wattos دابەشکراوەیێکی ئوبونتو

له‌لایه‌ن

لە

تیمی گەشەپێدەران شادمانن بە ناساندنی وشانی پایداری wattOS کە بە عینوانی R10 ناو دەبرێت.ئەم وشانە لەسەر وشانی 16.04.1 LTS  کە پاڵپشتیێکی درێژخایەنی لێدەکرێت دامەزراوە.

wattOS LXDE Edition سیستەمێکی کارپێکردنی خۆڕایی و سەرچاوەکراوەیە کە دەستپێکردنی بە پرۆژەیێکی بەهێز و بە خێرایێکی سەرسام ئاوار داڕێژرا کە لە دابەشکراوەکانی دێبیان دەژمێریت وە هەر وا نەرمەکالاکانی گنو هاورێیی دەکەن.لە هەڵبژاردەو پەڕەی بووت و ئەندازیاری ریکخەر سوود دەبینێت.ئەم سیستەمی کارپێکردە بە قەبارەیێکی کەم دەتوانێت لە سەر دوو سی-دی(CD) بیسوتینیت و کاری پێبکەی.هەر کامێکیانیش پالپستی لە ئەندازیاری 32 بیت  64 بیت دەکەن. دەتوانیت بیسوتینیتە سەر فلا شێک بە قەبارەی 1 گیگ یان زۆرتر یان لە سەر سی-دیـیێک.لە بەشی بووت دەتوانێت بەکارهینەر بە شێوازی زیندوو یان بە شێوازی دامەزراندن لە سەر هاردی سیستەمەکی کاری پێبکەی.

 

ئەم سیستەمە ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە :

  1. لە سەر بنەمای ئوبونتوی 16.04 درووستکراوە.
  2. ناوەڕۆک یان کۆری سیستەمەکە 4.4.0ـە.
  3. وێبگەری فایرفۆکسی 48 لەسەرە.
  4. پلەیەری میوزیکەکەی Lollypop وشانی 4رە.
  5. فایلبراوزێرەکەی PCManFM 1.2.4ـە.
  6. نەرمەکالای دەستکاریکەری وینەکەی gThumb 3.4.3.
  7. نەرمەکالی گواستنەوەی فایلەکەی Filezilla 3.15.0.2ـە.
  8. بیت تۆرینتەکەی Transmission 2.84.
  9. PDF خوێنەرەکەی  Evince 3.18.2.
  10. فایرواڵەکەی Gufw.

لەسەر هەموو رەقەکالاییک بە کەمینەی ڕامی 128MB کاردەکات و دەتوانن لەم دوو بەستەرە دوایین وشانەکەی دابگرن.

(wattOS-R10-64.iso (687MB, MD5torrentpkglist –
(wattOS-R10-32.iso (710MB, MD5torrent –


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *