چۆنیەتی دامەزراندنی فری‌بی‌ئێس‌دی

له‌لایه‌ن

لە

پێشەکی

فری‌بی‌ئێس‌دی هاوشێوە یونیکسە، کە بۆ سیستەمی کارگێڕی ڕاژە پێشکەوتووەکان، ڕوومێزی، لاپتۆپەکان دەبێت و بە ئاسانی دادەمەزرێت. یەکەم وشانی FreeBSD  لە سالی ١٩٩٣ وشێندرا. لە ئێستا دا بەرفراوان لەم سیستەمی کارگێڕییە سوود دەگردرێت. ڕێپێدان یان مۆڵەتدانی فری‌بی‌ئێس‌دی بەناوی BSD تۆمار کراوە. لەم بابەتە چۆنیەتی دامەزراندنی وشانی ١٠.٢ـی فری‌بی‌ئێس‌دی باس دەکەین.

دامەزراندنی فری‌بی‌ئێس‌دی١٠.٢

ئێوە بۆ دامەزراندن دەتوانن بەشێوازی خەیاڵی سوود بگرن،یان بە هەر جۆر دامەزراندنێک، ئێوە پێویستان بەم تایبەتمەندییانە هەیە:

  • ناوی راژە: freebsd.ostechnix.local
  • ناونیشانی ئای-پی: 192.168.1.103/24
  • قەبارەی پەپکە: 20 GB
  • بیرگە: 1 GB

ئێوە سەرەتا دەبێ فری‌بی‌ئێس‌دی لێرە دابگرن، ئینجا لەسەر دی‌ڤی‌دی یان فلاشێک( bootable DVD or USB) بەشیوازی بووت ڕوونووسی بکەن. پاش وەرگر خستنەوەی کۆمپیوتر دەبێت پەڕەیەکی وەک وێنەی خوارەوە لە سەرەتای هەڵگرساندنی کۆمپیوترەکەتان ببینن. دەبێ دوگمەی ١ هەڵبژێرن و قامک بە سەر دوکمەی (Enter ) لەسەر تەختە کلیل دابنن.

کاتی بووتکردنی سیستەم پەڕەی بەخێرهاتن ئاشکرا دەبێت کە سێ هێڵ بژاردەی لە خۆ گرتووە.

  • دامەزراندنی  FreeBSD لە سەر پەپکە.
  • دامەزراندن بە شێوازی هێڵ لە شێڵ(Shell ).لە ئەم هێڵی فەرمانە ئێوە دەتوانن پارتیشێن دروست بکەن پێش دامەزراندن.
  • بینین پێش دامەزراندن و بە شێوازی زیندوو.

ئێمە بژاردەی سەرەکی واتە ( Install) بۆ دامەزراندن نیشانە دەکەین و دوگمەی (Enter ) لێدەدەین.

ئێستا دەبێ جۆری نەخشەی تەختە کلیل(Keymap) بژاردە بکەن.من وەک سەرەکی هێشمەتەوە

ئێستا ناوی ڕاژە(hostname ) کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد،تێنووسدەکەین.

زیادکراوەکانی(components ) سیستەم بۆ دامەزراندن نیشانە دەکەین

ئێستا پێویستمانە کە پارتیشێن بۆ FreeBSD دابین بکەین، هەرچەندە کە بژاردە سەرەکی خۆی (Auto (UFS))ـیە، بەڵام ئێوە دەتوانن بە شێوازی دەستی و دڵخوازیش ئەم کارە بکەن.

ئێستا بژاردەی (Entire Disk) هەڵدەبژێرین و دوگمەی ئینتێر لێدەدەین.

ئێستا جۆری دیزاینی پارتیشێن هەڵدەبژێرین و دوگمەی (Enter) لێدەدەین

چاوێک لە قەبارەی پارتیشێنەکان دەکەین، گەر ئەندازەی پارتیشێنەکانمان بە دڵ بوو ، کرتەیەک لە سەر دوگمەی (Finish ) دەکەین

دوگمەی (Commit ) هەڵدەبژێرین و لە سەر تەختە کلیل قامک بە سەر دوگمەی(Enter ) لێدەدەین لێرە دا بژاردەکانمان پاشکەوت دەکرێن.

