ئاشنایی لە بارەی دایرێکتۆری لینوکس

له‌لایه‌ن

لە

لەم بابەتە ئێمە ئاشنا دەبین لەگەڵ فایل سیستەمەکان هەروا بەرزترین ئاستی دەستپێگەیشتن لە دایریکتۆریەکانی لینوکس.

لە ویندۆز ئێمە بوخچە(فۆلدێر)مان هەیە بەڵام لە لینوکس ئێمە داریکتۆریمان هەس.

 

١- ROOT/

  • ئەم دارێکتۆرییە بەرزترین پلەی هەیە.واتە لە دەرەوەی ئەم دایرێکتۆترییە شتێکمان نییە.
  • تەناها بەکارهێینەری ڕووت دەتوانێت دەستی بەم دایرێکتۆرییە بگەیینێت.
  • تکایە ئاگادار بە کە داریکتۆریROOT/ بەکارهێنەری بنەڕەتییە و جیاوازە لەگەڵ / .

٢- bin – User Binaries/

  • ئەم دایرێکتۆرییە پەیوەندی بە فەرمانەکانی بنەڕەتی لینوکسە و بەکارهێنەر بە شێوازی یەکتا دەتوانێت سەردانی بکات.
  • فەرمانەکانی هەمو بەکارهێنەرێکی سیستەم لێرە جێگیر دەبێت.
  • بۆ نمونە ئەم فەرمانانە : ps, ls, ping, grep, cp.

٣-sbin – System Binaries/

  • وەکو دایرێکتۆری ژمارە 2ە بەم جیاوازییە کە تەواوی فەرمانەکان لەم دایرێکتۆرییە پێیویستی بە  super user ە.
  • فەرمانەکان زۆرتر بۆ ئاگاداری سیستەم بەکار دین.
  • بۆ نموونە ئەم فەرمانانە:iptables, reboot, fdisk, ifconfig, swapon

٤- etc – Configuration Files/

  • فایلەکانی پەیکەربەستنەوە یان کانفیگ وە زانیاری تەواوی بەکارهێنەران لەم دایریکتۆرییەن.
  • کوژاندنەوە ، ڕۆشن کردنەوەی سکریپتەکان هەر وا داخستنی کاری بەکارهێنەر لەم دایرێکتۆرییەن.
  • بۆ نموونە :etc/resolv.conf, /etc/logrotate.conf/

٥-dev – Device Files/

ئەو ئامێرانە کە لەلایەن لینوکس دەناسرێن لەم لایە جێگیر دەبن.وەکوو کارتی دەنگ و گرافیک و هارد دیسک و…

بۆ نموونە : dev/tty1, /dev/usbmon0/

٦-proc – Process Information/

  • بریتییە لە زانیاریەکان لە بارەی پرۆسەی سیستەم. بۆ نموونە کۆی پانەتەکان لە دایرێکتۆرییک بە ناوی : proc/{pid}/ خۆی دەگونجێنێت کەپرۆسەیpid خولقاندووە.

٧- var – Variable Files/

  • ئەو فایلانە کە لە مەودای کارپێکردنی لینوکس دەگۆڕین یان ئەگەری گۆڕینیان هەیە لەم دایرێکتۆرییەن.
  • بۆ وێنە فایلەکانی لاگی سیستەم(/var/log) ، پاکەتەکان و بنکەدراوەکان (/var/lib) ، فایلەکانی ئیمەیل یان ئادرەسی ئینتەرنێتی (/var/mail)،پەڕرەکانی چاپ (/var/spool)، فایلەکانی لۆک (/var/lock) ، فایلە کاتیەکان بۆ ڕیبووت (/var/tmp)،

٨-tmp – Temporary Files/

  • ئەو پەڕگانە یاخۆد فایلانە کە  لە لایەن سیستەم و بەکارهێنەر درووستکراوەن.
  • بە بووت کردنی سیستەم ئەم فایلانەس دەسڕنەوە

٩-. usr – User Programs/

  • بریتییە لە کتێبخانەکان ، فایلی باینیری،دۆکیومێنتەکان،کۆدی سەرچاوە بۆ بەرنامەکان کە ئاستی دووهەمیان هەیە.
  • /usr/bin/ : فایلە باینێریەکانی بەکارهێنەرە ، هیچ کات ئێوە فایلیکی باینیری لە مەسیری bin/پەیدا ناکەن مەگەر لە  usr/bin/ . وەکوو :at, awk, cc, less, scp
  • usr/sbin/ : بریتییە لە فایلە باینێریەکان بۆ بەرێوبەرانی سیستەم. تەواوی ئەم فایلانە لە ژێر ئەم مەسیرەن  usr/sbin/ وەکوو : atd, cron, sshd, useradd, userdel
  • usr/lib/ : بریتییە لە کتێبخانەیێک بۆ بەکارهێنەران کە لەم مەسیرەیە usr/bin/ و usr/sbin/
  • usr/local/ : بریتییە لە بەرنامەکانی بەکارهێنەران کە لە سەرچاوە دادەمەزرێنن. بۆ نموونە : کاتیک ئێوە بەرنامەی apache دادەمەزرێنن دەچیتە ئەم مەسیرە usr/local/apache2/

١٠-home – Home Directories/

  • دایرێکتۆریێک بۆ فایلەکانی بەکارهێنەرانی لینوکس بێجگە لە بەکارهینەری ڕووت .هەر کاربەریک کە بە لینوکس زیاد دەکرێت لەم مەسیرە بۆخچەییکی بۆ دروست دەکرێت.

بۆ نموونە :/home/john, /home/nikita

١١- boot – Boot Loader Files/

  • بریتییە بە فایلەکانی بووت.ئەو فایلانە کە لەکاتی بووتی سیستەم لینوکس کاری پێ هەیە.
  • تەواوی فایلەکانی ناوەڕۆکKernel initrd, vmlinux, grub files لە مەسیری boot/ن.
  • بۆ وێنە :initrd.img-2.6.32-24-generic , vmlinuz-2.6.32-24-generic

١٢-  lib – System Libraries/

  • بریتییە لە کتێبخانەی ئەو فایلانە کە باینیری پاڵپشتی دەکەن لە ئەم مەسیرەن : bin/ وە sbin/ .
  • فیلی کتێبخانەکان بەم شێوازن :  ld* یا lib*.so.*
  • بۆنموونە : ld-2.11.1.so, libncurses.so.5.7

١٣-opt – Optional add-on Applications/

  •   opt کورتکراوەی Optional(ئارەزوومەندانە~ئارەزوومەندانەیە).
  • بریتییە لە زیادکردنی نەرمەکالاکان لە درووتکەرەکانی خۆماڵییە.
  • کاتیک کە ئەپێک دادەمزرێت دەچێتە ئەم مەسیرە /opt/ یان /opt/  .

١٤- mnt – Mount Directory/

  • ئەم دایرێکتۆرییە بۆ ئەوەیە کە فایل سیستەمێک لە لینوکس لە ناو ئەم مەسیرە جێگیر یان بیبەسینەوە (mount ).

١٥-media – Removable Media Devices/

  • ئامێرەکان وەکوو فلاش ،سی-دی یان هاردی دەرەکی کە تایبەتمەندی جودابوونەوەیان لە سیستەم هەیە لێرە دەبەسرێنەوە.
  • بۆ نموونە :  /media/cdrom بۆ  CD-ROM
    ،  /media/floppy بۆ floppy drives ،

١٦-srv – Service Data/ 

  • بۆ خەزمەتگوزاری یان سرویسدانی تایبەتە.
  • بۆ نموونە :  /srv/cvs بریتییە لە خزمەتگوزارت زانیاریەکانی cvs.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *