freeBSD بۆ بەکارهێنەرانی لینوکس

پێشەکی

هەروەک پلاتفۆرمەکانی دیکەی یونیکس(Unix)، فری‌بی‌ئێس‌دی(freeBSD) پلاتفۆرمی ڕاژەکاری نایابە .لەیەکچوونی فرە لە نێو لینوکس و ئەم سیستەمی کارگێڕییە هەس بەڵام بە شێوەیەکی تایبەت دەتوانین خاڵە جیاوازییەکانیان ئەژمار بکەین.

پێش دەستپێکردن هەرچەندە ئاماژە بە خێزانەکانی فری‌بی‌ئێس‌دی دەکەین بەڵام تیشکۆی ئێمە لەسەر خودی فری‌بی‌ئێس‌دییە. ئەم سیستەمی کارپێکردنە لەم ڕاژانە سوودی لێ دەبینرێت:

Hacker News،OS X, Netcraft، NetEase، Netflix، Sina، Sony Japan، Rambler، …Yahoo، ,Apache,McAfee – SecurOS,Yandex

لەیەکچوونەکانی فری‌بی‌ئێس‌دی و لینوکس

  • هەر دوو ئەم سیستەمانە سەرچاوەکراوەن و لە ژێر مۆڵەت یان ڕێپێدانی یاسایی گنو بڵاو بوونەتەوە. گەشەپێدەران دەتوانن کۆدەکانیان بگۆڕن و دابەشکراوەی خۆیان دروستبکەن و بڵاوی بکەنەوە.
  • لە بنەمایەوە گەر پێناسەی ئەم دوو سیستەمە بکەین هەردووکیان شێوە یونیکسین.لینوکس لە سەرەتاوە بە عینوانی جێگرێک بۆ یونیکس دروست کرا.
  • هەر دوو ئەم سیستەمانە لەسەر POSIX گەشەیان سەندووە. فایل سیستەم بە شیوازی پلیکانی و سێ گۆشەیی گەشەیان سەندووە. تەنانەت APIیەکانیان لە بەرنامەنووسی زۆر هاوشێوەی یەکترە.
  • هەروا کە گوتمان بە هۆی لەیەکچوونی APIیەکانی هەر دوو سیستەم، نەرمەکالاکانیان زۆر لە یەک دەچن و گواستنەوەی بەرنامە لە یەک سیستەم بۆ سیستەمەکەی دیکە زۆر ئاسانە.

ئەم دوو سیستەمە لە ناوەرۆکی ئیش پێکردن زۆر هاوشێوەی یەکەن بەڵام، جیاوازی گرینگیان هەیە کە دەبێتە هۆی سەر سوڕانتان.با بەیەکەوە ئەم جیاوازیانە بزانین.

دامەزراندنی سەرچاوە

شێوەی دامەزراندنی پاکەتەکان لە دوو سیستەمەکە لە یەک جیاوازە.لە لینوکس ئێمە تنها ئەو پاکەتە باینێرییانە کە پێش دامەزراندن وه‌رگێڕاون (Compile) جێبەجێ دەکەین بەڵام لە فری‌بی‌ئێس‌دی ئێمە بە هەر دوو شێواز دەتوانین پاکەتەکان دامەزرێنین، یەکێک وەک لینوکس ئەوەی دیکە لە رێگای دروستکەری سیستەم بە ناوی پۆرت(دەرگا -port).

جیاوازی شێڵ(Shell)

پێسی پێشگریمانەی لینوکس bash شێڵە، ئەمە لە فری‌بی‌ئێس‌دی ناوی tcsh شێڵه. خودی tcsh چاکسازی لە سەر csh شێڵ بووە وە لە سەر سی شێڵ نووسراوە.

هەر چەندە هەر دوو پێس بە جۆرێک ئیشدەکەن بەڵام بۆ مەبەستی بەرنامە نووسین پێستی tcsh پێشنیار ناکرێت. سوود وەرگرتن لە بەش زۆر جێگەی دڵنیاییە؛

جیاوازی فایل سیستەم

لە فری‌بی‌ئێس‌دی فایل سیستەم و پێوەکراوەکان لە یەکدی جودان و لە سەر زنجیرە پلیکانێک بەیەکتر لە سیستەمی کارپێکردن پەیوەندیان خواردووە. هەر وا کەدەزانن پەڕگە جێبەجێکارەکان لە دایرێکتۆری ئێستا بوونیان هەیە:

  • /bin
  • /sbin
  • /usr/bin
  • /usr/sbin

لە شیوازی جێبەجیکردنی نەرمەکالا لە فری‌بی‌ئێس‌دی جیاوازە، لێرەدا جیاوازی لە سەر پێوەکراوە و بنەمای سیستەم هیە کە لەسەر دەرگاکان(پۆرتەکان) ئەنجام دەبێت.هەر نەرمەکالایەک کە لەسەر پۆرتەکان ببێت لەم شوێنانە بوونیان هەیە:

  • /usr/local/bin
  • /usr/local/sbin directories

شایانی باسە کە فری‌بی‌ئێس‌دی لە فایل سیستەمی Unix File System) UFS) کە فایل سیستەمی تایبەت بە یونیکسە سوود دەگرێت و لە فایل سیستەمی 2ext لینوکس کەمێ ئاڵۆزترە بۆ خوێندن و نوسین لە سەر دیسک.هەروەها لە File Flag  پشتیبانی دەکا و ناهێڵێت تراکی خراپ و خاپوور بوو لە سەر دیسک بنووسرێت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *