یەکەم شت کە پێویستە فێربین (جگەلە فێربوونی نووسینی فەرمانەکان) بریتییە لە چۆنیەتی وردبوونەوە لە سیستەمی پەرگەکانی لینوکس. لەم بابەتەدا ئەم فەرمانانە تاوتوێ دەکەین:

  • pwd – خستنەڕووی ڕێڕەوی ئەو بوخچەیەی کە تێیدا ڕاوەستاوی.
  • cd – گۆڕینی ئەو بوخچەیەی کە تێیدایت.
  • ls – خستنەڕووی ناوەڕۆکەکانی بوخچە.
تێگەیشتن لە داری سیستەمی پەڕگەکان

سیستەمەکانی هاوشێوەی یونیکس وەکو لینوکس پەڕگەکانی بەشێوەیەک ڕێکدەخرێت کە پێی دەوترێت ” پەیکەری سیستەمی پەڕگەکان”. واتا بوخچە و پەڕگەکان ڕێکخراون وەکو بنە دارێکی بە گەڵا. بوخچەی یەکەم لە سیستەمی پەڕگەکان پێی دەوترێت ڕەگ(root). بوخچەی ڕەگ/ڕیشە لە کۆمەڵێک بوخچە و پەڕگەی ناوخۆ پێکهاتووە، کە ڕەنگە ئەوانیش هەندێک  پەڕگە و بوخچەی تر لە خۆ بگرن. بڕوانە ئەم وێنەیەی خوارەوە بۆ زیاتر تێگەیشتن لە بنەداری ڕیشە (root tree):

 

ئەمە وەکو تێگەیشتن لە بوخچەکان کێ باوکی کێیە و کێ مناڵ و نەوەی کێیە، بەڵام مەرج نییە لەنێو سیستەمدا لەشێوەی دارێکی سروشتی ڕێکخرابێت، بڕوانە ئەم وێنەیەی خوارەوە کە بوخچەکان لە نێو سیستەمدا بەم شێوەیە دەردەکەوێت:

pwd – بوخچەی ئێستاکە

لەڕاستیدا بۆیە ناوم ناوە بوخچەی ئێستاکە چونکە ڕەنگە جیهانی ئایتی دا هەندێک زاراوە هەبن لە زمانی کوردیی مانای تەواوەتی نەبەخشن بە وەزیفەکە بۆیەش هەندێک جار پێویست دەکات ڕوونکردنەوەی زیاتر لەبارەی وشەیەک یان زاراوەیک بدەین، بوخچەی ئێستاکە مەبەستمان پێی ئەوەیە کە تۆ کاتێک لەنێو ترمیناڵدا دەجولێیت لە بوخچەیەک بۆ بوخچەیەکی تر کاتێک تۆ فەرمانی pwd دەنووسیت ئەوا ئەو شوێنەکەت دەخاتەڕوو کە لەکوێ ڕاوەستاویت بۆ وێنە :

sam@localhost:/media/sam$ pwd
/media/sam
sam@localhost:/media/sam$

گەر لە /media/sam وردبینەوە دەبینین درێژبۆتەوە تاکو بوخچەی root ! ڕەنگە ئیستا بپرسیت ئەی کوا root دیارنەکراوە، لە ڕاستیدا بوخچەی root  لە نێو ترمیناڵدا بە نیشانەکراوە، بەڵام نەک هەموو سلاشێک بەڵکو دوایین سلاش بریتییە لە ڕەگ – root، کەواتە لەم نمونەیەدا پێمان دەلێت تۆ لە بوخچەی sam ـیت کە دەکەوێتە بوخچەی home و ئەم بوخچەیەش  لە بوخچەی / یان root ـە. بڕوانە ئەم وێنەیەی خوارە کە لەهەمان شوێنداین بەڵام ئەمە بە شێوەی (GUI)ـە دەبینین لەسەرەوە ئاماژەی بەوە کردوە ئە ئێمە لە media/sam داین، وێنۆچکەکەی پێشەوەیان مەبەست پێی rootـە یان دوایین بوخچە یان باپیرە گەورەیان .

 

کەواتە هێل فەرمان هیچ وێنەیەک نابەخشێ تەنها نووسین بەدیار دەکەوێت، بۆیە پێویستە بە شێوازێکی تر بیربکەینەوە تا  وەک چۆن لە شێوازی GUI (شێوەی گرافیکی) شتەکان هەست پێ دەکەین، بەهەمان شێوەش لە CLI (شێوەی نووسین) درکی پێ بکەین، ئەویش بەهۆی فێربوون و تێگەیشتن لە فەرمانەکان دەتوانین بگەین بەم دەروازەیە.

ls – خستنەڕووی ناوەڕۆکی بوخچەی ئێستاکە

فەرمانی ls کە کورتکراوەی (list directory)ـیە، هەڵدەستێت بە خستنەڕووی ناوەڕۆکەکانی نێو ئەو بوخچەیەی کە ترمیناڵ پێی گەیشتوە.

sam@localhost:~$ ls
Desktop    examples.desktop  Music     Public     web course
Documents  Mobile Firmware   onioff    Templates  webdev
Downloads  monodev           Pictures  Videos
sam@localhost:~$

لە ڕاستیدا ئەم فەرمانە جگەلەوەی ناوەڕۆکەکانی نێو بوخچەی ئێستاکە پیشانبدات چەندان کرداری جوانتر هەن کە پێی ئەنجام دەدرێت لە بابەتێکی تر درێژەیی پێ دەدەینەوە.

 

 

cd – گۆڕینی ڕێڕەو

بەهۆی فەرمانی cd کە لە (change directory)ـەوە کورتکراوەتەوە بە واتای (گۆڕینی ڕێڕەو)، دەتوانین ڕێڕەوەکەمان لەنێو ترمیناڵدا بگۆڕین لە شوێنێکەوە/بوخچەیەکەوە بۆ یەکێکی تر. بۆ ئەم مەبستەش کاتێک بەنێو بوخچە و پەڕگەکانی نێو سیستەم دەخولێینەوە لێرەدا بێگومان لەڕێگای هەنگاونان بۆ پێشەوە و هەنگاونان بۆ دواوە ئەنجامدەدرێت. بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانین لەڕێگای (هێلی لار “/” + “ناوی بوخچە یان پەڕگە”) هەنگاوێک یان چەند هەنگاوێک ببڕین چ بۆ پێشەوە یان دواوە. نمونە بۆ یەک هەنگاو cd /Videos ، نمونە بۆ چەند هەنگاوێک پێکەوە  cd /opt/lampp/htdocs. لێرەدا ئەگەر تێبینی بکەن دەبینن هەنگاونان بۆ پێشەوەمان ئەنجام داوە.

لەم نمونەیەی خوارەوە بەرەو بوخچەی bin دەچین و دواتر فەرمانی pwd بەکار دەبەم بۆ ئەوەی شوێنەکەم پیشانبدات ئاخۆ لەکوێ ڕاوەستاوم.

sam@localhost:~$ cd /usr/bin
sam@localhost:/usr/bin$ pwd
/usr/bin
sam@localhost:/usr/bin$

هەروەها بۆ ئەوەی هەنگاونان بۆ دواوە ئەنجام بدەین کەواتە مەرجە هەنگاونان بۆ پێشەوە پێشتر ئەنجام درابێت ! بۆیەش نمونەی فرە هەنگاو دێنینەوە بۆ ئەوەی هەنگاونان بۆ دواوە ئەنجام بدەین، بڕوانە cd /opt/lampp/htdocs لێرەدا بۆ ئەوەی هەنگاونان بۆ دواوەتر ئەنجام بدەین ئەوا پێویستە ناوی ئەو بوخچەیە دیاربکەین بۆ نمونە ئەگەر بمانەوێ بگەڕێینەوە بوخچەی opt ئەوا دەنووسین cd /opt، هەر ئاوا بە ئاسانی، هەروەها ئەگەر بمانەوێت یەک هەنگاو بێینە دواوە دەتوانین “..” لەدوای cd بەکاربێنین وەک ئەگەر لە  sam@sam:/opt/lampp/htdocs$ ڕاوەستابین بە بەکارهێنانی یەکجار cd .. دەبینین هەنگاوێک دێتە دواوە، هەروەها بە بەکارهێنانی cd .. یێکی تر دەبینین هەنگاوێکی تر دێتە دواوە و بەم شێوەیە دەتوانیت تا بوخچەی ڕەگ شۆڕبیتەوە. بڕوانە ئەم نمونەیەی خوارەوە کە تێیدا بە ڕوونی دیاردەبێت.

sam@sam:/opt/lampp/htdocs$ cd ..
sam@sam:/opt/lampp$ cd ..
sam@sam:/opt$ cd ..
sam@sam:/$

بەبەکارهێنانی هێمای (-) دەتوانیت لەهەر کوێیەک بیت ڕاستەوخۆ بگەڕێیتەوە ماڵەوە، بڕوانە ئەم نمونەیە

sam@sam:/opt/lampp/htdocs$ cd -
/home/sam
sam@sam:~$ ls
Desktop    Downloads         Music     Public       Templates
Documents  examples.desktop  Pictures  Release.key  Videos
sam@sam:~$ 

هەروەها ڕێگایەکی تر کە ئەویش بریتییە لە بەکارهێنانی هێمای ئیفینیتی (~) پێش ناوی خاوەن ماڵ home user کە ڕاستەوخۆ بازدەداتە سەر ئەو بوخچەیە بەبێ ئەوەی بەڕێزبەندی یان هەنگاو هەنگاو بڕۆیت بۆ ماڵەوە، بڕوانە ئەم نمونەیە

sam@sam:/opt/lampp/htdocs$ cd ~sam
sam@sam:~$

 

ڕاستییە گرنگەکان لەبارەی ناوی پەڕگەکانەوە
  • ئەو ناوانەی کە بە (خاڵ – dot) دەستپێدەکات بریتیین لە پەڕگەی شاراوە، واتە فەرمانی ls ناتوانێت پەڕگەکە بخاتەڕوو مەگەر -a بۆ زیاد بکەین، واتە بەم شێوەیە ls -a ، سەرنجی ئەم وێنەیەی خوارەوە بدە کە تێیدا لە ترمیناڵ و لە بوخچە پەڕگەکان بەدیار کەوتون، بەڵام چونکە لە ترمیناڵ ls -a بەکارهاتووە دەبینین پەڕگە شاراوەکانیش بەدیارکەوتون، کەچی لە بوخچەی ئاسایی تەنها پەڕگە و بوخچە ئاسایی(نە شاراوەکان) خراوەتەڕوو – هۆکارەکەش ئەوەیە کە لە شوێنی گشتی (دەرەوەی ترمیناڵ) کردارەکان لەشێوەی دەسەڵاتی بەکارهێنەر یاخود دەسەلاتێکی بنەڕەتی ئەنجام دەدرێن.

 

  • ناوی پەڕگە و فەرمانەکان لە سیستەمی لینوکس هاوشێوەی یونیکس هەستیارە لە باری پیتەکان (گەورە و بچوک)، ئەم دوو ناوە “File1” و “file1” دوو پەڕگەی تەواو جیاوازن لە یەکتر.
  • هەرچەندە لینوکس پاڵپشتی ناوە درێژەکان دەکات ئەوانەی کە لە پیت و هێما و بۆشایی پێکهاتوون، بەڵام تەندروستر وایە کە (-) و (_) و (.) بەکاربێنین، بۆ نمونە کاتێک ناوی پەڕگەیەک لە دوو وشە یان زیاتر پێکدێن بە بۆشایی لێکیان جیا مەکەرەوە، بەڵکو بەهۆی بۆشایی خوارەوە (_) ناوەکان لێک جیابکەرەوە.

قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 192

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=730

QR Code For:  دەروازەی ۲ – وردبوونەوە لە سیستەمی پەڕگەکان

بەکارهێنانی wget بۆ داگرتنی پەڕگە لە لینوکسدا
2024/04/13

پێکردنی گڵۆپی پشت تەختەکلیل
2022/12/08

چاککردنەوەی گروب (GRUB) دوای نوێکردنەوەی ویندۆز
2022/11/24

ئایە لینوکس بژاردەیەکی دروستە؟
2022/10/20

کاراکردنی کردنەوەی قوفڵ بە دەموچاو (Face Unlock)
2022/10/13

چۆنێتی گەڕاندنەوەی زانیاری ونبوو و سڕاوەکان
2022/08/17

چۆنیەتی دامەزرندنی چوارچێوەی Ionic
2022/07/19

پەیوەندی بە لینوکسی ئۆبونتو لە ویندۆز١١
2022/06/07

دامەزراندنی وۆردپرێس لە سەر ویندۆز ١١
2022/06/04

دامەزراندنیphpMyAdminلەسەر ویندۆز١١
2022/06/03

نوێکارییەکانی ئوبونتوی ٢٢،٠٤
2022/04/19

بۆچی پێویستە واز لە ویندۆز بێنیت و لینوکس بەکار بهێنیت؟
2022/02/27

دەستپێگەیشتن بەSambaـی ئوبونتو لە ویندۆز١١
2021/09/07

دامەزراندنی OwnCloudلەسەر ویندۆز١١
2021/09/06

دامەزراندنی ژێرسیستەمی ویندۆز بۆ لینکوس
2021/09/05