۵ دابەشکراوەی گنو لینوکس لەسەر بنەمای Arch

دابشکراوەکانی گنو لینوکس زۆرن،تەنانەت دەتوانی لە سەر فلۆپیێک، ڕاژەی پێ بەرێوە ببەیت. لە سادەترین شێواز، ئینتەرنێت لەسەر لینوکس و دابەشکراوەکانی دەچەرخن، ئیتر فەیس بوک ،گوگڵ و…بۆ وتن نابن.پار سیستەمێکی دێسکتۆپی گنو لینوکسم بە خۆڕایی داگرت ،لەسەر لاپتۆپەکەم دامەزراندوو تا ئێستا کاری ڕۆژانەی پێدەکەم ،پێم وابێت تا کاتی مردن ئیش بکات.یادی بەخەیر مامۆستایێکم لەسەقز ، کۆمپیوترێکی شرۆڵەی هەبوو لە نێو کارگای نیگارکێشییەکەی ،رێکخەر سێلێرۆن و ڕام ۵۱۲مێگابایت .تەنانەت بە ویندۆز XPـیش نەدەهاتە سەر.مامۆستا هات فڕەی بدات ،گوتم با گنولینوکسێ، میوانت بکەم ! ئێستا ساڵێک و نیوە کاری مامۆستا لە کارگای نیگارکێشی بەرێوە دەبات.
یەکێک لەو دابەشکراوانە کە لەناوەرۆکی لینوکس خۆی دەرخست، ئارچ(Arch Linux)ـە .ناوێکی بەهێز لە نێو خوازیاران و هەوادارنی گنو لینوکسە.زۆر هۆگری هەیە و هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوە کە بەکارهینەران زۆر بە ئاسانی دەتوانن لەسەری، دابەشکراوەی خۆیان درووستبکەن و تامی لینوکسی خۆماڵی بچێژن.ئارچ یان ئاچ هەم پایدارە و هەم خێراو سادە ئینجا ئاسایشی وەک دابەشکراوەکانی دیکە زۆر لەسەرە.ئازموونی کارپێکردنتان لەسەر کۆمپیوترە کۆنەکانتان پێدەدات.گەر خوازیاری کارکردن لەسەر لینوکسی ئارچ نیت و بۆت نییە دابەشکراوەیێکی لۆ زیاد بکەی ،رێم پێبدە چەند دابەشکراوەتان پێ بناسێنم کە لەسەر ئارچ پەرەیان سەندووە.ئەم ۵ دابەشکراوە باشترین دابەشکراوەن کە لەسەر بنەمای لینوکسی ئارچ گەشەیان سەندووە.

۱- گنو لینوکسی Manjaro :

Manjaro یەکێک لەو دابەشکراوانە کە دەتوانین بڵێن هەروا بەهێز ماوەتەوە مانجارۆیە.هۆکار دەگەرێتەوە بۆ ئاسان بوونی بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنەر،هاورێیەتی بەکارهێنر و پایداربوونی.هەروا  دەزانن مانجارۆ هەم بەهێزو پتەوە هەم بۆ هاک زۆر کەس بە دابەشکراوەیێک خێرای دەناسێت.بەتایبەت لە ژینگەی روومێزی یان وا باشتر بڵێین کە لە رووخساری گرافیکی روومێزی KDE وە XFCE سوود دەگرێت. ئەڵبەت لە وشانی دیکەیشی لە (Cinnamon, Gnome, LxQt, Enlightenment و …هتد) خۆی رێکخستووە.ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوە کە مانجارۆ بتوانێت نەرم بێت لەگەڵ خوازی بەکارهێنەرانی.لە بواری ئۆفیس ونەرمەکالاکانی دیکەش خەفەتت نەبێت ئەمانیشی لە خۆ خزاندووە.

داگرتن

۲-گنو لینوکسی Apricity OS :


Apricity OS قەشەنگترین دابەشکراوەی گنو لینوکسی ئارچە .(مەنجەڵەکەیان باش پێچاوەتەوە).پایدار ،خێرا و بەهێز ئەڵبەت زۆر پتەوە، بەتایبەت بەکارهێنەر ڕادەکێشێت بۆ لای کارپێکردنێکی سادە و ساکار.ئەم مەنجەڵە بە دوو تام لەبەردەستە واتە Cinnamon یان Gnome ئیتر بە حەزی خۆتە کامی هەڵبژێریت.بە نەرمەکالاکانی tweaks زۆر بەئاسانی دەتوانی گۆڕانکاری تێبدەی .هەروا بە Freezedly زۆر بە ئاسانی هەڵبژاردەتری دەکەی.زۆر خێرایە لە بەڕۆژ بوونەوەی پاکەتەکان .ئەمەش هۆکارێکی بەهێزە بۆ بەکارهێنەرو لە نێو چوونی باگ و هەرزە ئامێرەکان.

داگرتن

 

۳-گنو لینوکسی Antergos :


Antergos هەر نیازێکت کە ببێت لە سیستەمی وەگرخەر یان کارپێکردن و ناسک، لە کاتی ئیشکردن، ئەم دابەشکراوەی ئارچ بەراوەردەی دەکات.کاتێک کە داتمەزراند ئامادەیە بۆ کارپێکردنێکی ڕۆژانەو پێشکەوتوو.ئایکۆنەکانی پێشگریمانی Numixـی لەسەرە.Antergos بە شەش رومێزی و ژینگەی گرافیکی لەخزمەتتدایە کە گنوم بە شێوازی پێشگریمان دامەزراوە هەروا بە کورتە GNOME، KDE، Cinnamon، MATE ، Xfce رووخسارێکی گرافیکی ڕومێزی نایابن لەسەر ئەم دابەشکراوە.پاکەتەکان زۆرن کە لەسەری دامەزراوە هەروا بۆ پاکەتی دیکە لە AUR سوود دەگرێت .

داگرتن

۴-گنو لینوکسی Chakra :


Chakra (چاکرا)دابەشکراوەیێکی یەکتاو بێ هاوتا کە خاڵە گرنگەکەی ئەم دابەسکراوە لەسەر KDE وە Qtدانراوە.بە ئاسانی دەتوانی گۆڕانکاری لە رووخساری گرافیکی بدەی و ژینگە بە حەزی خۆت بگۆڕیت.بۆ بەکارهێنەری گنو لینوکسی سەرەتایی زۆر پێشنیاری ناکەم بەڵام گەر بەکارهێنەرێکی مامناوەندی و پێشکەوتوی لەسەرتە بۆ بارێکیش بێت تاقی بکەیتەەو.پایدار و زرق و برقی تایبەتی هەیە.

داگرتن

۵- گنو لینوکسی Velt OS :


Velt OS دابەشکراوەیێکی بەڕاستی سادەو خێرا کە لەسەر ئارچ لەدایک بووە.ژینگەی گرافیکی یان رووخساری گرافیکی رومیزیەکەی ناوی گرافن(Graphene)ـە کە خۆی ئازموونێکی سادەی ئیشکردن لەسەر لینوکستان پێدەدات.ئەم رووخسارە واتە گرافن خۆی لەسەر یان بە لاسایی فلاتی گووگڵ دەبینێتەوە.هەر بۆیەیە زۆر قەشەنگی کردووە.Velt OS لەسەر ناوەرۆکی نەرمەکالاکان خۆی دەردەخات و تەنها پێویستت بە زیاد کردنی bloatware . نیاز بەزیادکردنی نەرمەکالاکان و ئەپەکان زۆر بە ئاسانی و بەڕۆژ بوونی خێرایان لەبەردەستت دەبێت.

داگرتن

هئوادارم ڕۆژێک لە زانکۆکانمان ئاوڕێک لە گنو لینوکس بدرێتەوە هەروا خوێنەر هانبدەن بۆ لای نەرمەکالی سەرچاوەکراوە.هیوادارم کە بەکارهێنەری کورد ئەوەندە کە خۆی بە ئەخلاق و ڕەشت  دادەنێت، بترسێت کە نەرمەکالای ساختە کردن و ویندۆزی کراک کراوە، دزییەو دەسدرێژی لەسەر ماڵی کەسانی دیکەیە.هیوادارم کە فەرهەنگی کارپێکردن بە نەرمەکالاو سیستەمی کارپێکردنمان ببێت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *