رێنمایی دامەزراندنی نەرمەکالا بە فەرمانی APT لە ئوبونتو

هەروا کە دەزانن ئوبونتو (Ubuntu)کەڵە دابەشکراوەیە کە جیهانی گنو لینوکس بە خۆیەوە دیەتی و هەروا هاورێیەتی لە بواری کارپێکردن بۆ بەکارهێنەر زۆر بەنازە.گەر ئێوە بەکارهێنەرێک بن کە بەدابەشکراوەکانی ئوبونتو و خۆدی ئەم دابەشکراوەی دێبیانە کارتان کردبێت بە دڵنیایەوە لەگەڵ فەرمانی apt-get ئاشنایەتی باشتان هەس وەک فەرمانەکانی ” apt-get update” – “apt-get upgrad”.لەم بابەتە  زانیاریێکی فرەترتان لۆ ئەم فەرمانە پێدەدەین کە پێم وابێت تائێستا بەشێکتان نبیستبێت.

فەرمانی APT چییە ؟

APT کورتکراوەی “Advanced Package Tool”ـە کە بۆ بەرێوەبردنی پاکەتەکانی نەرمەکالاو ئەپەکان(packages) لە نێو ئوبونتو بەکار دەبرێت.هەر وا دەزانن ئوبونتو خۆی لە دابەشکراوەیێکی دیکە بەناوەی دێبیان(Debian) درووستبووە.دێبیان بەرێوەبەری پاکەتی جیاوازی بەناوی DPKG ـیە کە APT لەسەر DPKG درووستکراوە کە هاورێیایەتی بەکارهێنەران بۆ بەرێوەبردنی پاکەتەکان باشتر دەکات.
ئێوە دەتوانن پاکەتەکان بە فەرمانی APT دامەزرێنن،بیسڕنەوە یان بەڕۆژی بکەن.تەنانەت دەتوانن بۆ پاکەتێک بگەرێن بۆ دامەزراندن.

بەرێوەبردنی پاکەتەکان بە فەرمانی apt-get :

ئازیزم ئێوە دەتوانن بە فەرمانی apt-get پاکەتەکانی نێو سیستەمەکەتان بسڕنەوە،دایمەزرێنن یان بەرۆژی بکەن.APT بەکاردەبرێت بۆ زانیاری خۆماڵی پاکەتەکانی نێو سیستەم واتە گەر بەڕۆژ بوونەوەیێکی پێویست بێت بە سیستەمی کارپێکردنەکەمان دەڵێت.هەروا ئاگادارمان دەکات کە سیستەمەکە بۆ بەرۆژ بوونەوەی زانیاری پاکەت بەخێرایی پیویستی هەیە تا پاکەتەکان بتوانن لە بواری خێرایی و ئاسایش سالم  تەندروست بن.بۆ بەڕۆژ بوونی زانیاریەکانی پاکەتەکان بە فەرمانی APT دەتوانن لەم فەرمانەی خوارەوە سوود بگرن:

sudo apt-get update
 بەڕۆژ بوون بە سێ جۆرە :

Hit : واتە هیچ گۆڕانکاری لە دوایین بەرۆژ بووەکان مەدە.
Ign : واتە پاکەتەکان کە نەتناسیوە چاویان لێداپۆشە.واتە ئەم پاکەتانە پێویستیان بە بەرۆژ بوونەوە نییە.یان هەڵەی جکۆلە دەدەن کە جێگای نگەرانی نییە.
Get : ئەم فەرمانە واتە کە پاکەتەکە زانیاری نوێی هەیە وە APT خەریکی داگرتنی بە بەڵام پاکەت بەرۆژ نابێتەوە.

بە فەرمانەکەی سەرەوە ئێوە نەرمەکالا بەرۆژ دەکەن هەروا ناوەڕۆکی ئوبونتوش واتە لینوکسیش ئامادەی بەرۆژ کردن بۆ نەرمەکالا دەکەن.

بەرزکردنی(Upgrade) پاکەتێکی تایبەت

 

کاتی وا هەیە کە ئێوە پێتان خۆشەکە پاکەتێک بەرز بکەنەوە  نە تەواوی سیستەم بۆ ئەم مەبەستە APT ڕێتان پێدەدات کە بە فەرمانەکەی خوارەوە ئەم کارە ئەنجام بدەن:

[sudo apt-get upgrade [package-name

ئەم بەستەیە بۆ بەرزکردنەوەی پاکەتیکی تایبەتە کە دەتوانن بە وشانێکی دیکەیش بیگۆرن.

فەرمانی Dist-Upgrade

APT هەروا فەرمانێکی کەمێ زیرەکتری هیە کە دەتوانێت لە ژینگەیێک لە نەرمەکالا یان پاکەت بەڕۆژ بکاتەوە .ئەم ئامێرە ناسراوە بە dist-upgrade . کە فەرمانەکە بە شێوازی خوارەوەیە

sudo apt-get dist-upgrade

ئەم فەرمانە زۆر جا دەبێتە هۆکارێک کە لە کاتی بەرۆژ کردنەوە پاکەتەکانی دیکە دەسڕێتەوە واتە تائەو شوینە کە پێویستی گرینگتان نەبوو کەڵکی ڵیوەرنەگرن.

تێکڵاو کردنی فەرمانەکان

زۆر جار نووسینی چەند فەرمان بێتاقەتمان دەکات بۆ وینە پاکەتیک بەڕۆژ دەکەین پاش تەواو بوون دەبێت بەرزیبکەینەوە ئەمە هەم کات دەخایەنیت هەم دەبێ فەرمانیکی دیکە بنووسین بۆ ئەم مەبەستە ئێمە دین هەر دوو فەرمانەکە بە هێڵیک دەنووسین.بەکورتە لەفەرمانەکەی خوارەوە سەرەتا پاکەتەکەمان بەرۆژ دەکەین ئینجا بەرزی دەکەینەوە :

sudo apt-get update -y && sudo apt-get upgrade -y

لە فەرمانەکەی خوارەوە هەم بەرۆژ بوون هەم بەرزکردنەوە بە ریزبەندی ئەنجام دەدریت.

گەڕان بۆ پاکەتێک

APT زۆر فەرمانێکی بەسوودە بۆ پەیداکردنی پاکەتەکان .بە ئۆپشێنی  apt-cache ئێمە زۆر بە ئاسانی دەتوانین کە کتێبخانەی پاکەتەکان بدۆزینەوە.بۆ پەیداکردنی پاکەتێک ئێوە دەتوانن لەفەرمانەکەی خوارەوە سوود بگرن:

[apt-cache search [search term

 

لەوێنەکەی سەرەوە ئێوە دەتوانن زانیاریێک لە ئەو پاکەتە کە گەرەکتانە فەرمانی APT پەیدای بکات نیشان بدرێت.لە فەرمانەکەی سەرەوە ئێوە ناوی پاکەتەکە دەبێ بنووسن.

بەڵام بۆ پەیدا کردنی پاکەتێک دەتوانی لە فەرمانەکەی خوارەوە سوود بگریت:

[apt-cache pkgnames [search term

 

بۆ ئەوە کە لە پاکەتێک سوود بگریت دەتوانیت فەرمانەکەی خوارەوە بنووسیت.کە زانیاریێکی فرەت لە پاکەت پێدەدات

[apt-cache showpkg [package name

هەروا لە وینەی خوارەوە دەیبینن فەرمانەکەی سەرەوە وشانی پاکەتتان بە زانیاری فرە پێ نیسان دەدات کە دەتوانێت زۆر بەسوود بێت بۆ ئەوە کە پاکەتێک دامەزرینن یان بەرۆژی بکەنەوە.

 

دامەزراندن و سڕینەوەیە پاکەتەکان بە فەرمانی APT

هەروەک فەرمانی sudo apt-get update پێشتر دەربارەی خویندمان. زۆر دەگمەنە کە بەکارهێنەرانی گنو لینوکس ئەم فەرمانەیان نەنووسیبێت.

بۆ دامەزراندنی هەر نەرمەکالا یان پاکەتێک لە ترمیناڵ بە فەرمانیAPT ئەم فەرمانە  لەگەڵ نێوی ئەو پاکەتە کە گەرکمانە دایمەزرێنین، دەینوسین.

[sudo apt-get install [package name

بۆسڕینەوە بە یارمەتی فەرمانی APT وەک فەرمانەکەی خوارەوە کردار دەکەین

[sudo apt-get remove [package name

لە وینەکەی خوارەوە فەرمانی یەکەم بۆ دامەزراندن(من ئەم پاکەتەم دامەزراندووە پێشتر) وە فەرمانی دووهەم بۆ سڕینەوەی پاکەت یان نەرمەکالای “notepadqq”

 

بۆ زانیاری فرەتر لەبارەی فەرمانیAPT

بۆ ئەوە بە باشی زانیاریتان لەسەر فەرمانی APT بەدەست بینن و ئۆپشێن یان سویچەکانی بزانن ئەوە لە فەرمانەکەی خوارەوە سوود دەگرن.کە دەتوانێت بێجگە لەم چەند فەرمانە کە باسمان کرد شتی دیکەتان فێر بکات.

man apt


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *