لەدەستپێکدا “نەخێر”.
هەرکۆمپیوتەرێک پەیوەست بکرێت بە هێلی ئینتەرنێتەوە ئەوا پارێزراونیە! لە بەرامبەر ڤایرۆس و نەرمەواڵە نەخوازراوەکان ! و هەروەها ئەم وتەیەش بۆ هەموو سیستەمێکی کاپێکردن ڕاستە.، دەربارە سیستەمی کارپێکەری لینۆکسیش هەوڵدەدەین لەم بابەتەدا چەند ڕونکردنەوەیەک بدەین لەسەر ڤایرۆس و نەرمەواڵە زیانبەخشەکان و بۆ فێرخوازان بخەینەڕوو.، دەکرێ چەند پرسیارێک بکەیەن و هەروەها لە هەمان کاتیشدا وەڵامیان بدەینەوە…
1.ئایا سیستەمی لینۆکس توشی ڤایرۆس و نەرمەکاڵا زیانبەخشەکان دەبێت؟
وەکو وتمان کە هیچ سیستەمێکی کارپێکەری بەتەواوی پارێزراو نیە بۆیە دەکرێت کە سیستەمی لینۆوکسیش تووشی ڤایرۆس و نەرمەکاڵە زیانبەخشەکانبێت بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر کەمتر بەبەراورد لەگەڵ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆس،بەڵام لەڕاستیدا لە سیستەمی لینۆکسیشدا دەکرێت نەرمەواڵەی زیان بەخش هەبن کە زیان بە فایلەکانی سیستەم دەگەیەن یاخود جاسوسی و سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەراوە دەکەن بۆنموونە یەکێ لە نەرمەواڵە زیانبەخشەکان بەناوی (Linux.Ekoms.1) کە لەلایەن دژەڤایرۆسی رووسی (دکتۆری تۆڕ-Dr:Web) دۆزرایەوە ،کە ئەم نەرمەواڵەیە وێنەی شاشەی بەکارهێنەرانی دەگرت لە هەر ٣٠ چرکەیەکدا و هەروەها دەیتوانی بۆماوەیەکی کاتی دەنگی بەکارهێنەرەکە تۆماربکات دواتر ڕەوانەی سێرڤەرێکی دیاری کراوی بکات لەکاتی پەیوەست بوون بە هێڵی ئینتەرنێت.
دەتوانن درێژەی تەواوی بابەتەکە دەربارەی نەرمەواڵە زیانبەخشکە لە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمی دژە ڤایرۆسی ڕووسی (دکتۆری تۆڕ-Dr:Web) بخوێنەوە :

http://vms.drweb.com/virus/?i=7924647&lng=en

2.ئایا سیستەمی لینۆکس توشی نەرمەواڵە زیانبەخشەکانی سیستەمی ویندۆس دەبێت؟
یەکێ لە گرفتەکانیترکە ڕوبەرووی بەکارهێنەرانی سیستەمی لینۆکس دەبێتەوە ئەوەیە کە بەتەواوی ناتوانن هەموو ئەم نەرمەکاڵایەیان دەستبکەوێت کە لەسەرسیستەمی ویندۆس هەن یان هەر ناتوان جێگرەوە کانیشیان دەست بخەن! بۆیە بەشێک لە بەکار‌هێنەرانی سیستەمی لینۆکس پەنادەبەنە بەر نەرمەکاڵای (Wine یا PlayOnLinux) کە ئەمانە دوولە بەناوبانگترین ئەو نەرمەکاڵایانەن کە بەکاردێن بۆ بەکارخستنی نەرمەکاڵاکان و یاریەکانی سیستەمی ویندۆس لە سەرە لینۆکس، بەهۆی ئەمەشەوە بەکارهێنەری لینۆکس توشی گرفت دەبێتەوە چونکە بەهۆی نەرمەکاڵایی یاریدەدەرەوە دەتواندرێت بەشێک لە ڤایرۆس و نەرمەواڵە زیانبەخشەکانی سیستەمی ویندۆس چالاکبن لەسەر سیستەمی لینۆکس..

٣.ئایا سیستەمی لینۆکس نەرمەکاڵای بەرگری کردن (دژە ڤایرۆسی هەیە)؟
“بەڵێ”.
سیستەمی لینۆکسیش دژە ڤایرۆسی هەیە ،وەکو باسمان کرد کە سیستەمی لینۆکسیش پارێزراو نیە لە نەرمەواڵەزیانبەخشەکان جا بەهەر ڕێگایەک توشی سیستەمەکە بێت بۆیە بەشێک لە کۆمپانیاکانی پەرەپێدەری دژە ڤایرۆسەکان هەستاون بە دروست کردنی دژەڤایرۆس بۆئەم سیستەمە لەم بابەتەدا ئاماژە بە کۆمەڵێک دژە ڤایرۆس دەکەین کە قەبارەیەکی کەم و سودێکی باشیان هەیە بەتایبەتی بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکان سیستەمی ویندۆس کە بەهۆی نەرمەکاڵای (Wine) وە چالاک دەبن:

١.دژە ڤایرۆسی بەناوبانگی سەرچاوەکراوەی (clamav):
دامەزراندن لە ڕێگەی تێرمیناڵەوە بۆ ئۆبنتوو:
apt-get install clamav
یا سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی بکەن لەڕێی ئەم بەستەرەوە:
http://www.clamav.net/downloads
٢. دژە ڤایرۆسی بەناوبانگی(comodo) بەستەری ماڵپەڕ:
https://www.comodo.com/home/internet-security/antivirus-for-linux.php
هەروەها بۆ دابەزاندنەکەشی ڕاستەوخۆ بە کردنەوەی بڕگە داگیراوەکە لە ڕێگای کۆگای ئۆبنتووە دەتوانی دای بمەزرێنی.

٣. دژە ڤایرۆسی بەناوبانگی(sophos) نەستەری ماڵپەڕ:

https://secure2.sophos.com/en-us/products/free-tools/sophos-antivirus-for-linux/download.aspx

ڕێنمای و خۆپاراستن:
بۆئەوەی وەکو بەکارهێنەرێکی سیستەمی لینۆکس بەدووربی لە هەرکێشە و گیروگرفتێک ئەوا هەتا بۆت دەکرێت پەیڕەوی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بکە:
١.هەمیشە نەرماکەڵاکان لە کۆگای ئۆبنتوو دابگرە یا لە ماڵپەڕی سەرەکی گەشەپێدەرەکە و دڵینا بەوە کە پڕۆگرامەکە کێشەی نیە.
٢.هەمیشە نوێکاریەکانی سیستەم بەخێرای دابگرە.
٣.ئاگاداری بەکارهێنانی کۆماندەکانی تێرمیناڵبە و کاتێ کە زانیاری تەواوت دەربارەی کۆماندەکە نەبوو بە کاری مەهێنە.
٤.دیواری ئاگرین چالاک بکە لە رێگەی تێرمیناڵ بەم کۆماندە (بۆ ئۆبنتوو):
sudo ufw enable
٥.(هەردوو openJDK and Oracle Java) لە براوسەرەکەت ناچالاک بکە!،تەنیا بۆ کاتی پێویست نەبێت ئەگەرنا چالاکیان مەکە.
٦.بەوریاییەوە (Wine) بەکاربێنە.
٧.کە پارێزگاری زیاترت دەوێت سەردانی ئەم بەستەرانە بکە بە پێی ئەو جۆرە دابەشکراوەی کە بەکاری دێنی:

Ubuntu: https://wiki.ubuntu.com/BasicSecurity
openSUSE: https://activedoc.opensuse.org/book/opensuse-security-guide
Fedora: https://fedoraproject.org/wiki/SecurityBasics
Arch: https://wiki.archlinux.org/index.php/security
CentOS: http://wiki.centos.org/HowTos/OS_Protection
Sabayon: https://wiki.sabayon.org/?title=En:Security


قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 192

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=887


بەکارهێنەر و گروپەکان
2025/05/19

بەکارهێنانی wget بۆ داگرتنی پەڕگە لە لینوکسدا
2025/05/02

پێکردنی گڵۆپی پشت تەختەکلیل
2022/12/08

چاککردنەوەی گروب (GRUB) دوای نوێکردنەوەی ویندۆز
2022/11/24

ئایە لینوکس بژاردەیەکی دروستە؟
2022/10/20

کاراکردنی کردنەوەی قوفڵ بە دەموچاو (Face Unlock)
2022/10/13

چۆنێتی گەڕاندنەوەی زانیاری ونبوو و سڕاوەکان
2022/08/17

چۆنیەتی دامەزرندنی چوارچێوەی Ionic
2022/07/19

پەیوەندی بە لینوکسی ئۆبونتو لە ویندۆز١١
2022/06/07

دامەزراندنی وۆردپرێس لە سەر ویندۆز ١١
2022/06/04

دامەزراندنیphpMyAdminلەسەر ویندۆز١١
2022/06/03

نوێکارییەکانی ئوبونتوی ٢٢،٠٤
2022/04/19

بۆچی پێویستە واز لە ویندۆز بێنیت و لینوکس بەکار بهێنیت؟
2022/02/27

دەستپێگەیشتن بەSambaـی ئوبونتو لە ویندۆز١١
2021/09/07

دامەزراندنی OwnCloudلەسەر ویندۆز١١
2021/09/06