لەم بابەتەدا، بە فەرمانە سەرەتایی و گرنگەکانی سیستەمی وەگەڕخەری لینوکس ئاشنا دەبن و کاروباری ژیانی سەر لینوکستان بۆ سانا دەکات. وەکو دەزانن، لینوکس زیاتر لە مەوادی تۆڕدا بەکاردەبرێت، بەڵام بۆ دروستکردنی نەرمەکاڵا و گەشەپێدان زۆر گونجاوە و هیچ کێشەیکت بۆ دروست نەکات یانیش وەکو من دەتوانیت بۆ ڕایی کردنی ژیانی ڕۆژانەت بەکاری بهێنیت. هیوادارم لەم بابەتەمدا هەموو ئەو فەرمانە سەرەتایی و گرنگانە ئاماژە پێ بدەم کە تۆ چیتر لە ئینتەرنێتدا بەدوایاندا نەگەڕێت و هەموویت لێرە دەست بکەوێت.
فەرمانەکانی زانیاری سیستەم
| فەرمان | ڕونکردنەوە |
| uname -a | پشاندانی زانیاری سیستەمی لینوکس |
| uname -r | پشاندانی زانیاری ناوک |
| cat /etc/redhat-release | پشاندانی وەشانی ڕێدهاتی دامەزراو |
| uptime | پشاندانی کاتی ئیشکردووی سیستەمەکت |
| hostname | پشاندانی ناوی هۆستی سیستەم |
| hostname -I | پشاندانی ناونیشانی ئای پی هۆستەکە |
| last reboot | پشاندانی تۆمارەی ڕیبووتی سیستەم |
| date | پشاندانی کات و بەرواری ئێستا |
| cal | پشاندانی رۆژژمێری مانگانە |
| mount | پشاندانی فایل-سیستەمی ماونت کراو |
خشتەی یەکەم: فەرمانەکانی زانیاری سیستەم
فەرمانەکانی فایل
| فەرمان | ڕونکردنەوە |
| ls -l | پشاندانی جۆری فایل و مۆڵەتی هەبوو |
| ls -a | پشاندانی فایلەکان و فایلە شاراوەکانیش |
| ls -al | پشاندانی فایل و بوخچەکان (فۆڵدەرەکان – دایرێکتۆری) بە وردی |
| pwd | پشاندانی ئەوەی ئێستا لە کام بوخچە (فۆڵدەر – دایرێکتۆری)دایت. |
| mkdir directory | دروستکردنی بوخچە (دایرێکتۆری) |
| rm xyz | سڕینەی فایلی “xyz“ |
| rm -r /xyz | سڕینەوەی بوخچەی xyz/ و ناوەڕۆکی بوخچەکە |
| rm -f abc | سڕینەوەی فایلی abc بەزۆر و بەبێ ڕەزامەندی |
| rm -rf /xyz | سڕینەوەی بوخچەی xyz/ بەزۆر و بەبێ ڕەزامەندی |
| cp aaa bbb | لەبەرگرتنەوەی فایلی aaa بە ناوی bbb |
| cp -r /xxx /yyy | لەبەرگرتنەوەی بوخچەی xxx/ بۆ ناو بوخچەی yyy/ |
| mv aaa bbb | گۆڕینی ناو یان گواستنەوەی فایلی aaa بۆ bbb |
| touch abc | دروستکردنی فایلێکی بەتاڵ بە ناوی abc |
| cat abc | بینینی فایلی abc |
| less abc | کردنەوەی فایلی abc |
| head abc | پشاندانی ١٠ دێڕی سەرەتای فایلی abc |
| tail abc | پشاندانی ١٠ دێڕی کۆتایی فایلی abc |
| tail -f abc | پشاندانی ١٠ دێڕی کۆتایی فایلی abc و بەردەوامبوون لەگەڵ زیادبوونی |
| tail -F abc | پشاندانی کۆتا دێڕەکانی فایلی abc کە دەگۆڕێن |
| file abc | جۆری فایلی abc |
| gpg -c abc | ئینکریپتکردنی فایلی abc |
| gpg abc | دیکریپتکردنی فایلی abc |
| dir | پشاندانی فایلەکان لە بوخچەی کراوەدا |
| put abc | بارکردنی (ئەپلۆد) فایلی ‘abc’ لە ناوخۆوە (لۆکاڵ) بۆ ئامێری ڕیموت |
| get file | داگرتنی (داونلۆد) فایلی ‘abc’ لە ئامێری ڕیموتەوە بۆ ناوخۆ |
خشتەی دووەم: فەرمانەکانی فایل
هەڵبژاردەکانی ls
| فەرمان | ڕونکردنەوە |
| -a | پشاندانی هەموو (بە شاراوەکانیشەوە) |
| -R | لیستی دوبارەبوەوە (تێبینی: دوبارەبوەوە واتا فایل و بوخچەکانی ناو فایلێک یان بوخچەیەک) |
| -r | ڕیزکردنی پێچەوانە |
| -t | پشاندانی و ڕێکخستن بەپێی کۆتا دەستکاریکراو |
| -S | پشاندان و ڕێکخستن بەپێی قەبارەی فایل |
خشتەی سێیەم: هەڵبژاردەکانی ls
فەرمانەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆسە
| فەرمان | ڕونکردنەوە |
| ps | پشاندانی ئەو پرۆسانەی کە ئێستا لە کاردان |
| ps PID | پشاندانی دۆخی پڕۆسەیەکی تایبەت |
| pidof | پشاندانی پرۆسێس ئای دی-ی پرۆسەیەک |
| ps -ef | پشاندانی هەموو پرۆسە چالاکەکان لەسەر سیستەم |
| ps -ef | grep xyz | پشاندانی زانیاری پڕۆسەی xyz |
| top | پشاندان و بەڕێوەبردنی پرۆسەکانی تۆپ |
| htop | بینەری پرۆسەی کارلێکەر (جێگرەوەی تۆپ) |
| kill pid | کوشتنی پرۆسە بە پرۆسێس ئایدیی pid |
| pkill xyz | کوشتنی پرۆسەی xyz |
| killall abc | کوشتنی هەموو ئەو پرۆسانەی کە ناویان ‘abc’ییە |
| program & | دەستپێکردنی نەرمەکاڵایەک لە باکگراوندا |
| bg | پشاندان و چالاکردنەوەی کارە وەستێنراوەکان لە باکگراوندا |
| fg | هێنانی نوێترین کارەکانی باکگراوند بۆ فۆرگراوند |
| fg x | هێنانی کاری ‘x’ بۆ فۆرگراوند |
| nice | دەستپێکردنی پرۆسیەک بەپێی ئەو گرنگییەی پێی دراوە |
| renice | گۆڕینی گرنگی پرۆسەیەکی چالاک |
| pstree | پشاندانی پرۆسەکان بەشێوەی دایگرامی دار |
| pmap | پشاندانی نەخشەی بەکارهێنانی بیرگەی پرۆسەکان |
| lsof | پشاندانی ئەو فایلانەی کە پرۆسە چالاکەکان کردویاننەوە |
خشتەی جوارەم: فەرمانەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆسە
فەرمانەکانی تۆڕ (Networking)
| فەرمان | ڕونکردنەوە |
| arp | پشاندانی خشتەی ARPی ئامێرێک |
| arpwatch | پشاندانی چالاکی ethernet و جووتکردنەکانی ئیثیرنێت/ئای پی |
| bmon | پشاندادانی باندویدث و کاپچەرس |
| curl | بەکاردێت بۆ گوانستنەوەی فایل |
| dhclient | بەکاردێت بۆ شیکردنەوەی ناونیشانی ئایپی بەشداربووان، سەبنێت ماسک، گەیتوەی و ڕاژەی دی ئێن ئێس |
| dig | بەکاردێت بۆ سەیرکردنێکی سادەی DNS |
| dstat | کۆکردنەوە و پشاندانی سەرچاوەکانی سیستەم |
| ethtool | بەکاردێت بۆ پشکنینی ڕێکخستنەکانی NIC |
| ftp | بەکاردێت بۆ گوانستنەوەی فایل |
| host | بەکاردێت بۆ گونجاوەکانی IP-Name (IP-Name Matchings) |
| hping3 | بەکاردێت بۆ شێکردنەوەی پاکێت |
| ifstat | بەکاردێت بۆ چاودێریکردنی ئامارەکانی ڕووکاری تۆڕ |