ئێستا قوناغەکانی FreeBSD  دەستپێدەکەن

دامەزراندن تەواو دەبێت ئێستا پرسیارتان لێدەکا بۆ رێکخستن یان دابین کردنی تێپەڕوشەی ڕەگ(root )

پرسیاری دووهەم بۆ پەیکەرسازی کارتی تۆڕە (Network interface)

وشەی “Yes ” هەڵدەبژێرین و وشانی “IPv4” بۆ تۆڕەکەمان

تا ئێستا ئێمە ناونیشانی ئای‌پی ـمان( IP address) بۆ سیستەم دامەزراند. گەر ئێوە لکاوەن بە ڕاژە و DHCP ـتان هەیە؛ دەتوانن “Yes ” بۆ چالاککردنی ئەم خزمەتگوزارییە هەڵبژێرن.گەر نیتانە “No” نیشانە بکەن و ناونیشانی ئای‌پی بنووسن .

هەروا کە دەبینن من خزمەتگوزاری “DHCP” نییەو ، “No” هەڵدەبژێرم.

ناونیشانی ئای‌پی دەنووسین و ،”subnet”وە”gateway” رێکدەخەین

گەر سوود لە ئای‌پی وشانی ٦ (IPv6) ناکەن وشەی “No” هەڵبژێرن

لێرە دا دەبی “DNS server IP” تێنووس بکەین

بۆ بژاردەکەرنی کاتی خۆماڵێ (Time zone)سەرەکی “No ” هەڵدەبژێرین

شوێنی “Asia” بە پێی شوێنی خۆتان هەڵبژێرن

وڵآتی نیشتە جێتان هەڵبژێرن بۆ من “India

بۆ پەیکەرسازی بژاردەکانی سەرەوە لە سەر دوگمەی”Yes ” کرتە بکەن

لێرە پێرستێک لە خزمەتگوزارییەکان دەردەکەون کە پێتان خۆشە هەر جار لە کاتی بووت(boot) چالاک بن

ئێمە دەبێ هەژمارەی بەکارهێنەرێکی ئاسایی دروستبکەین، ئینجا “Yes ” هەڵدەبژێرین و ئینتێر لێدەدەین

وردە زانیاری بۆ بەکارهێنەر دەنووسین

وشەی “Yes ” دەنووسین بۆ دروستکردنی بەکارهێنەری نوێ

گەر پێتان باشە بەکارهێنەری فرەتر دروستبکەنی وشەی”No ” بنووسن

ئێوە گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی، ئێستا دەبێ “Exit ” لێبدەن و لە سەر دوگمەی”Enter ” لە تەختە کلیلەکەتان کرتە بکەن.

سەرکەوتوو بن ئێستا قۆناگەکانی دامەزراندن کۆتایی پێ هات ، گەر گەرەکتان گۆڕانکاریێکی دیکە بدەن لە دامەزراندن لە پرسیارەکەی خوارەوە “Yes” هەڵبژێرن.گەر نە “No ” هەڵبژێرن و لە سەر تەختەکلیلەکە دوگمەی “Enter” لێبدەن.

لە کۆتاییدا سیستەم وەگڕبخەنەوە ئینجا “Reboot” هەڵبژێرن.

پاش وەگڕخستنەوە داوای ناوی بەکارهێنەر و تێپيڕ وشەتال لێدەکا، تا بچنە نێو سیستەمی نوێکەتان کە داتان مەرزاندووە.

پاش دامەزراندن

هەر وەک سیستەمەکانی دیکە دەتوانن بە فەرمانەکەی خوارەوە FreeBSD  بەڕۆژ بکەنەوە:

freebsd-update fetch install

بۆ دامەزراندنی پاکەتی “sudo ” بەفەرمانەکەی خوارەوە کردار بکەن

pkg install sudo

بۆ زیادکردنی بەکارهێنەریش

visudo

ئەم هێڵە زیاد بکەن

ostechnix ALL=(ALL) ALL

ئێستا بەکارهێنەری ostechnix  دەتوانێت فەرمانەکان بە پێشگەری “sudo” جێبەجێ بکات.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *