باشمان هەیە لە داهاتوو لەم بوارە.[ هەرچەند، ئێوە دەتوانن لە ستریم سوود بگرن بۆ یاری.]

بەڕێوەبەری پاکەتەکان تەنها هەنگاوێک مەودا لەنێوان ئێوە و نەرمەکالایە بۆ دامەزراندن و سڕینەوە و دەستکاری؛ بەرێوەبەرەکانی پاکەت ئەم تواناییەتان پێدەدەن ئەم ئیشانە ئاسان بکرێتەوە . بەتایەبت بۆ بەرزکردن و بەڕۆژ کردنی نەرمەکالاکان و سیستەمی کارگێڕی. بۆ نمونە Apt یەکێک لەم پاکەتانەیە لە دێبیان.

هۆکاری ٥: هێڵی فەرمان

لە سەرەتاوە لینوکس بۆ ڕاژەکان دروستکرا، هەر بۆیە لەوێ بە هێڵێکی فەرمان ئێوە دەتوانن زۆر ئیش بە رێک و پێکی ئەنجام بدەن. هێڵی فەرمان دڵی لینوکسە. بەتایبەت کە بە ئاسانی دەتوانن فێری ببن هەر بۆیە هەرچەنێک لەم فەرمانانە شارەزا بن بەکارهێنەرێکی بەهیزی لینوکسن.

بە یارمەتی سکریپتەکانی هێڵێ فەرمان ئێوە دەتوانن زۆر کار بە شێوازی خۆکارانە لێبکەن. ئەمەش سەرسوورێنەر نییە ؟

هۆکاری٦ : پاڵپشتی لە چەندین ئامێر

پێم وایە وا بیر بکەنەوە کە لینوکس سیستەمێکی بەرچاوکراو نییە، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆربەی سیستەمەکانی جیهان بە لینوکس ئیش دەکەن؛ هەر لە تەلەفۆنە زیرەکەکەی ئێمە تا نانگەرمکەرە هۆشمەندەکەمان(toaster) کە بە یارمەتی ئینتەرنەتی شتەکان (IOT) ئیشدەکەن هەر هەموویان لە سەر بنەمای لینوکس ئیش دەکەن.تەنانەت مایکرۆسۆفتیش لە سەکۆی هەوری ئاژۆر(Azure)ی خۆی سوودی لە لینوکس گرتووە.

ئەندرۆید لە سەر بنەمای لینوکس پێکهاتووە، وە بەرزبوونەوەی هێڵی نرخی لە نێو بەکارهێنەران بۆ ئوبونتو تاچ و پلاسما لە سەر تەلەفۆنەزیرەکەکان لە ئاماری جیهانییەکان ڕوونە.بەڵام هێشتا زوو بڵێن دەتوانن ڕکابەری ئەندرۆید و IOS بکەن.هەر چەندە ئەمانە هۆگری خۆشیان هەیە.

هۆکاری ۷: لەبواری ڕەقەکالا گونجاوترە

لینوکس دەتوانێت بە ڕەقەکالایێکی کەمینە ڕۆحێکی نوێ بدا بە ئامێرەکانتان بەتایبەت کۆمپیوترە کۆنەکان.کەمینەی ڕەقەکالای پێداویستی بۆ دامەزراندنی ئوبونتو، ڕێکخەرێکی دوو ناوکی ۲ گیگاهێرتزە و ٤ گیگ ڕام. گەر ئەمەشتان پێ زۆرە دابەشکراوەکانی دیکەی لینوکس وەک Linux Lite تەنها ۷٦۸ مێگابایت ڕامیان هەرەکە بە ڕێکخەرێکی ۱ گیگاهێرتزی.

هۆکاری ۸ : توانایی هەڵگرتن

هەڵگرتنی تەواو سیستەمی کارپێکردنەکەت لە سەر USB ــێک بە ئەندازەی بەندێکی قامک، سەر سووڕ هێنەرە. بۆ وێنە دەچن بۆ گەشت و گوزار گەر ناتوانن لاپتۆپ یان کۆمپیوترەکەتان ببن، ئەوە دەتوان لینوکسەکەتان بە خەنە نێو گیرفانتان و لە سەر هەر کۆمپیوترێک بەرزی بکەنەوە و سوود لێ بگرن.

هۆکاری ۹ : پاڵپشتی و کۆمەڵگا

لەم بابەتە لە ” بۆ چی لە ویندۆز بەرەو لینوکس کۆچم کرد” تەواو هۆکارەکانم نووسیوە، کە چەندە لە لینوکس، کۆمەڵگا و پشتیوانی بەهێز و خێرایە کە ئەمە لە ویندۆز نایبینن. تەنانەت هەر پرسیارێکی قۆڕیش بێ وڵام نابێت لە کۆمەڵگای لینوکس.

هۆکاری ۱۰ : فێربوون

خاڵی بنەڕەتی سوود وەرگرتن لە لینوکس کۆمەڵگای بەهێزیەتی بۆ وەرگرتنی وڵامی پرسیارەکان. لانی کەم تا نەپرسیت فێر نابیت. بەهێز بوون لە هێڵێ فەرمان CLI، کەمێ مشتومڕی دەوێت بەڵام پاش فێربوون دەرفەتی ئیش پەیداکردنتان لە سەرەوە دەبێت.ئێستا کێ براوەی باسی لینوکس و ویندۆزە ؟

نووسەر : محمد ابوبکر