دامەزراندنی ڕوومێزی”MATE” بۆ فری‌بی‌ئێس‌دی

له‌لایه‌ن

لە

پێشەکی

ماتە”MATE” جۆرێک لە جۆرەکانی ڕوومێزی گنو/لینوکسە، کە گەرەکمانە لە سەر سیستەمی کارگێڕی “FreeBSD 10.2” دایمەزریننین و لە حاڵەتی هێڵ فەرمان، ژینگەی دەربهێنین و شێوازێکی گرافیکی پێبدەین.

دامەزراندن

سەرەتا لە رێگەی هێڵ فەرمان دەچینە نێو سیستەمەکەمان؛ ئینجا ڕاژەکاری ” Xorg” دادەمەزرێنین. ئەم ڕاژەکارە وەک “X Window” وایە کە رێگە دەدا بەکارهێنەران سوود لە ژینگەی گرافیکی بگرن.

بۆ دامەزراندنی “xorg ” لە سەر فری‌بی‌ئێس‌دی ١٠.٢ هیڵ فەرمانی خوارەوە دەنووسین

pkg install xorg

ئێستا پاکەتەکانی ڕوومێزی ماتە دادەمەزرێنین

pkg install mate

ئێستا لەم قۆناغە پێویستت بە خێرایی ئینتەرنێتە،دەتوانی پرداخێک جایی هەڵووشیت :). ئازیزان لێرە ماتە پێویستی بە بەرێوەبەری نیشاندەری خۆی هەیە بۆ ئەم مەبەستە ئێمە “Slim” دادەمەزرێنین

pkg install slim

ماتە پێویستی بە فایل سیستەمی “proc/” کە بتوانێت خۆی خۆکارانە لە کاتی هەتنەسەری سیستەم بلکێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەم شوێنە “etc/fstab/” دەستکاری فایل دەکەین.

بۆ دەستکاری پەڕگە یان فایل پێشنیار دەکەم سوود لە دەستکاریگەری “Nano” بگرن.

pkg install nano
nano /etc/fstab

ئێستا ئەم کۆدەی پێ زیاد بکەن

proc           /proc       procfs  rw  0   0

پەڕگەکەتان پاشکەوت بکەن و بێنە دەرەوە.

ماتە لە D-Bus و HAL بۆ دەرگای پەیامەکان (message bus) و بردنی هێزی ڕەقەکالا سوود دەگرێت. ئەم بەرنامانە بە شێوەی خۆکارانە دادەمەزرن لەگەڵ ماتە بەڵآم ئێمە دەبێ تەنها چالاکیان بکەین.

بەم شوێنە ئەم پەڕگە etc/rc.conf/ دەستکاری دەکەین

nano /etc/rc.conf

ئەم چەند هێڵيی پێ زیاد دەکەین

hald_enable="YES"
dbus_enable="YES"
moused_enable="YES"
slim_enable="YES"

پەڕگەکەتان پاشکەوت بکەن و بێنە دەرەوە.

ئێستا ئەم پەڕگە  xinitrc. دەستکاری دەکەین

nano .xinitrc

لێرە دەبێ سێژنە خۆکارەکانی لە کاتی بووت چالاک بکەیت

exec mate-session

پەڕگەکەتان پاشکەوت بکەن و بێنە دەرەوە.

پیرۆزە! ئێستا ڕوومێزی گرافیکی ماتەی فری‌بی‌ئێس‌دی دەبینیت


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *