ReactOS سیستەمێکی کارپێکردنی سەرچاوەکراوەیە کە لە ئەندایاری(مێعماری ) لینوکس و یونیکس سوود وەر ناگرێت بەڵکوو تەنها لە سەر بنەمای مێعماری ویندۆز NT درووستکراوە.مەبەست لەم پرۆژەیە دروستکردنی سیستەمێکی کارپێکردنە کە بتواێت لەگەڵ نەرمەکالاکانی باینێری(binary) خۆی رێکبخات.ئەمەش دەبێت هۆی ئەوە کە نەرمەکالاکان و درایڤەکانی ویندۆس لەسەری دابمەزرێت. تەنانەت هەستی کارکردن بە ویندۆزێکی سادە لە بەکارهێنەرانی زیندوو دەکاتەوە.
ئەم سیستەمی کارپێکردنە رێدەدات بە بەکارهێنەران کە لەسیستەمێکی خۆرایی و سەرچاوەکراوە کەڵک وەربگرن بێ ئەوە پارەی بڕوانامە بدەن.ئەم سیستەمە زۆرتر لە 9 ملیۆن کۆدی بۆ نووسراوە. 6 ملیۆن بار دابەزاندنی لە 100 وەڵاتی جیهان بووە.
– کەمینەی تایبەتمەندیەکانی بۆ وەگڕخستن :
- 98 مێگابایت ڕام(RAM).
- 700 مێگابایت هارد (HDD).
-بە دوو شێواز دەتوانن دایبگرن: