لەم بابەتە ئێمە فێر دەبین کە چۆن کار بە فەرمانەکانی ئاستی دەستپێگەیشتن لە فایل و دایرێکتۆریەکانی گنو لینوکس بکەین.ئەم فەرمانە ناوی Chmodـە کە کورتکراوەی changes the file mode . لەم فەرمانە ئێمە سێ ڕۆڵمان هەیە واتە سێ نەخش
– u بۆ user واتە بەکارهێنەر .
– g بۆ group واتە گرووپ.
– وە o بۆ other واتە ئەوی تر.
پاش زانین ڕۆڵەکان دەبێ مۆڵەتپێدانەکان(permissions) کە سێ دانن بیاناسین:
– r بۆ رێدان بە خوێندنەوە.
– w بۆ ریدان بە نووسین.
– x بۆ رێدان بە جێبەجێکردن.
ئێستا بە وێنە فێر دەبین هەم رۆڵەکان و رێپێدانەکان لە ئاستی ترمیناڵ چۆن خۆیان دەنوێنن.
۱- مۆڵەتدان بە یەک کردار لەسەر file/directory :
گۆڕانی مۆڵەتدانەکە بۆ یەک بەکارهێنەر و مۆڵەتدانێک کە بە هێمای +
نیسان دەدریت .ئەم هیما مانای ئەوەیە کە بە بەکارهێنەر رێبدرێت یان مۆڵەتدانێک زیاد بکرێت.لە وێنەی خوارەوە ئیمە بە بەکارهێنەرێک مۆڵەتدانی executeـمان داوە تا هەر کارێک پێی خۆشە ئەنجامی بدا.
$ chmod u+x filename
۲-مۆڵەتدان بە چەندین کردار لە سەر file/directory :
بۆ ئەم مەبەستە بە بۆر(،) دەتوانین مۆڵەتدانەکان جودا بکەین چاو لە فەرمانەکەی خوارەوە بکەن.کە بەکارهێەر دەخوێنێت و گرووپ فایلەکە جێبەجێ دەکات :
$ chmod u+r,g+x filename
۳- سڕینەوەی مۆڵەتدانێک لە file/directoryـیێک :
لە وێنەکەی خوارەوە ئێمە خوێندنەوەو نووسین(read and write ) لە سەر فایل یان دایرێکتۆریێک دادەنین :
$ chmod u-rx filename
۴- گۆڕینی مۆڵەتدان لەسەر تەواوی رۆڵەکان لەسەر file/directory :
لە وێنەکەی خوارەوە ئێمە بۆ بەکارهێنەر ،گرووپ و ئەوی تر( user, group and others ) واتە هەمووان مۆڵەتدانی ئەنجامدان لەسەر فایل و دایرێکتۆری دەسەپێنین :
$ chmod a+x filename
۵-روونوسکردنی مۆڵەتدانی فایلێک بۆ فایلێکی دیکە.
ئازیزان ئێمە لەم وێنە دەتوانین کاتێک کە ئاستی مۆڵەتدانمان بۆ فایلێک رێکخست هەمان ئاست بخەینە سەر فایلێکی دیکە. بۆ وێنە ئێمە لە فەرمانی خوارەوە بە ئۆپشێن یان سویچی reference هاتین مۆڵەتدانی file1ـمان خستە سەر file2.
$ chmod --reference=file1 file2
۶-رێکخستنی مۆڵەتدان بۆ تەواو فایلەکان لە نێو دایرێکتۆرییک
بە ئۆپشێنی R- ئیمە دەتوانین مۆڵەتدانی دایرێکتۆریێک بە تەواو فایلەکانی نێوی بگۆڕین.
$ chmod -R 755 directory-name/
۷- گۆڕینی مۆڵەتدانی ئەنجامدان(execute) بۆ تەنها دایریکتۆریەکان(کاریگەری بە فایلەکانی نێوی نییە)
گەر ئێوە چەندین ژێر دایریکتۆریتان (sub-directories)لە نێو دایرێکتۆریێک هەیە و هەر کامێکیان فایلی تایبەت بۆ خۆیان لە ناوە.لەم فەرمانە ئێمە تەنها گۆڕانکاری مۆڵەتدان لە سەر دایریکتۆرییەکان دەدەین.
$ chmod u+X *