| ip addr | بەکاردێت بۆ پشکنینی ڕووکاری تۆڕ و چالاکییەکانی ئاڕاستەکردن |
| iptables | بەکاردێت بۆ فلتەرکردنی پاکێتی ئای پی |
| iftop | پشاندانی ڕێژەی بەکارهێنانی باندویدثی ئێستا |
| ifup/ifdown | بەکاردێت بۆ چالاککردن و ناچالاککردنی ڕوکارەکان |
| iwconfig | بەکاردێت بۆ ڕێکخستنی ڕوکارەکانی وایەرلێسەکان |
| netstat | بۆ پشکنینی پەیوەندییەکانی تۆڕ |
| nload | بەکاردێت وەکو ئامرازێکی مۆنیتەرکردنی باندویدث |
| nmap | بەکاردێت بۆ لایەنی ئاسایش |
| nslookup | بۆ کوێری DNS بەکاردێت |
| ping | بۆ پشکنینی دەست پێ گەیشتن |
| route | پشاندنی خشتەی ئاڕاستەکردنی ئای پی (IP Routing Table) |
| scp | گواستنەوەی فایلی پارێزراو |
| sftp | گواستنەوەی فایلی پارێزراو |
| ss | پێدانی زانیاری ورد دەربارەی سۆکێتەکان |
| ssh | بەکاردێت بۆ پەیوەندییەکی پارێزراو |
| tshark | شیکردنەوە و چاودێری کردن (کاپچەرینگ) |
| tcpdump | بەکاردێت بۆ شیکردنەوە و چاودێری کردن (کاپچەرینگ) |
| telnet | بەکاردێت بۆ پەیوەندییەکی نائاسایشی کلاسیکی |
| tshark | بەکاردیت بۆ شیکردنەوەی پاکێت |
| tracepath | بەکاردێت بۆ شوێ پێ هەڵگرتن |
| traceroute | بەکاردێت بۆ شوێ پێ هەڵگرتن |
| w | بەکاردێت بۆ پشکنینی چالاکییەکانی ئیستای سیستەم |
| wget | بەکاردێت بۆ داگرتنی فایل یان ناوەڕۆکی ڕاژەکانی وێب |
| whois | پشکنینی بنکەی زانیاری (داتابەیس) WHOIS و گەڕاندنەوەی زانیاری دۆمەین و ئای پی |
خشتەی پێنجەم: فەرمانەکانی تۆڕ (Networking)
فەرمانەکانی یارمەتی
| فەرمان | ڕونکردنەوە |
| command -h / command –help | بینینی هەموو هەڵبژاردەکانی “command” |
| info command | دۆزینەوەی زانیارییەکانی فەرمانی “command” |
| whatis command | پشاندانی یەک دێڕ زانیاری دەربارەی فەرمانی “command” |
| man ls | بینینی وردەکاری و زانیاری پەڕەی man بۆ فەرمانی “ls” |
| apropos | بەکاردێت بۆ گەڕان لە پەڕەکاندای ماندا بۆ فەرمانە بەردەستەکان دەربارەی کرداریکی تایبەت |
خشتەی شەشەم: فەرمانەکانی یارمەتی
فەرمانەکانی زانیاری بەکارهێنەر
| فەرمان | ڕونکردنەوە |
| id | پشاندانی ئایدییەکانی بەکارهێنەر & گروپی ئەم بەکارهێنەرە |
| last | پشاندانی کۆتا بەکارهێنەرەکان کە دەستیان گەیشتووە بە سیستەم |
| whoami | پشاندانی ئەوەی کە تۆ کام بەکارهێنەری |
| who | پشاندانی ئەوەی کێ چۆتە ناو سیستەمەوە |
| w | پشاندانی ئەوەی کێ چۆتە ناو سیستەمەوە و کار و چالاکییەکانی |
| groupadd test | دروستکردنی گروپێک بە ناوی “test” |
| useradd -c “Petrichor” -m Aga | دروسکردنی هەژماری Aga لەگەڵ تێبینی “Petrichor” |
| userdel Aga | سڕینەوەی هەژماری Aga |
| usermod -aG Networkers Aga | زیادکردنی هەژمارەی Aga بۆ گروپی Networkers |
