گەڕاندنەوەی پەڕگە سڕاوەکان لە لینوکسدا (ئوبونتو)

لەم وتارەدا، هەوڵدەدەم بە کورتی فێرتان بکەم کە چۆن پەڕگە سڕاوەکانتان بگەڕێننەوە لە ئوبونتودا یان هەر دابەشکراوەیەکی لینوکس، ئەمەش لە ڕێگەی توڵێکی فەرمانی هێڵی بەناوی Test Disk.

جا هەمووتان دەزانن مەبەستم چییە، مەبەستم ئەوە نییە شتیك کە خستووتە تەنەکەی خۆڵەکەوە، بیگەڕێنیتەوە، بەڵکو مەبەستم لەو پەڕگە و بەڵگەنامانەیە کە بەیەکجاری سڕیونەتەوە! ئێستاش با دەست پێ بکەین.

سەرەتا توڵی Test Disk دامەزرێنە:

sudo apt install testdisk

دوای دامەزراندنی، لە تێرمیناڵ تووڵەکە بخە کار بە ناردنی فەرمانی:

testdisk

دوای ناردنی فەرمانەکە، ڕاستەوخۆ ئەمەی خوارەوەت بۆ دەکرێتەوە، ئەگەر ئینگلیزی دەزانیت، تکایە هەموو ڕێبەرەکە بە جوانی بخوێنەوە. دەتوانیت دوگمەکانی سەر تەختەکلیلەکەت (دووگمەکانی هاتووچۆ) بەکار بهێنیت بۆ هاتووچۆکردن بەناو بژاردەکاندا و، دوگمەی enterـش بۆ هەڵبژاردنی بژاردەیەک.

بۆ ئێستا، لەسەر یەکەم بژاردە enter بکە، با ئەوەی دەیکەین بۆمان تۆمار بکات، خۆ ئەگەر ویستیشت تۆمار نەکرێت، بژاردەی سێیەم ‌هەڵبژێرە و ئینتەر بکە.

دوای ئینتەر لەسەر بژاردەی یەکەم، پێویستە درایڤەکانت ببینیت، هەر وەکو ئەوەی من لە خوارەوە:

تێبینی: ئەگەر بەڕێوەبەری کۆمپیتەرەکەت نەبیت، لەوەیە هەموو درایڤەکانت پشان نەدات!

ئێستا وەکو من ئەو درایڤە دیاریبکە کە دەتەوێت داتاکانی ناوی بگەڕێنیتەوە، من وەکو لە وێنەکەدا دیارە، فلاشێک هەڵبژاردووە کە قەبارەکەی ٨ گێگابایتە. هاوڕێی ئازیز، بۆ ئەوەی بچیتە هەنگاوی داهاتوو، یەکەم جار درایڤەکە هەڵبژێرە، پاشان بە دووگمەکانی هاتووچۆکردن، دووگمەی هاتووچۆی ڕووەو لای ڕاست دابگرە دا بژاردەی Proceed دیاری دەکرێت، ئێستاکە خۆی لەسەر بژاردەی Previou ـە.

جا دوای دوای ئینتەر، وەکو لە وێنەکەی خوارەوەشدا دیارە، تێست دیسک ڕاستەوخۆ بژاردەیەکی هەڵبژاردووە بۆت، ئەمە بژاردەی پێشنیازکراوی توڵەکەیە، واتا پێی وایە ئەمە باشترین بژاردەیەکە کە تۆ پێویستە هەڵیبژێریت، جا ئەگەر تۆش هاوڕا بوویت لەگەڵی ئەوا خێر عەلا خێر، ئەگەر نا، کام بژاردە بۆ تۆ گونجاو بوو، ئەو هەڵبژێرە و، دەست بنێ بە دوگمەی ئینتەردا.

دوای ئینتەر دەبێت بێتە ئەم قۆناغەوە، لەوەشە لای تۆ بێتە سەر قۆناغێک پێش ئەمە کە وەکو یەکەم وێنەی خوارەوە دەبێت، لەم حاڵەتەدا، بژاردەی Advanced هەڵبژێرە و بەردەوام بە، دواتر دێتە ناو قۆناغی مەبەست کە وەکو دووەم وێنەی خوارەوەیە.

 

دواتر لە بژاردەکانی خوارەوە، Undeleted هەڵبژێرە و ئینتەر بکە.

دوای ئەمە تێست دیسک خۆی دەست دەکات بە سکانکردنی پەڕگە سڕاوەکان، هەموو ئەوانەی کە بە سوور دەردەکەون، پەڕگەی سڕاوەن، ئیتر ئەو پەڕگەیە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە و، پاشان لەسەر تەختەکلیلەکەت دوگمەی c لێدە.

تکایە بە وردی و، جوانی ڕێنماییەکانی ناو توڵەکە بخوێنەوە، چونکە ئەم توڵە تەنها ئیشی گەڕاندنەوەی داتای سڕاوە نییە.

 

بەهیوای سوود.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *