جیاوازی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەو خۆڕایی

پێشەکی :

وشەی “Ware” لە جیهانی کۆمپیوتر بە گوێمان ئاشنایە ، مانای ئامرازی لە خۆ گرتووە.ئەم وشە لەگەڵ زۆر وشەی دیکە بەکار دەبردرێت کە هیچ پەیوەندی لەگەڵ کۆمپیوتر نییە.بەڵام نەرمەکالا یان نەرمەواڵە یان سۆفتوێر(Software)لەگەڵ دوو وشەی دیکە چ جیاوازییێکیان هەیە ؟ واتە نەرمەکالای ئازاد(Freeware) و نەرمەکالای سەرچاوەکراوە(Open Source Software) ؟

وشەی “Ware” کە وەرگێڕاوەتە سەر “ئامراز” لەگەڵ وشەی دیکە دێت کە لەم بابەتە ناگونجێن، هەر چەند ئەم وشە واتە وێر مانای کالا دەدات و لەگەڵ وشەکانی دیکەش هاتووە.بۆ وێنە وشەی “Silverware” لە دوو وشە پێکهاتووە “Silver” واتە نوقرە و وێریش واتە کالا بە کۆی دوو وشە مانای ئامرازی نوقرەیی دەدات یان نوقرە فام ،…هتد.

وشەی “Ware” لە نێو “Software” وا بڕیاردراوە کە ئەم ئامرازە یان نەرمەکالا لە سەرەتاوە بفرۆشرێت.هەر چەند لەسەرەتاوە وشەی ئامراز”Ware”زۆر بەکاردەبرا وەک : نەرمەئامراز یان نەرمەکالا یان نەرمەواڵە، ڕەقەکالا یان ڕەقەواڵە، نەرمەکالای ئازاد (Freeware)، ئامرازی هاوبەش یان کالای هاوبەش (Shareware)، بەد ئامراز،هەرزەکالا(Malware)، ئامرازی سیخۆری یان نەرمەکالای سیخۆری (Spyware) وە …هتد.

ئێستا پاش ئەوە کە زانیمان مانای “ware” چییە ! باش وایە بگەرێینەوە بۆ پرسیارەکەمان کە جیاوازی نەرمە ئامرازی ئازاد یان نەرمەکالای ئازاد و سەرچاوەکراوە چییە ؟

نەرمەکالای ئازاد بۆ ئەمە درووست بووە کە ناوی کۆمپانیا ، یان شەریکەیێک یان شرکەتێک بخاتە سەر زمان و ئاوازەی زۆر بکات.بۆ وێنە ئەو کۆمپانیانە کە دژە ڤایرۆس درووستدەکەن و بە شێوازی خۆڕایی لە بەردەستی بەکارهێنەرانی دادەنن وەک AVG و McAfee هۆکاری سەرەکی و پشتی ئەم کارە ئەوەیە کە مێشکی بەکارهێنەر بەڵای رێکلامی کۆمپانیاکەیان ڕابکێشن.سیاسەت ئەمەیە کە بەکارهێنەر سەرەتا هان بدەن بۆ کارپێکردن بە نەرمەئامرازە خۆڕاییەکە ئینجا هەوڵ بدەن قانعی بکەن بۆ کڕینی نەرمەکالاکەیان.واتە لە شێوازی تاقیکردن دەریانبێنن.هەر چەند کە ئەم نەرمەکالانە خۆڕایین و بەڵاش بەڵام هەموو ئیمکانات و تواناییەکانیان لەبەردەستی کاربەران(Users) بەتەواویی نییە.خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئێوە ناتوانن یان بەکارهێنەر ناتوانێت هاوبەشی بکات.

جۆرێکی دیکە لە نەرمەکالا یان نەرمەئامرازمان هەیە بەناوی “Shareware” واتە ئامرازی هاوبەش ،ئەم نەرمەکالانەش وشانێکی لە بەردەستی بەکارهێنەرە بەڵام رێی پێنەدراوە کە بڕوانامەی لەبەردەستبێت یان بیفرۆشێت.خاڵێکی دیکە لەم نەرمەکالانە ئەوەیە کە کۆدەکان یان باشتر بڵیین سەرچاوەکانیان داخراوەن و کراوە نیین.بە کورتە نەرمەکالاکانی سەرەوە واتە “Freeware” و”Shareware” هەرچەند لەبەردەستی بەکارهێنەرن بەڵام سنووری زۆریان لەسەرە.

باسی لایسنێس یان بەڵگەی مۆڵەتدان یان رێپێدان لە نەرمەکالامان کرد، بێڵێن لەگەڵ ئەم چەند لایسنێس یان بەڵگە رێپیدانانەش زانیاریێکمان بێت. بڕوانن بەشێک لە مۆڵەتپێدانەکان وەک GPL، لایسنێسی ئاپاچی (Apache Lisencse)، لایسنێسی MIT ولایسنێسی BSD بوونی هەیە،هەرچەندە کەمێ جیاوازن لەیەک بەڵام ئازادی،سوودوەرگرتنی گشتی،بڵاوکردنەوە،گۆڕانکاری و دەستتێوەردان(دەستکاری)،فرۆشی نەرمەکالای لایسنێس کراوە یان مۆڵەتپێدراوە بە شێوازی سەرچاوەو باینێرییە بۆ بەکارهینەران هەیە. ئەمەش ئاستی پێشکەوتنی نەرمەکالا بەرزتر دەکات وەک نەرمەکالاکانی گووگڵ بۆ وێنە ئەندرۆید،هۆشی زیرک لە مەکینەی ماڵەوە و… .

هەر نەرمەکالایێک دەتوانێت سەرچاوەکراوە بێت بەو مەرجە کە بەرنامەنووسەرەکە یان کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەکەی لایسنێس یان مۆڵەتدانەکەی بۆ هەر گۆڕانکاریێک بە بەکارهێنەری دابێت و کۆدەکانی درووستکردنی نەرمەکالاکەی بۆ هەمووان بڵاوکردبێت.سەرچاوەکراوە هۆکارێکە بۆ کراوەتر کردنی جیهانی دەورووبەرەکەمان و هەنگاوێکی فرەتر بەرەو پێشکەوتنە.

بە کورتە هەرکات بەرهەمێکی نوێتان لە نۆتێکی موسیقا تاکوو بەرنامەیێکی چکۆڵەی کۆمپیوتر یان هۆنراوەیێکی خۆماڵیتان نخشاند ،گەر پێتان خۆش بوو سەرچاوەکراوەی بکەن تاکو کەسانی دیکەش پێشی بخەن .ڕێبدەن بیرۆکەکان بۆ باشترن کردنی بەرهەمەکەتان، تەنها لە ئێوە کۆ نەبێتەوە بەڵام ئاگاداری جۆری لایسنێس یان مۆڵەتدانەکە ببە کە بۆی هەڵدەبژێریت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *