چۆنیەتی دامەزراندی سیستەمی کارپێکردنی Remix OS 2.0

بە هۆی نەرمەکالای زۆر و سادە ،کارپێکردنی ئاسان و پشتیوانی باشی گووگڵ، زۆر کەس پێیان خۆشە یان بە ئاواتی ئەوەن کە ئەندرۆید لە سەر کۆمپیوترەکەیان تاقی بکەنەوە، وەک ویندۆز و ماک سوودی لێبگرن.بۆ ئەم مەبەستە ئێمە دەتوانین پێشنیاری سیستەمی کارپێکردنی رێمیکس(Remix) بدەین.ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای ئەندرۆید گەشەی سەندووە و ئەندرۆیدیش دەزانن کە دابەشکراوەیێکی لینوکس بۆ تەلەفۆنە دەستیەکانە.

پێداویستی:

١- داگرتنی سیستەمی کارپێکردنی Remix OS و نەرمەکالای دامەزرێنەری رێمیکس لە سەر USB

٢-دەرگای USB 3.0 گەرUSB 2.0 یش بێت کێشە نییە بەڵام خێرایی دامەزراندن کەم دەبێتەوە.

٣- قەبارە ٨ گیگ بەڵآم زۆرتر باشترە .

٤- سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز یان ماک.

دامەزراندن:

١)سەرەتا لەم بەستەرە سیستەمی کارگێری رێمیکس دابەزێنە.فایلە کە بە شێوازی ZIPە کە نەرمەکالای USB installer یشی لەگەڵە.ئەم نەرمەکالا رێمیکس دەکات بە سیستەمێک بە توانایی بووت لە سەر فلاشەکەت.

٢) فلاشەکەت بدەلە کۆمپیوترەکەت ئینجا لە سەر درایڤی فلاشەکەت کرتەی ڕاست بکەو  لە سەر FAT32 فۆرماتی بکە واتە بیسڕیتەوە.

٣) کاتێک کە سڕینەوە تەواو دەبێت جەنابت نەرمەکالای USB installer بکەیتەوە (ئەم نەرمەکالا لە نێو بوخچەی داگرتنەکەت هەیە)،ئینجا کرتەی لەسەر بکە.کاتێک کە پەنجێرەکەی ئەم نەرمەکالا وەک وێنەی خوارەوە کرایەوە لە بەشی Iso file سیستەمی کارپێکردنی رێمیکس کە داتگرت بە فایلی ISOی پێ بناسێنە ،ئینجا لە بەشی Usb Disk درایڤی فلاشەکەتی بۆ زیاد بکە و لە سەر دوگمەی ok کرتە بکە.

هاورێیان دەتوانن بۆ بووتەیبڵ کردن یان توانایی بووت کردنی فلاش بۆ ئەم سیستەمی کارپێکردنەش لە نەرمەکالای رێفووسلەم بەستەرە سوود وەربگرن.گرینگ نییە کە هەر بووتکردن بە USB installer درووستبکەن.
٤) دامەزراندنی فایلی رێمیکس لە سەر فلاش دەستی پێکرد

 

٥) کاتێک دامەزراندن واتە ژمارەی ٤ تەواو بوو، سیستەمی ویندۆز ریستارت بکە بەم جۆرە کە لەوێنەی خوارە دەیبینن کرتە لەسەر دوگمەی Reboot Now بکە .بەڵام دەبێ پێش هاتنە سەر ،لە بایۆس کۆمپیوترەکەت سیستەم لە سەر دەرگای USB بناسێت واتە یەکەمین بووت دەرگای USBیەکەت بێت.

 

٦) گەر بایۆس فلاشەکەت بە یەکەمین بووت بناسێت ،ئێستا سیستەمی کارپێکردنەکەت دێتە سەر بەڵآم دوو ڕەستەی هەیە
یەکەمین ڕەستە: بۆ بەشی مێوانە کە تەنها سیستەمی کارپێکردنەکە تاقی بکەنەوە.واتە گەر ئەپێک دامەزرێنی لە سەر ئەم بەشە، کاتی ریستارت وەک خۆی لێدێتەوە(guest mode )
دووهەم ڕەستە : دامەزراندی سیستەمی کارپێکردنی رێمیکس کە ئەپەکانت هەر دەمینێت لەم بەشە واتە لە سەر فلاشەکەت پاشکەوت دەبێت.(resident mode)

 

٧)پاش ئەوە کە بڕیارتان دا کام سیستەم بێتە سەر و کاری پێبکەن، ئەو کات چەند پرسیارێکاتان بۆ دامەزراندن لێدەکات، واتە هەڵبژاردنی زمان (Slect your language) و درووستکردنی پارتیشێن ، کە ئێوە لە سەر دوگمەی Next کرتە بکەن.ئینجا مەرجەکان قبوڵ دکەن(user agreement) و لە ئاکام کرتە لە سەر دوگمەی Start بکەن بۆ دامەزراندن.

 

 

٨) ئەمەش روخساری رێمیکس یان ئەندرۆیدی سەر لاپتۆپ یان کامپیوتری کەسیەکەت.

شریتی ڕەش لە لای ڕاست بەشی ئاگاداریە کە کاتی چاڵاکی ئەپەکان و هۆشیاری ئەپێک یان سیستەمەکەت دەردەکەوێت.

وێنەی خوارەوە بەشی مێنیۆیە واتە هەمان مێنیۆی start لە ویندۆز یان مێنیۆی application لە لینوکس.

ئەمەش هەر ئەو کنترۆڵپانێلەی ویندۆزە یان بەشی Settings لە لینوکس.(وێنۆچکەی ئاچەر لە سەر دێسکتۆپ)

ئەمەش بەروەبەری پەنجێرەکانە هەروەک ویندۆز لە فۆڵدێر ئێکسپلۆرێر!

 


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *