فیلمی شۆڕشی سەرچاوەکراوە

له‌لایه‌ن

لە

ئەم فیلمە بەرهەمەی ساڵی ٢٠٠١.ز کە پلەی ٧.٣ی لە ١٠ لە IMDb هەیە.
ناوەڕۆک لەسەر ئەوە دەدوێ کە چۆن لەو زەمەنە کە مایکرۆسۆفت دەستی بە سەر کۆمپیوترەکان گرتبوو،زۆر یەک لە کارناسان لەم باروو دۆخە ناڕازی بوون… لە ئاکام هاککەر و کارمەندێکی MIT بە ناوەی ڕیچارد ستۆڵمەن شۆرشێکی هەڵگرساند.فەلسەفەی ئەم شۆڕشە ئەوە بوو کە هەر کەس مافی هەیە لە نەرمەکالاکان بە شێوازی خۆڕایی و ئازاد سوود بگرێت، لە ئاکام بەڕێز ستۆڵمەن درۆشمی “نەرمەکالای ئازادی” سەر دا ، لینوس تۆرۆڤاڵدز و زۆر یەک لە هاککەرەکان و شارەزایانی بەرنامە داڕێشتن لکان پێیان.
ئەم دروشمە لە کۆتایی بوو بە “نەرمەکالای سەرچاوەکراوە” کە لە ژێر یاسا یان مۆڵەتدانی “گنو” کە لە لایەن ستۆڵمەن نووسرا بوو، هاتە نێو گۆڕەپانی جیهانی ئایتی.

ئەو کەسانە کە لەم فیلمە نەخشیان گێڕا :

١) لینوکس تۆرۆڤاڵد : خولقێنەر و داهێنەری کێرنێڵ یان ناوەڕۆکی لینوکس.
٢) ریچارد ئێم ستۆڵمەن :خولقێنەر و فیلسووفی پرۆژەی گنو.
٣) ئێریک ڕیمۆند : هاککەر و نووسەری کتێبی “کڵێساو و بازار”.
٤) بڕووس پێرنێس : نووسەری کتێبی پێناسەی سەرچاوەکراوە.
٥) مایکڵ تیمەن:بەڕێوەبەری پرۆژەی سیگنوس یا سیگنێس.
٦) لێری ئەگۆستین : بەڕێوەبەر بونیاتنەری کۆمپانی ڤی.ئەی لینوکس.
٧)برایان بڵەندۆف:بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاپاچی.
٨) دانی بارێنز :کارمەندی پلە ٤ی رێد هەت.
٩) فرانک هێکر : ئەندازیاری کۆنەی کۆمپانیای نێتسکەیپ(موزیلای ئێستا).
١٠ ) …
ستۆڵمن دەڵێت:
” ئامانجی من تەنها باشتر کردنی کۆمەڵگا بوو بەڵام بە شێوازێکی هۆشمەندانە ”
زۆرتر لە ١٢٠٠ هێڵم وەرگێرا لە فارسی و ئینگلیزی،کوردیم زۆر باش نییە گەر هەڵەیێکی تێدا بوو بە ئیمەیلەکەم ئاگادارم بکەن با باشتری بکەمەوە گەر نا خۆت درووستیبکەو بڵاوی بکەرەوە.
پێشکەش بە هۆگرانی گنو/لینوکسی کوردەواری.

داگرتنی ڤیدیۆ لە گووگڵ درایڤ داگرتنی ژێرنووس


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *