لەم بابەتە فێری ئەوە دەبین چۆن کرتەی ڕاست لە دێسکتۆپ و ئایکۆنەکانی دێسکتۆپ لە لینوکسی ئێلێمێنتری چاڵاک بکەین.هەر وا کە دەزنن بە شێوازی پێس گریمان نە کرتەی ڕاست چالاکە لە سەر دێسکتۆپ نە ئاکۆن یان وێنۆچکەکانی سەر ڕومێزی لینوکسی ئێلێمێنتری.
قۆناغی یەکەم :
دامەزراندیNautilus Dconf Tools کە بە دو شێواز دەتوانن
١- لەرێگای ترمیناڵ بەم فەرمانە :
sudo apt-get update sudo apt-get install nautilus dconf-tools
٢- لە رێگای ناوەندی دامەزراندنی نەرمەکالاکانی لینوکس و گەڕانی وەسەی Dconf لە خشتی گەڕان.
قۆناغی دووەم :
کردنەوەی dconf ڕۆیشتن بەم مەسیرە :
org → gnome → nautilus→ desktop
کرتەیێک لەو شتانە دەکەین کە پێمان خۆشە لەسەر دێسکتۆپ بیبینین.
قۆناغی سێهەم :
دەچینە ئەم مەسیرە :
org → pantheon → cerbere
زیادکردنی ڕەستەی ‘nautilus -n’ کە بەم شێوازەی لێدێت
[‘wingpanel’, ‘plank’, ‘slingshot-launcher –silent’, ‘nautilus -n’]
قۆناغی چووارەم :
ترمیناڵ دەکەینەوە ئەم وەشەی تێدا دەنووسین :
nautilus -n
ئەم مەسیرە پەیدا دەکەین لە dconf :
org → gnome → desktop → background
ئێستا لەسەر چوارچێوەی show-desktop-icons کرتەییک دەکەین.
ئینجا سیستەم ریستارت دەکەین.