خشتەی حەوتەم: فەرمانەکانی زانیاری بەکارهێنەر
فەرمانەکانی فایل
| فەرمان | ڕونکردنەوە |
| chown user | گۆڕینی خاوەندارییەتی فایلێک یان بوخچەیەک |
| chown user:group filename | گۆڕینی بەکارهێنەر یان گروپ بۆ فایلێک یان بوخچەیەک |
| File Permissions – مۆڵەتەکانی فایل | r (read) permission, 4 – مۆڵەتی خوێندنەوە یان بینین w (write) permission, 2 – مۆڵەتی دەستکاری کردن x (execute) permission, 1 – مۆڵەتی کردنەوە یان رەن کردن -= no permission – هیج مۆڵەتێک نییە |
| File Owner | owner/group/everyone |
| File Permissions Examples | 777 > خاوەن، گروپ، بەکارهێنەر، هەموویان خاوەن مۆڵەتی rwx ن 744 > خاوەندار خاوەنی مۆڵەتی “rwx”ە. – گروپ و بەکارهێنەران خاوەن مۆڵەتی r ن. 755 >خاوەندار خاوەنی مۆڵەتی “rwx”ە. گروپ و بەکارهێنەران خاوەن مۆڵەتی rx ن. 776 > خاوەن و گروپ خاوەنی مۆڵەتی “rwx”ن. بەکارهێنەران خاوەنی مۆڵەتی rw ن. |
خشتەی هەشتەم: فەرمانەکانی فایل
فەرمانەکانی گەڕان
| grep x file | گەڕان بۆ x لە فایلدا |
| grep -i | گەڕانی بەبێ هەستیاری (حەساسی – insensitive) |
| grep -r | گەڕانی دوبارەبوەوە |
| grep -v | گەڕانی ئاوەژوو |
| grep -o | پشاندنی تەنها بەشێکی هاوتای فایلەکە |
| find /dir/ -name aaa* | دۆزینەوەی ئەو فایلانەی کە بە aaa لە بوخچەدا دەست پێ دەکەن |
| find /dir/ -user Aga | دۆزینەوەی ئەو فایلانەی کە خاوەنەکەیان Agaیە |
| find /dir/ -mmin 10 | دۆزینەوەی ئەو فایلانەی کە کەمتر لە ١٠ خولەک پێش ئێستا دەستکاری کراون لە بوخچەدا |
| find /home -size +500M | دۆزینەوەی ئەو فایلانەی کە قەبارەیان لە ٥٠٠MB زیاترە لە بوخچەی xyzدا |
| find [/folder/location] -name [x] | دۆزینەوەی ئەو ناوی ئەو فایلانەی کە بە پیتی x دەست پێ دەکەن |
| whereis aaa | دۆزینەوەی باینەری و سەرچاوە و پەیجی مانوەڵی aaa |
| locate abc | دۆزینەوەی شوێنی abc بەخێرایی |
خشتەی نۆیەم: فەرمانەکانی گەڕان
فەرمانەکانی گواستنەوەی فایل
| scp file.txt server:/tmp | بەشێوەیکی پارێزراو فایلی file.txt لەبەربگرەوە بۆ ناو بوخچەی tmp لەسەر راژە |
| scp server:/var/www/*.html /tmp | بەشێوەیکی پارێزراو فایلەکانی *.html لە بوخچەی /var/www/ دا لەسەر ڕاژە لەبەربگرەوە بۆ ناو بوخچەی tmp ی ناوخۆ |
| scp -r server:/var/www /tmp | بەشێوەیکی پارێزراو هەموو فایل و بوخچە و ناوەڕۆکەکانیان لە راژەوە لەبەربگرەوە بۆ بوخچەی tmpی ئەم سیستەمە. |
| rsync -a /home /backups/ | بوخچەی backups هاوتای بوخچەی home بکە ((synchronize /home to /backups)) |
خشتەی دەیەم: فەرمانەکانی گواستنەوەی فایل
فەرمانەکانی بەکارهێنانی دیسک
| df | پشاندانی بۆشایی هارد دیسک لەسەر سیستەم |
| df -h | پشاندانی بۆشایی ئازاد و بەکارهاتوو لەسەر فایل-سیستەمی ماونتکراو |
| df -i | پشاندانی ئاینۆدی ئازاد و بەکارهاتوو لەسەر فایل-سیستەمی ماونتکراو |
| fdisk -l | پشاندانی ئاینۆدی ئازاد و بەکارهاتوو لەسەر فایل-سیستەمی ماونتکراو |
| du -sh | پشاندانی کۆی بەکارهێنانی دیسکی بوخچەی ئێستا |
| du -ah | پشاندانی کۆی بەکارهێنانی دیسک بۆ هەموو فایل و بوخچەکان بەشێوەیک بخوێندرێتەوە |
| free | پشاندانی ڕامی بەکارنەهاتوو |
| free -h | پشاندنی ڕامی بەکارهاتوو و بەکارنەهاتوو |
خشتەی ١١: فەرمانەکانی بەکارهێنانی دیسک
فەرمانەکانی پەستاندن و لابردنی پەستان (comress and decompree)
| gzip abc | پەستاندانی فایلی abc بە بەکارهێنانی gzip |
| bzip2 abc | پەستاندانی فایلی abc بە بەکارهێنانی bzip2 |
| zip abc.zip abc | پەستاندنی فایلی abc بۆ ئەرشیفی abc.zip |
| tar -czvf archive.tar.gz /home/temp2/ | پەستاندنی بوخچەی تەواو و بوخچەکانی ناوی |
| gzip -d xyz.gz | دەرهێنانی فایل و بوخچەکانی xyz.gz بە بەکارهێنانی gzip |
| gunzip xyz.gz | دەرهێنانی فایل و بوخچەکانی xyz.gz بە بەکارهێنانی gzip |
| bzip2 -d file.php.bz2 | دەرهێنانی فایل و بوخچەکانی xyz.gz بە بەکارهێنانی bzip2 |
| bunzip2 file.php.bz2 | دەرهێنانی فایل و بوخچەکانی xyz.gz بە بەکارهێنانی bzip2 |
| unzip xyz.zip | دەرهێنانی فایل و بوخچەکانی xyz.gz بە بەکارهێنانی zip |
| gunzip -c output.txt.gz | بینینی ناوەڕۆکی هەردوو فایلەکان بەبێ دەرهێنان |
| tar cf archive.tar directory | دروستکردنی فایلێکی تار بە ناوی archive.tar کە بوخچەیەکی تێدایە |
| tar xf archive.tar | دەرهێنانی ناوەخنی فایلی archive.tar |
| tar czf archive.tar.gz directory | دروستکردنی فایلێکی تاری پەستێندراوی gzip بە ناوی archive.tar.gz |
| tar xzf archive.tar.gz | دەرهێنانی ناوەخنی فایلێکی تاری پەستێندراوی gzip بە ناوی archive.tar.gz |
| tar cjf archive.tar.bz2 directory | دروستکردنی فایلێکی تار. پەستێندراو بە bzip2 بە ناوی archive.tar.bz2 |
| tar xjf archive.tar.bz2 | دەرهێنانی ناوەخنی فایلێکی تاری پەستێندراوی bzip2 بەناویarchive.tar.bz2 |
خشتەی ١٢: فەرمانەکانی پەستاندن و لابردنی پەستان (comress and decompree)
فەرمانەکانی دامەزراندن لەسەر دێبیان
| dpkg -i teamviewer_amd64.deb | دامەزراندنی فایلێکی دێبیان بە ناوی teamviewer_amd64.deb |
| sudo apt install XXXX | دامەزراندنی بەرنامەیەک یان ئامرازێک لە سەرچاوەکانەوە بە ناوی XXXX |
| sudo apt remove XXXX | سڕینەوەی بەرنامەیەک یان ئامرازێک لە سیستەمەکەتدا بە ناوی XXXX |
ئەم فەرمانانەی سەرەوە، مشتێک بوون لە خەرمانێک، پشتیوان بەخوا درێژەی دەبێت.